لە زستانی ٢٠١٩دا، ژمارە ٦ی بڵاوکراوەی ڕەت بە کۆمەڵێک وتارەوە لە لایەن کۆمەڵەی ٦٨ەوە بە تیراژی ١٠٠٠ دانە چاپ کرا و لە زۆرینەی زانکۆ و پەیمانگەکانی باشووری کوردستان بێ بەرامبەر دابەش کرا.
لەبەر سنوورداریی توانای دارایی کۆمەڵەی ٦٨ و کەمیی ژمارەی تیراژی بڵاوکراوەکە، لە کاتی دابەشکردنیدا هەر دانەیەک دەدرا بە کۆمەڵێک خوێندکار تا زۆرترین کەس سوود لە یەک نوسخە ببینێت و پێکەوە بیخوێننەوە. بەم هۆکارە بەشێک لە خوێندکاران و گەنجان و توێژەکانی تریش، لە بەشێک لە زانکۆ و پەیمانگە و ناوچە جیاوازەکان بڵاوکراوەکە بە دەستیان نەگەیشت، هەر بۆیە لێرە و لە بلۆگی ڕەتەوە، تەواوی بڵاوکراوەکە بە فایلی PDF دادەنێین.
لە ڕێی ئەم لینکەوە ژمارە ٦ی بڵاوکراوەی ڕەت بخوێننەوە: