Skip to main content

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: مردن وەک ویستراو و ژیان وەک نەویستراو


نەشئە ئازاد

مردن هەمیشە ئەو پرسە بووە کە مرۆڤ بەردەوام و لە تەواوی کایەکانی ژیاندا خۆی پێوە خەریک کردووە، بە جۆرێک کە هەڵە نییە ئەگەر بڵێین هەموو ئەو شتانەی کە مردن نین، ئەگەریش بۆ ئەوە کار نەکەن ئەوا بەبێ گومان لە شوێنێکەوە ئامانجەکەیان دەچێتەوە بۆ ئەوەی کە مرۆڤ چۆن لە مردن ڕزگاری ببێت، هەر ئەوەیشی کە مردن هەمیشە بە جۆرێک لە نەفیکردنەوە و دژ بە دۆخی ویستراو دانراوە بۆ خودی مرۆڤەکان خۆیان، ئەوا هەر شتێکیش کە پەیوەندیی بە مەرگەوە هەبێت و یەکێک بیەوێت کاری لەسەر بکات، ڕاستەوخۆ دەچێتەوە ئەو قاڵبە نەفیکراوەوە و بە هەرچییەکیش بگات، پێویستە لەو چوارچێوەیەی خۆیدا دەرنەچێت، هەر ئەمەیشە کە ئەوەمان بۆ دەردەخات پرسی ژیانیش لە هەمان قاڵبدایە و هەمیشە بە شتێکی ئەرێنی و ویستراو سەیر کراوە، بۆیە ژیانیش و هەر شتێک کە پێیەوە بەسترابێت، دەکرێت هەمیشە لە چوارچێوەی ویستراودا بێت، کەواتە با لە خۆمان بپرسین: چی دەبێت ئەگەر مردن دۆخە ویستراوەکە بێت و ژیانیش نەویستراوەکە؟
دەریای دەروون فیلمێکە کە تیایدا مردن و ژیان بەو جۆرە پیشان دەدرێن کە ئێمە هەرگیز وێنای ناکەین و ئەگەریش ڕۆژێک لە ڕۆژان لێی نزیک بووبینەوە، هەر زوو لە بیر خۆمانی دەبەینەوە، بەو جۆرەی کە ژیان شتێکی نەویستراو و سەرچاوە بێت بۆ هەموو شتە نەویستراوەکانی تر و مردنیش بە پێچەوانەی ئەوەوە، ئەو شتە بێت کە ڕزگارت ئەکات لە هەموو شتە نەویستراوەکان، هەروەها ئەوەی سەرنجڕاکێشە لەم فیلمەدا، ئەوەیە کە هەرچەندە دەیەوێت ڕوویەکی تر و تێگەیشتنێکی ترت لەسەر پرسی مردن و ژیان پیشان بدات، بەڵام ئەمە وای نەکردووە کە پێناسەی ڕاستەقینەی شتەکان دیار نەمێنن و کاریگەریئان نەمێنێت، بەڵکو بە هەمان شێوەی مەبەستەکە، ئەمیش خۆی دەردەخات و ڕووبەڕووی پێناسە دروستکراوەکە دەبێتەوە و دیبەتێکی بەردەوام و نەبڕاوە هەیە لە نێوان هەردوو پێناسەکەدا، فیلمەکەیش هەرگیز بۆ ئەوە کار ناکات کە پێت بڵێت کام پێناسەیە گونجاوە بۆ پرسی مردن و ژیان و ڕەوایی نادات بە هیچیان، بەڵکو هەردووکیانت لە باشترین دۆخی خۆیاندا پیشان دەدات و پێت دەڵێت کە ئەو شتەی لە مێشکی تۆدایە، هەرچییەک بێت، بە هەمان ڕێژەی ڕاستییەکەی دەکرێت هەڵە بێت و بە جۆرێکی دیکە بێت.

زۆرترین خوێنراو

چەمکەکان: ڕادیکاڵیزم

(١) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ کەسی ڕادیکاڵ، کە بە ڕادیکاڵیست ناو دەبرێت، کەسێکە ویستی گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕیشەیی بەشێک یان تەواوی سیستمی سیاسی و ئابووری و کەلتووری و کۆمەڵایەتیی هەیە. وشەی ڕادیکاڵ سەرەتا لە بارودۆخێکی سیاسیی نوێ لە بەڕیتانیا بەکار هێنرا، کە پێناسەکەشی هەر بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە، کاتێک لە لایەن چارلز جەیمسەوە لە ساڵی ١٧٩٧دا، گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕادیکاڵانەی ڕاگەیاند، کە تێیدا بانگەشەیەکی قووڵ و جەوهەری بۆ مافی مرۆڤ بەگشتی و مافی چینە پەراوێزخراوەکان هەبوو، بەتایبەت مافی دەنگدان بۆ تەواوی چینە جیاوازەکان، کە ئەوکات نەبوو. لە دواتردا چەمکی ڕادیکاڵ وەک چەمکێکی گشتی بەکار دەهێنرا و ئەوانەی دەگرتەوە نوێنەرایەتیی ڕیفۆرمی ڕیشەییان دەکرد. لە دوای بزووتنەوەی ڕیفۆڕمی ڕیشەیی ساڵی ١٨٣٢، کە مافی دەنگدانی بۆ چینی ناوەڕاست دەستەبەر کرد، گرووپێکی ڕادیکاڵ هاوپەیمانییان لەگەڵ فراکسیۆنێکی پەرلەمان بەست بۆ فراوانکردنی مافی دەنگدان، تا چینی کرێکارانیش بگرێتەوە.کاتێک ئەم بزووتنەوەیە مافی دەنگدانی فراوان کرد، ڕادیکاڵەکانی لەندەن ئەرکی ڕێکخستنی دەنگدەرە تازەکانیان بۆ هاوکاریکردنی گۆڕ

ژمارەی ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

چوار مانگ بەسەر دروستبوونی بلۆگی ڕەتدا تێپەڕ دەبێت، کە لەو ماوەیەدا و بەپێی ئەو توانایەی کۆمەڵەی ٦٨ و هاوڕێیانی هەیانبوو، چەندین بابەت و وتار و نووسینی خوێندکاریی تێدا بڵاو کراوەتەوە و تا ڕادەیەک جێی خۆی لەو سەرچاوە سەرەکییانەدا کردووەتە کە دەکرێت خوێندکاران وەک شوێنگەیەکی هزری و مەعریفی بە کاری بهێنن. دوابەدوای ئەم ئەزموونە ئەلیکترۆنییە، بۆ زیاتر چوونەناو ئەو کایەی کاری بۆ دەکات و بۆ قووڵتر ڕۆچوونە ناو خوێندکارانەوە، ڕەت دەبێتە بڵاوکراوەیەکی خوێندکاری و لێیەوە و بە قەڵەمی خوێندکاران و گەنجان ئەو پرسە هەستیارانە دەورووژێنرێن و ئەو برینە قەتماغەگرتوانە دەکولێنرێنەوە، کە دەیەیەکە زانکۆ و پەیمانگە و خوێندکاران بە دەستیانەوە دەناڵێنن و سەرچاوەی تەواوی کێشە و گرفتە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانیانە. هەموو ئەمانەش لەژێر دروشمێکدا: ''بۆ خوێندکارێکی بەرەنگار''. لە بڵاوکراوەی ڕەتدا، بە هەمان ئەو ئامانجەی بلۆگەکەی بۆ دروست کرا کار دەکرێت و ڕەچاوی ئەو دۆخە هزری و مەعریفییە دەکرێت کە توێژی خوێندکاران تێیدان؛ زمانێکی ڕوون و ڕەوان، ئایدیایەکی هاوبەش و دەستەجەم

چەمکەکان: ئایدۆلۆژیا

(٧) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ''ئایدۆلۆژیا ئەو شاشەیەیە کە مرۆڤ لێیەوە جیهان دەبینێت.'' ئایدۆلۆژیا دیاردەیەکی مۆدێرنە و پەیوەندیی بە دۆخە سیاسی و ئابوورییەکانی سەدەی نۆزدە و بیستەوە هەیە. بە دیاریکراوی و بە زەقی، چەمکی ئایدۆلۆژیا لە ماوەی پێش و پاشی شۆڕشی فەڕەنسیدا پەیدا بوو. لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا ئەو دیدەیە کە کەسێک بەرانبەر جیهان هەیەتی و کۆکراوەی کەلتوور، بەهاکان، بڕواکان، دۆخە هاوبەشەکان و پیشبینییەکانی خۆیان و ئەوانی ترە. هەروەها ناسنامەیەک بە کۆمەڵگە، گرووپ و پەیوەندیی نێوان کەسەکان دەدات، شێوە بە بیروڕاکان، کردارەکان، کارلێککردنەکان و هەموو ئەوانەی لە کۆمەڵگەدا ڕوو دەدەن، بە شێوەیەکی فراوان دەدات. هەروەها لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا چەمکێکی ئێجگار گرنگە و کرۆکی ئەو ڕووەیە کە سۆشیالیستەکان لێی دەکۆڵنەوە، چونکە ڕۆڵێکی بەهێز و بنچینەیی دەگێڕێت لە شێوەبەخشین بە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەوەی چۆن کۆمەڵگە بەگشتی ڕێک خراوە و چۆن کار دەکات و ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، سیستمی ئابووریی بەرهەمهێنان و پێکهاتەی سیاسییەوە هەیە. ئایدۆلۆژیا بە هەمان