Skip to main content

ژمارە ٥ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە


دوای بڵاوبوونەوەی ژمارەکانی ١، ٢، ٣ و ٤ی بڵاوکراوەی ڕەت لە زۆرینەی زانکۆ و پەیمانگەکانی باشووری کوردستان، لە ئێستادا ژمارە ٥ی بڵاوکراوەکە ئامادەیە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە هەمان شێوەی ژمارەکانی تر، لای زۆرینەی خوێندکاران و گەنجانی باشووری کوردستان دەبێت.
ئەم ژمارەیەی بڵاوکراوەی ڕەت تایبەتە باردۆخی ئێستای زانکۆکانی دنیا بە گشتی و باشووری کوردستان بە تایبەتی، کە چۆن سیستەمی سەرمایەداری لە نوێترین فۆڕمیدا – نیولیبڕاڵیزم – تێیاندا جێ کەوتووە و ڕۆژ دوای ڕۆژ ئەو دەزگا مەعریفییەیش بە کارگە دەکەن و ئەندامەکانیان وەک کاڵا ئامادەی بازاڕ دەکەن. هاوکات ئەم ژمارەیەی ڕەت وەک بەرچاوڕوونییەک دەبێت بۆ سێیەم نامیلکەی ٦٨، کە لەسەر هەمان بابەتە و ناوی ''زانکۆکان لە دنیایەکی نیولیبڕاڵدا''یە، لە نووسینی ئەلێکیس کالینیکۆس و وەرگێڕانی کەژان مەحموود و ساڤان ئاکۆیە و یەکێکە لە دەقە هەرە گرنگەکانی ئەم چەند ساڵەی دوایی دەربارەی زانکۆکان و لە داهاتوودا چاپ و بڵاو دەکرێتەوە. وتارەکانی ژمارە ٥ی ڕەت بریتین لەمانە:

- نیولیبڕاڵیزم چییە؟
ن: ئیلیزابێز مارتینێز، ئارنۆڵدۆ گارسیا
و: کۆسار عەبدولڵا

- زانکۆ: دەزگایەکی پەروەردەیی یان کارگەیەکی سەرمایەگوزای؟
ن: نەشئە ئازاد

- زانکۆکان لە بەردەم مەسخبووندا
ن: زەردەشت نورەدین

- باشووری کوردستان و سەرەتای بەکاڵاکردنی خوێندکار
ن: هیوا ئومێد

بڵاوکراوەی ڕەت بێ بەرامبەر بڵاو دەکرێتەوە و بەسەر خوێندکاراندا دابەش دەکرێت. هەروەها لەبەر ئەوەی توانای دارایی کۆمەڵەی ٦٨ سنووردارە و بە هاوکاریی ناوەندی غەزەلنووس و چەند هاوڕێیەکی دیکە بڵاوکراوەکە چاپ دەکرێت، توانراوە تەنها ١٠٠٠ دانەی لێ چاپ بکرێت. هەر بۆیە لە کاتی دابەشکردنی بەسەر خوێندکاراندا، هەوڵ دەدرێت هەر ٢ بۆ ٥ خوێندکارێک، نوسخەیەکیان بدرێتێ و پێکەوە بیخوێننەوە؛ وەک ئامڕازێکیش بۆ تۆکمەکردنی پەیوەندییەکانمان و دروستکردنی هاوڕێیەتییەکی سیاسی.
لە لاپەڕە ١ی ژمارە ٥ی بڵاوکراوەی ڕەتدا، لە خوار بەرگی سێیەم نامیلکەی ٦٨ەوە نووسراوە:

''
قازانج تەواوی دنیای تەنیوە؛ مرۆڤەکان بوونەتە ژمارە و چینێکی کەمینە خەڵک وەک پارەی پێگرتوو دەبینن، کە بە ھەوەسی خۆیان دەیانھێنن و دەیانبەن...
زانکۆکان لە کوێی ئەم دنیایەدان؟ قازانج چۆن ئێرەیشی تەنیوە؟ خوێندکاران چۆن بارکۆد لە ناوچەوان و پشتملیان دەدرێت؟ ئایا بە خۆیانیان زانیوە ئەگەر مەعریفەکەیان پارە نەکات، لەم جۆرە دنیایەدا جێیان نابێتەوە؟''

زۆرترین خوێنراو

چەمکەکان: ڕادیکاڵیزم

(١) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ کەسی ڕادیکاڵ، کە بە ڕادیکاڵیست ناو دەبرێت، کەسێکە ویستی گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕیشەیی بەشێک یان تەواوی سیستمی سیاسی و ئابووری و کەلتووری و کۆمەڵایەتیی هەیە. وشەی ڕادیکاڵ سەرەتا لە بارودۆخێکی سیاسیی نوێ لە بەڕیتانیا بەکار هێنرا، کە پێناسەکەشی هەر بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە، کاتێک لە لایەن چارلز جەیمسەوە لە ساڵی ١٧٩٧دا، گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕادیکاڵانەی ڕاگەیاند، کە تێیدا بانگەشەیەکی قووڵ و جەوهەری بۆ مافی مرۆڤ بەگشتی و مافی چینە پەراوێزخراوەکان هەبوو، بەتایبەت مافی دەنگدان بۆ تەواوی چینە جیاوازەکان، کە ئەوکات نەبوو. لە دواتردا چەمکی ڕادیکاڵ وەک چەمکێکی گشتی بەکار دەهێنرا و ئەوانەی دەگرتەوە نوێنەرایەتیی ڕیفۆرمی ڕیشەییان دەکرد. لە دوای بزووتنەوەی ڕیفۆڕمی ڕیشەیی ساڵی ١٨٣٢، کە مافی دەنگدانی بۆ چینی ناوەڕاست دەستەبەر کرد، گرووپێکی ڕادیکاڵ هاوپەیمانییان لەگەڵ فراکسیۆنێکی پەرلەمان بەست بۆ فراوانکردنی مافی دەنگدان، تا چینی کرێکارانیش بگرێتەوە.کاتێک ئەم بزووتنەوەیە مافی دەنگدانی فراوان کرد، ڕادیکاڵەکانی لەندەن ئەرکی ڕێکخستنی دەنگدەرە تازەکانیان بۆ هاوکاریکردنی گۆڕ

ژمارەی ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

چوار مانگ بەسەر دروستبوونی بلۆگی ڕەتدا تێپەڕ دەبێت، کە لەو ماوەیەدا و بەپێی ئەو توانایەی کۆمەڵەی ٦٨ و هاوڕێیانی هەیانبوو، چەندین بابەت و وتار و نووسینی خوێندکاریی تێدا بڵاو کراوەتەوە و تا ڕادەیەک جێی خۆی لەو سەرچاوە سەرەکییانەدا کردووەتە کە دەکرێت خوێندکاران وەک شوێنگەیەکی هزری و مەعریفی بە کاری بهێنن. دوابەدوای ئەم ئەزموونە ئەلیکترۆنییە، بۆ زیاتر چوونەناو ئەو کایەی کاری بۆ دەکات و بۆ قووڵتر ڕۆچوونە ناو خوێندکارانەوە، ڕەت دەبێتە بڵاوکراوەیەکی خوێندکاری و لێیەوە و بە قەڵەمی خوێندکاران و گەنجان ئەو پرسە هەستیارانە دەورووژێنرێن و ئەو برینە قەتماغەگرتوانە دەکولێنرێنەوە، کە دەیەیەکە زانکۆ و پەیمانگە و خوێندکاران بە دەستیانەوە دەناڵێنن و سەرچاوەی تەواوی کێشە و گرفتە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانیانە. هەموو ئەمانەش لەژێر دروشمێکدا: ''بۆ خوێندکارێکی بەرەنگار''. لە بڵاوکراوەی ڕەتدا، بە هەمان ئەو ئامانجەی بلۆگەکەی بۆ دروست کرا کار دەکرێت و ڕەچاوی ئەو دۆخە هزری و مەعریفییە دەکرێت کە توێژی خوێندکاران تێیدان؛ زمانێکی ڕوون و ڕەوان، ئایدیایەکی هاوبەش و دەستەجەم

چەمکەکان: ئایدۆلۆژیا

(٧) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ''ئایدۆلۆژیا ئەو شاشەیەیە کە مرۆڤ لێیەوە جیهان دەبینێت.'' ئایدۆلۆژیا دیاردەیەکی مۆدێرنە و پەیوەندیی بە دۆخە سیاسی و ئابوورییەکانی سەدەی نۆزدە و بیستەوە هەیە. بە دیاریکراوی و بە زەقی، چەمکی ئایدۆلۆژیا لە ماوەی پێش و پاشی شۆڕشی فەڕەنسیدا پەیدا بوو. لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا ئەو دیدەیە کە کەسێک بەرانبەر جیهان هەیەتی و کۆکراوەی کەلتوور، بەهاکان، بڕواکان، دۆخە هاوبەشەکان و پیشبینییەکانی خۆیان و ئەوانی ترە. هەروەها ناسنامەیەک بە کۆمەڵگە، گرووپ و پەیوەندیی نێوان کەسەکان دەدات، شێوە بە بیروڕاکان، کردارەکان، کارلێککردنەکان و هەموو ئەوانەی لە کۆمەڵگەدا ڕوو دەدەن، بە شێوەیەکی فراوان دەدات. هەروەها لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا چەمکێکی ئێجگار گرنگە و کرۆکی ئەو ڕووەیە کە سۆشیالیستەکان لێی دەکۆڵنەوە، چونکە ڕۆڵێکی بەهێز و بنچینەیی دەگێڕێت لە شێوەبەخشین بە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەوەی چۆن کۆمەڵگە بەگشتی ڕێک خراوە و چۆن کار دەکات و ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، سیستمی ئابووریی بەرهەمهێنان و پێکهاتەی سیاسییەوە هەیە. ئایدۆلۆژیا بە هەمان