Skip to main content

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: حەق بە حەق



دێبرا یەنگ
لە ئینگلیزییەوە: کۆمەڵەی ٦٨

ڕەزا دەرمیشیان یەکێکە لە دەنگە هەرە نوێ و دیارەکانی سینەمای ئێران و لەم دواییانەدا بە کارە تایبەتەکانی، بەردەوام بینەر سەرسام دەکات و فیلمەکانی خۆی خستووەتە ڕیزی پێشەوەی فیلمە ئێرانییەکان، بە تایبەت فیلمی لانتووری.

ئەم فیلمە چیرۆکێکی هەتا بڵێیت سەرسووڕهێنەر و سەیری هەیە و زۆر زەحمەتە کە بینەر بتوانێت بە ئارامی سەیری بکات؛ چیرۆکەکە لەسەر عەشقی گیرفانبڕێکی سەر شەقامەکان لەگەڵ چالاکوانێکی مەدەنییە، کە دژی توندوتیژیی کۆمەڵایەتی بانگەشە دەکات. عەشقی ئەم دوو کەسە تاکلایەنەیە و گیرفانبڕەکە بەردەوام لە هەوڵدایە کە چۆن ڕازیی بکات و بتوانێت پەیوەندییەکی ئاشكرای لەگەڵیدا هەبێت، لە سەرەتای فیلمەکەیشدا هەتا نیوەی شتەکان بەم جۆرە بەردەوام دەبن و لە ڕووە تەکنیکییەکەیشەوە، خزمەتێکی ئێجگار نایاب بە دەرخستنی ئەو هەستانەی لە ناخی خەڵک و کارەکتەرەکاندا هەن، کراوە؛ بە جۆرێک کە بینەر تەواو لە سترێس و دوودڵیی کارەکتەراکان دەگات و بە ئاسانییش خۆی لەگەڵ دۆخەکەدا دەگونجێنێت، هەموو ئەمانەیش بە هاوکاریی ئەو وێنەگرتن و تەکنیکە تایبەتەی کە دەرهێنەر بەکاری هێناوە و فۆڕمێکی جیاوازی بە فیلمەکە بەخشیوە، ئەم فۆڕمەیش بەردەوام دەبێت هەتا ئەو کاتەی کارەکتەرە کوڕەکە وەک بەرپەرچدانەوەیەک بەرامبەر کچە چالاکوانەکە، کە عەشقەکەی ڕەت کردووەتەوە، تێزاب بە دەموچاویدا دەکات و دۆخێک دروست دەکات، کە ئەوپەڕی توندوتیژیی پێوە دیار بێت، کە بە درێژایی فیلمەکە وەک لایەنێکی هەتا بڵێیت نەرێنی سەیر دەکرێت و هەموان دژی بوون، هەر لێرەیشەوە تەکنیکی فیلمەکە گۆڕانی بەسەردا دێت و هەموو شتێک خزمەت بە دەربڕین و پیشاندانی ئەو هەستانە دەکەن، کە کچە چالاکوانەکە دەری دەبڕێت، چ لە ئازارە جەستەییەکانیدا بێت، یاخود لە ئازارە دەروونییەکاندا، کە ڕاستەوخۆ دەبن بە ئازاری بینەریش، ئەمەیش بە جۆرێک لە سنووربەزاندنی دەزانم، کە دەرهێنەر بە ئەنقەست ئەو ئازارانە پیشانی بینەر دەدات لەپێناو ئەوەی کە ڕاستەوخۆ هەستی پێ بکەن، چونکە ئامانجەکەی زۆر بە باشی پێکاوە و بینەر لەو ساتە ئازاربەخشانەدا بە جۆرێک ئازار دەچێژێت، هەندێکیان ناتوانن فیلمەکە تەواو بکەن و واز لە سەیرکردنی دەهێنن، هەرچەندە ئەم پیشاندانی ئازارە شتێکی نوێ نییە و پێشتر چەندین کەسی وەک تارانتینۆ بەم جۆرە کاریان کردووە، بەڵام ئەوەی ڕەزا دەرمیشیان جیا دەکاتەوە، پیشاندانی ئازارەکانە وەک خۆیان، نەک ئەوەی بێت و لە فۆڕمێکی تایبەتدا پیشانیان بدات؛ بێگومان لە ڕووی سینەماییەوە ئەمە توانا و بەهرەیە، بەڵام لە ڕووە مرۆڤایەتییەکەوە سنووربەزاندنە.

یەکێکی تر لەو شتانەی کە ئەم فیلمە لەوانی دی جیا دەکاتەوە، فرەبابەتییەکەیەتی، کە بێشومار بابەتی جیاوازی تێدا پیشان دەدرێت. هەر بۆ نموونە توندوتیژی، تاوان، سزا، نائاگایی کۆمەڵایەتی، ڕێگرییەکانی ئایین، پیاوسالاری و چەندین شتی تریش؛ ئەمەیش وەک خاڵێکی لاوازی فیلمەکە دێتە بەرچاو، کە چۆن ئەو هەموو بابەتەی تێدا پیشان دەدرێت و بۆ هیچ یەکێکیان بە تایبەتی کاتێکی چڕوپڕ تەرخان نەکراوە، تا بە تەواوەتی پیشان بدرێت. بەڵام لە کۆتایی فیلمەکەدا، هەموو سەرنجەکان دەچنەوە سەر ئەو یاسایەی کە بەسەر کوڕەکەدا دەسەپێنرێت و دادگا ناچاری دەکات کە بە تێزاب چاوی بسووتێنرێت، هەر وەک چۆن ئەم بە تێزاب چاوەی خۆشەویستەکەی سووتاندووە. بۆیە دەتوانین بڵێین کە تێرمی ''حەق بە حەق''، ئەو بابەتەیە کە دەرهێنەر ویستوویەتی هەموو فیلمەکەی بۆ تەرخان بکات و هەموو شتەکانی تریش لەپێناو ئەوەدا بن، کە بێمانایی و ترسناکیی ئەم یاسایە دەربخەن، کە چۆن ڕۆژانە لە دادگاکانی ئێران جێبەجێ دەکرێت و تاوانبارەکانی پێ سزا دەدرێن.

زۆرترین خوێنراو

چەمکەکان: ڕادیکاڵیزم

(١) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ کەسی ڕادیکاڵ، کە بە ڕادیکاڵیست ناو دەبرێت، کەسێکە ویستی گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕیشەیی بەشێک یان تەواوی سیستمی سیاسی و ئابووری و کەلتووری و کۆمەڵایەتیی هەیە. وشەی ڕادیکاڵ سەرەتا لە بارودۆخێکی سیاسیی نوێ لە بەڕیتانیا بەکار هێنرا، کە پێناسەکەشی هەر بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە، کاتێک لە لایەن چارلز جەیمسەوە لە ساڵی ١٧٩٧دا، گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕادیکاڵانەی ڕاگەیاند، کە تێیدا بانگەشەیەکی قووڵ و جەوهەری بۆ مافی مرۆڤ بەگشتی و مافی چینە پەراوێزخراوەکان هەبوو، بەتایبەت مافی دەنگدان بۆ تەواوی چینە جیاوازەکان، کە ئەوکات نەبوو. لە دواتردا چەمکی ڕادیکاڵ وەک چەمکێکی گشتی بەکار دەهێنرا و ئەوانەی دەگرتەوە نوێنەرایەتیی ڕیفۆرمی ڕیشەییان دەکرد. لە دوای بزووتنەوەی ڕیفۆڕمی ڕیشەیی ساڵی ١٨٣٢، کە مافی دەنگدانی بۆ چینی ناوەڕاست دەستەبەر کرد، گرووپێکی ڕادیکاڵ هاوپەیمانییان لەگەڵ فراکسیۆنێکی پەرلەمان بەست بۆ فراوانکردنی مافی دەنگدان، تا چینی کرێکارانیش بگرێتەوە.کاتێک ئەم بزووتنەوەیە مافی دەنگدانی فراوان کرد، ڕادیکاڵەکانی لەندەن ئەرکی ڕێکخستنی دەنگدەرە تازەکانیان بۆ هاوکاریکردنی گۆڕ

ژمارەی ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

چوار مانگ بەسەر دروستبوونی بلۆگی ڕەتدا تێپەڕ دەبێت، کە لەو ماوەیەدا و بەپێی ئەو توانایەی کۆمەڵەی ٦٨ و هاوڕێیانی هەیانبوو، چەندین بابەت و وتار و نووسینی خوێندکاریی تێدا بڵاو کراوەتەوە و تا ڕادەیەک جێی خۆی لەو سەرچاوە سەرەکییانەدا کردووەتە کە دەکرێت خوێندکاران وەک شوێنگەیەکی هزری و مەعریفی بە کاری بهێنن. دوابەدوای ئەم ئەزموونە ئەلیکترۆنییە، بۆ زیاتر چوونەناو ئەو کایەی کاری بۆ دەکات و بۆ قووڵتر ڕۆچوونە ناو خوێندکارانەوە، ڕەت دەبێتە بڵاوکراوەیەکی خوێندکاری و لێیەوە و بە قەڵەمی خوێندکاران و گەنجان ئەو پرسە هەستیارانە دەورووژێنرێن و ئەو برینە قەتماغەگرتوانە دەکولێنرێنەوە، کە دەیەیەکە زانکۆ و پەیمانگە و خوێندکاران بە دەستیانەوە دەناڵێنن و سەرچاوەی تەواوی کێشە و گرفتە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانیانە. هەموو ئەمانەش لەژێر دروشمێکدا: ''بۆ خوێندکارێکی بەرەنگار''. لە بڵاوکراوەی ڕەتدا، بە هەمان ئەو ئامانجەی بلۆگەکەی بۆ دروست کرا کار دەکرێت و ڕەچاوی ئەو دۆخە هزری و مەعریفییە دەکرێت کە توێژی خوێندکاران تێیدان؛ زمانێکی ڕوون و ڕەوان، ئایدیایەکی هاوبەش و دەستەجەم

چەمکەکان: ئایدۆلۆژیا

(٧) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ''ئایدۆلۆژیا ئەو شاشەیەیە کە مرۆڤ لێیەوە جیهان دەبینێت.'' ئایدۆلۆژیا دیاردەیەکی مۆدێرنە و پەیوەندیی بە دۆخە سیاسی و ئابوورییەکانی سەدەی نۆزدە و بیستەوە هەیە. بە دیاریکراوی و بە زەقی، چەمکی ئایدۆلۆژیا لە ماوەی پێش و پاشی شۆڕشی فەڕەنسیدا پەیدا بوو. لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا ئەو دیدەیە کە کەسێک بەرانبەر جیهان هەیەتی و کۆکراوەی کەلتوور، بەهاکان، بڕواکان، دۆخە هاوبەشەکان و پیشبینییەکانی خۆیان و ئەوانی ترە. هەروەها ناسنامەیەک بە کۆمەڵگە، گرووپ و پەیوەندیی نێوان کەسەکان دەدات، شێوە بە بیروڕاکان، کردارەکان، کارلێککردنەکان و هەموو ئەوانەی لە کۆمەڵگەدا ڕوو دەدەن، بە شێوەیەکی فراوان دەدات. هەروەها لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا چەمکێکی ئێجگار گرنگە و کرۆکی ئەو ڕووەیە کە سۆشیالیستەکان لێی دەکۆڵنەوە، چونکە ڕۆڵێکی بەهێز و بنچینەیی دەگێڕێت لە شێوەبەخشین بە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەوەی چۆن کۆمەڵگە بەگشتی ڕێک خراوە و چۆن کار دەکات و ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، سیستمی ئابووریی بەرهەمهێنان و پێکهاتەی سیاسییەوە هەیە. ئایدۆلۆژیا بە هەمان