Skip to main content

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا و بە پێچەوانەیشەوە


کیم نیومن
لە ئینگلیزییەوە: لانیاس عەتا

لە ناو دارستانەکاندا، تاجامارۆی چەتە دەستدرێژی دەکاتە سەر ماساکۆ و دواتریش هاوسەرەکەی دەکوژێت. ئەم چیرۆکە لە بەردەم دادوەردا لای هەر کەسێک بە جۆرێکی جیاواز دەگێڕرێتەوە و گێڕانەوەی هیچ کەسێک لەوی دی ناچێت، چ گێڕانەوەی تاجامارۆ و ماساکۆ بێت، یان گێڕانەوەی ئەو داربڕەی کە لە هیی هەردووکیان جیاوازتر بوو.
ڕاشۆمۆن فیلمێکە کە چاوی هەموو جیهانی بە ڕووی سینەمای ژاپۆنیدا کردەوە. چیرۆکی فیلمەکە باس لە ڕووداوێکی کوشتن دەکات کە لە چوار گۆشەنیگای جیاوازەوە دەگێڕرێتەوە، بە چوار جۆر ڕووداوی جیاوازەوە. ئەم گێڕانەوە میلۆدرامییە خوێندنەوەیەکی بابەتییانە بۆ چەمکەکانی کوشتن و تاوان و دەستدرێژی دەکات و هەر یەکێکیان دەخاتە ژێر پرسیاری جیدییەوە، ئەوەیشی کە لە هەموو ئەوانی تر زیاتر جێی سەرنجە، ئەوەیە کە هەر کەسێک چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە، خۆی بە باشترین شێوە دەردەخات و سیفەتە چاکەکان دەدەنە پاڵ خۆیان و هەموو خراپییەکانیش بۆ ئەوانی تر جێ دەهێڵن، بەڵام لە کۆتاییدا کەسێک دێت کە لە دوورەوە شتەکانی بینیوە و دەری دەخات کە ئەو ڕووداوە بە جۆرێک نییە کە پڕی بێت لە ململانێی سەختی نێوان کارەکتەرەکان، کە ئێمە وەک ئەفسانەیەکی درۆ و دروستکراو دێتە بەرچاومان، بەڵکو تەواوی ڕووداوەکە بریتی بووە لە کۆمەڵێک ئاکتی چاوەڕواننەکراو کە مرۆڤێکی ترساو لە کاتی نزیکبوونەوە لە مەرگ ئەنجامی دەدات، بەو جۆرەی کە کورۆساوا پیشانی دەدات.
چالاکییەکی هەتا بڵێیت جوان لە لایەن ئەکتەرەکانەوە بەدی دەکرێت و هەر بەشێکی چیرۆکەکەیان بەوپەڕی جوانییەوە پیشان داوە، بەڵام هەموو ئەمانەیش دووبارە دەچنەوە سەر لێهاتوویی کورۆساوای دەرهێنەر کە چۆن شتەکانی پیشان داوین و گونجاندنی لە نێوان ڕووداو و کات و شوێندا کردووە و چۆن لە تراژیدیاوە، زۆر زوو دەتوانێت دۆخی فیلمەکە بگۆڕێت بۆ کۆمیدیا.

زۆرترین خوێنراو

چەمکەکان: ڕادیکاڵیزم

(١) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ کەسی ڕادیکاڵ، کە بە ڕادیکاڵیست ناو دەبرێت، کەسێکە ویستی گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕیشەیی بەشێک یان تەواوی سیستمی سیاسی و ئابووری و کەلتووری و کۆمەڵایەتیی هەیە. وشەی ڕادیکاڵ سەرەتا لە بارودۆخێکی سیاسیی نوێ لە بەڕیتانیا بەکار هێنرا، کە پێناسەکەشی هەر بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە، کاتێک لە لایەن چارلز جەیمسەوە لە ساڵی ١٧٩٧دا، گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕادیکاڵانەی ڕاگەیاند، کە تێیدا بانگەشەیەکی قووڵ و جەوهەری بۆ مافی مرۆڤ بەگشتی و مافی چینە پەراوێزخراوەکان هەبوو، بەتایبەت مافی دەنگدان بۆ تەواوی چینە جیاوازەکان، کە ئەوکات نەبوو. لە دواتردا چەمکی ڕادیکاڵ وەک چەمکێکی گشتی بەکار دەهێنرا و ئەوانەی دەگرتەوە نوێنەرایەتیی ڕیفۆرمی ڕیشەییان دەکرد. لە دوای بزووتنەوەی ڕیفۆڕمی ڕیشەیی ساڵی ١٨٣٢، کە مافی دەنگدانی بۆ چینی ناوەڕاست دەستەبەر کرد، گرووپێکی ڕادیکاڵ هاوپەیمانییان لەگەڵ فراکسیۆنێکی پەرلەمان بەست بۆ فراوانکردنی مافی دەنگدان، تا چینی کرێکارانیش بگرێتەوە.کاتێک ئەم بزووتنەوەیە مافی دەنگدانی فراوان کرد، ڕادیکاڵەکانی لەندەن ئەرکی ڕێکخستنی دەنگدەرە تازەکانیان بۆ هاوکاریکردنی گۆڕ

ژمارەی ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

چوار مانگ بەسەر دروستبوونی بلۆگی ڕەتدا تێپەڕ دەبێت، کە لەو ماوەیەدا و بەپێی ئەو توانایەی کۆمەڵەی ٦٨ و هاوڕێیانی هەیانبوو، چەندین بابەت و وتار و نووسینی خوێندکاریی تێدا بڵاو کراوەتەوە و تا ڕادەیەک جێی خۆی لەو سەرچاوە سەرەکییانەدا کردووەتە کە دەکرێت خوێندکاران وەک شوێنگەیەکی هزری و مەعریفی بە کاری بهێنن. دوابەدوای ئەم ئەزموونە ئەلیکترۆنییە، بۆ زیاتر چوونەناو ئەو کایەی کاری بۆ دەکات و بۆ قووڵتر ڕۆچوونە ناو خوێندکارانەوە، ڕەت دەبێتە بڵاوکراوەیەکی خوێندکاری و لێیەوە و بە قەڵەمی خوێندکاران و گەنجان ئەو پرسە هەستیارانە دەورووژێنرێن و ئەو برینە قەتماغەگرتوانە دەکولێنرێنەوە، کە دەیەیەکە زانکۆ و پەیمانگە و خوێندکاران بە دەستیانەوە دەناڵێنن و سەرچاوەی تەواوی کێشە و گرفتە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانیانە. هەموو ئەمانەش لەژێر دروشمێکدا: ''بۆ خوێندکارێکی بەرەنگار''. لە بڵاوکراوەی ڕەتدا، بە هەمان ئەو ئامانجەی بلۆگەکەی بۆ دروست کرا کار دەکرێت و ڕەچاوی ئەو دۆخە هزری و مەعریفییە دەکرێت کە توێژی خوێندکاران تێیدان؛ زمانێکی ڕوون و ڕەوان، ئایدیایەکی هاوبەش و دەستەجەم

چەمکەکان: ئایدۆلۆژیا

(٧) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ''ئایدۆلۆژیا ئەو شاشەیەیە کە مرۆڤ لێیەوە جیهان دەبینێت.'' ئایدۆلۆژیا دیاردەیەکی مۆدێرنە و پەیوەندیی بە دۆخە سیاسی و ئابوورییەکانی سەدەی نۆزدە و بیستەوە هەیە. بە دیاریکراوی و بە زەقی، چەمکی ئایدۆلۆژیا لە ماوەی پێش و پاشی شۆڕشی فەڕەنسیدا پەیدا بوو. لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا ئەو دیدەیە کە کەسێک بەرانبەر جیهان هەیەتی و کۆکراوەی کەلتوور، بەهاکان، بڕواکان، دۆخە هاوبەشەکان و پیشبینییەکانی خۆیان و ئەوانی ترە. هەروەها ناسنامەیەک بە کۆمەڵگە، گرووپ و پەیوەندیی نێوان کەسەکان دەدات، شێوە بە بیروڕاکان، کردارەکان، کارلێککردنەکان و هەموو ئەوانەی لە کۆمەڵگەدا ڕوو دەدەن، بە شێوەیەکی فراوان دەدات. هەروەها لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا چەمکێکی ئێجگار گرنگە و کرۆکی ئەو ڕووەیە کە سۆشیالیستەکان لێی دەکۆڵنەوە، چونکە ڕۆڵێکی بەهێز و بنچینەیی دەگێڕێت لە شێوەبەخشین بە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەوەی چۆن کۆمەڵگە بەگشتی ڕێک خراوە و چۆن کار دەکات و ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، سیستمی ئابووریی بەرهەمهێنان و پێکهاتەی سیاسییەوە هەیە. ئایدۆلۆژیا بە هەمان