Skip to main content

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: مه‌ترسییه‌كانی شایسته‌یه‌تیی نێرینه‌ و ئیتیكی دادپه‌روه‌ریی تۆڵه‌سێن



سكایله‌ر كانگ
له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: ئه‌كبه‌ر حه‌سه‌ن

له‌ كاتێكدا فیلمی دووه‌می دەرمیشیان (تووڕه‌ نیم) فه‌رامۆش ده‌كرێت، [فیلمی] لانتووری له‌گه‌ڵ هه‌مان دوو ئه‌كته‌ر - باران كۆساری و نه‌وید محه‌مه‌دزاده ‌- به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ گه‌یاندنی نمایشێكی هه‌ستورووژێن وه‌ك ئه‌ندامانی گرووپی چه‌ته‌گه‌ریی لانتووری. له‌ كاتێكدا تاوانه‌كانی ئه‌م دوو كاره‌كته‌ره‌ ته‌نها دژ به‌ چینه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند و خواپێداوه‌كانه‌، شانبه‌شانی ڕه‌زا به‌هبوودی و مه‌هدی كوشكی، به‌ ناوچه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی تاراندا فڕكان فڕكان ده‌كه‌ن، خه‌ڵك ڕووت ده‌كه‌نه‌وه‌، سه‌یاره‌ ده‌دزن و ده‌چنه‌ ماڵه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه‌وه‌. چیرۆكه‌كه‌ گه‌یاندنێكی خێرایه‌- گۆڕانی ڕوانگه‌كان له‌ زنجیره‌یه‌ك چاوپێكه‌وتنی خێرادا كه‌ به‌ دیمه‌نی ئه‌خلاقیی چڕوپڕی ئاكتی دراماتیك قه‌تع ده‌كرێت، بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات له‌گه‌ڵ خۆی ده‌مانبات و من ته‌نها ناوی ده‌نێم شێوانی عاتفی. ئه‌م فیلمه‌ به‌ ستایڵێكی دۆكیۆمێنته‌رییانه‌، چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ چالاكوانانی مافی ژنان، هونه‌رمه‌ندان، كۆمه‌ڵناسان، خوێندكاران، سیاسییه‌ سه‌رسه‌خته‌كان و ئه‌ندامانی گرووپی چه‌ته‌گه‌ریی لانتووری، وات لێ ده‌كات به‌رده‌وام بیت له‌ ڕۆچوونه‌ ناو واقیعیه‌ته‌ بێزاركه‌ره‌كه‌ی گێڕانه‌وه‌كه‌ی دەرمیشیانه‌وه‌.

لانتووری، به‌ خزانی كاره‌كته‌ره‌كان بۆ ناو تێگه‌یشتن و بیركردنه‌وه‌ له‌ سووژایه‌تیی فیلمه‌كه‌، له‌و شوێنه‌دا كه‌ سه‌رنجت ڕاكێشراوه، چه‌ندین هێڵی چیرۆكی ئاڵۆزمان ده‌داتێ‌. له‌ كاتێكدا دەرمیشیان كه‌سێك نییه‌ شه‌رم له‌وه‌ بكات ورده‌كاریی گرافیكی و توندوتیژی له‌سه‌ر شاشه‌ گه‌وره‌كه‌ نمایش بكات، به‌ تایبه‌تی یه‌كێك له‌ كاره‌كته‌ره‌كان وای لێ كردم به‌ ڕاستی گرمۆڵه‌ ببم. پاشا (محه‌مه‌دزاده‌)، یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی گرووپه‌ چه‌ته‌گه‌رییه‌كه‌، وه‌ك گه‌نجێكی هاوسه‌نگ و به‌سۆز به‌ بیركردنه‌وه‌یه‌كی لیبراڵانه‌وه‌، له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می فیلمه‌كه‌دا هاوسۆزیت بۆ خۆی ڕاده‌كێشێت. [پاشان] مریه‌م (مریه‌م پالیزبان) دێته‌ ناوه‌وه‌، كه‌ ڕۆژنامه‌نووسێكی سه‌ختگیره‌ و هه‌ڵمه‌تێك بۆ كۆتاییهێنان به‌ توندوتیژی و سزا سێداره‌ سه‌ر ڕێ ده‌خات. پاشا شێتانه‌ عاشقی مریه‌م ده‌بێت، به‌ڵام مریه‌م ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ سه‌رنج له‌ [خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی] پاشا بدات، له‌ كاتێكدا پاشا بێپسانه‌وه‌ هه‌وڵی بۆ ده‌دات. پاشا به‌م وه‌سواسه‌ خۆی فریو ده‌دات، شوێنی ده‌كه‌وێت، چه‌شه‌ی ده‌كات، هه‌ڕه‌شه‌ لێ ده‌كات، له‌ كۆتاییشدا كوێری ده‌كات و سیمای ده‌شێوێنێت. پاشا باوه‌ڕی وایه‌ گه‌ر له‌م هه‌وڵانه‌ی به‌رده‌وام بێت، ده‌توانێت خۆشه‌ویستیی مریه‌م به‌ ده‌ست بهێنێت. ده‌ره‌نجامه‌كه‌ ته‌واو نیگه‌رانكه‌ره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ چۆن شایسته‌یه‌تیی پیاوێك ده‌گۆڕێته‌ سه‌ر چیرۆكێكی ئه‌خلاقیی تۆقێنه‌ر.

له‌و وڵاته‌ شیعییانه‌ی كه‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلامی په‌یڕه‌و ده‌كرێت، وه‌ك ئێران، قانوونێك هه‌یه‌ و به‌پێی ئه‌و قانوونه‌ سزای هێرشكه‌ر [یان تاوانبار] به‌پێی تاوانه‌كه‌ی دیاری ده‌كرێت. ئه‌مه‌ پێی ده‌وترێت 'Lex Talionis'، واته‌ [قانوونی] 'چاوێك به‌رامبه‌ر چاوێك'. به‌پێی ئه‌م قانوونه‌، قوربانی سه‌رپشك ده‌كرێت و مافی پێ ده‌ده‌رێت تۆڵه‌یه‌ك دیاری بكات بۆ تاوانبار، هاوشان و هاوسه‌نگی ئه‌و زیانه‌ بێت كه‌ به‌ قوربانییه‌كه‌ی گه‌یاندووه‌. هه‌رچه‌نده‌ مریه‌م ژیانی خۆی ته‌رخان كردووه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تۆڵه‌ی توندوتیژ و پاڕانه‌وه‌ له‌ كه‌سوكاری قوربانیان بۆ به‌خشینی بكوژه‌كان و سنووردانان بۆ مه‌رگ، كه‌چی خۆی كوێر ده‌كرێت و سیمای ده‌شوێنێرێت (ئه‌مه‌ وه‌ك هۆشدارییه‌ك وه‌ربگره‌، تێگه‌یشتن لێی ئاسان نییه‌) و ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌م قانوونی 'چاوێك به‌رامبه‌ر چاوێك'.

"ئه‌گه‌ر بۆ من نه‌بیت، نابێت بۆ كه‌سی تریش بیت." تێكچوونی كۆئه‌ندامی ده‌ماریی پاشا به‌ جۆرێك تووشی بێمتمانه‌یی و ترسی ده‌كات، به‌رگه‌گرتنی قورستره‌ له‌ برینه‌كه‌ی مریه‌م. له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا شایسته‌یه‌تیی نێرینه‌، به‌ به‌ده‌ستهێنانی ژنان، وه‌ك نۆرم چه‌سپێنراوه. ده‌شێت پاشا وه‌ك نموونه‌ی به‌رجه‌سته‌كه‌ری ئه‌م عه‌قڵییه‌ته‌ ببینرێت، چون به‌ ڕاستی پێی وایه‌ مریه‌م قه‌رزباری خۆشه‌ویستیی ئه‌وه‌. مریه‌م، كه‌ كیژێكی به‌ریئه‌ و ئاشنایه‌كی پاشایه‌، له‌ كه‌ناری ژیرێتیی پاشادا گیری خواردووه‌، به‌و هۆیه‌ی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ عه‌شقێك به‌ ده‌ست بهێنێته‌وه‌ كه‌ هه‌رگیز نه‌یبووه‌. كاتێك ڕووبه‌ڕووی كه‌سێكی به‌م جۆره‌ دڵڕه‌ق  نادادپه‌روه‌ر ده‌بیته‌وه‌، كه‌سێك كه‌ ئه‌وه‌نده‌ حه‌زی له‌ خاوه‌نێتیكردنه‌ و خۆی به‌ شایسته‌ ده‌زانێت سیمات ده‌شێوێنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆشت ناوێت، ئاخۆ له‌م كاته‌دا دادپه‌روه‌ریی تۆڵه‌ئه‌ستێنت ده‌وێت؟ له‌م كاته‌دایه‌ مریه‌م هه‌موو شتێك فه‌رامۆش ده‌كات كه‌ خه‌باتی بۆ كردووه‌ و قانوونی 'چاوێك به‌رامبه‌ر چاوێك' په‌سه‌ند ده‌كات، هه‌رچه‌نده‌ فیلمه‌كه‌ به‌بێ دوایین شۆك كۆتایی نایه‌ت، لێت ده‌گه‌ڕێ دووباره‌ ویژدان و هاوسۆزیی خۆت هه‌ڵسه‌نگێنیته‌وه‌.

له‌ سینه‌مای نوێی ئێرانیدا، ڕه‌زا دەرمیشیان هێزێكی به‌رچاوه‌، فیلم له‌باره‌ی گفتوگۆی شاعیرانه‌ و حیكایه‌تخوانیی مه‌جازییانه‌ دروست ده‌كات، ئه‌م فیلمانه‌ش ڕه‌خنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌باره‌تی ئێرانی هاوچه‌رخ ده‌خه‌نه‌ ڕوو. له‌ نێو فیلمسازه‌ نوێیه‌ دیاره‌كانی تری ئێراندا كه‌سانی وه‌ك ئانا لیلی ئه‌میرپوور، عه‌باس كیاڕۆسته‌می، جه‌عفه‌ر په‌ناهی و مه‌رجانه‌ ساتراپی هه‌ن كه‌ هه‌موویان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ناسراون، چون فیلمه‌ نوێیه‌كانیان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و فه‌لسه‌فه‌ییه‌كاندا ده‌كه‌ن و مۆركی وه‌رچه‌رخان له‌ سینه‌مای ئێرانی ده‌ده‌ن.

زۆرترین خوێنراو

چەمکەکان: ڕادیکاڵیزم

(١) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ کەسی ڕادیکاڵ، کە بە ڕادیکاڵیست ناو دەبرێت، کەسێکە ویستی گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕیشەیی بەشێک یان تەواوی سیستمی سیاسی و ئابووری و کەلتووری و کۆمەڵایەتیی هەیە. وشەی ڕادیکاڵ سەرەتا لە بارودۆخێکی سیاسیی نوێ لە بەڕیتانیا بەکار هێنرا، کە پێناسەکەشی هەر بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە، کاتێک لە لایەن چارلز جەیمسەوە لە ساڵی ١٧٩٧دا، گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕادیکاڵانەی ڕاگەیاند، کە تێیدا بانگەشەیەکی قووڵ و جەوهەری بۆ مافی مرۆڤ بەگشتی و مافی چینە پەراوێزخراوەکان هەبوو، بەتایبەت مافی دەنگدان بۆ تەواوی چینە جیاوازەکان، کە ئەوکات نەبوو. لە دواتردا چەمکی ڕادیکاڵ وەک چەمکێکی گشتی بەکار دەهێنرا و ئەوانەی دەگرتەوە نوێنەرایەتیی ڕیفۆرمی ڕیشەییان دەکرد. لە دوای بزووتنەوەی ڕیفۆڕمی ڕیشەیی ساڵی ١٨٣٢، کە مافی دەنگدانی بۆ چینی ناوەڕاست دەستەبەر کرد، گرووپێکی ڕادیکاڵ هاوپەیمانییان لەگەڵ فراکسیۆنێکی پەرلەمان بەست بۆ فراوانکردنی مافی دەنگدان، تا چینی کرێکارانیش بگرێتەوە.کاتێک ئەم بزووتنەوەیە مافی دەنگدانی فراوان کرد، ڕادیکاڵەکانی لەندەن ئەرکی ڕێکخستنی دەنگدەرە تازەکانیان بۆ هاوکاریکردنی گۆڕ

ژمارەی ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

چوار مانگ بەسەر دروستبوونی بلۆگی ڕەتدا تێپەڕ دەبێت، کە لەو ماوەیەدا و بەپێی ئەو توانایەی کۆمەڵەی ٦٨ و هاوڕێیانی هەیانبوو، چەندین بابەت و وتار و نووسینی خوێندکاریی تێدا بڵاو کراوەتەوە و تا ڕادەیەک جێی خۆی لەو سەرچاوە سەرەکییانەدا کردووەتە کە دەکرێت خوێندکاران وەک شوێنگەیەکی هزری و مەعریفی بە کاری بهێنن. دوابەدوای ئەم ئەزموونە ئەلیکترۆنییە، بۆ زیاتر چوونەناو ئەو کایەی کاری بۆ دەکات و بۆ قووڵتر ڕۆچوونە ناو خوێندکارانەوە، ڕەت دەبێتە بڵاوکراوەیەکی خوێندکاری و لێیەوە و بە قەڵەمی خوێندکاران و گەنجان ئەو پرسە هەستیارانە دەورووژێنرێن و ئەو برینە قەتماغەگرتوانە دەکولێنرێنەوە، کە دەیەیەکە زانکۆ و پەیمانگە و خوێندکاران بە دەستیانەوە دەناڵێنن و سەرچاوەی تەواوی کێشە و گرفتە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانیانە. هەموو ئەمانەش لەژێر دروشمێکدا: ''بۆ خوێندکارێکی بەرەنگار''. لە بڵاوکراوەی ڕەتدا، بە هەمان ئەو ئامانجەی بلۆگەکەی بۆ دروست کرا کار دەکرێت و ڕەچاوی ئەو دۆخە هزری و مەعریفییە دەکرێت کە توێژی خوێندکاران تێیدان؛ زمانێکی ڕوون و ڕەوان، ئایدیایەکی هاوبەش و دەستەجەم

چەمکەکان: ئایدۆلۆژیا

(٧) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ''ئایدۆلۆژیا ئەو شاشەیەیە کە مرۆڤ لێیەوە جیهان دەبینێت.'' ئایدۆلۆژیا دیاردەیەکی مۆدێرنە و پەیوەندیی بە دۆخە سیاسی و ئابوورییەکانی سەدەی نۆزدە و بیستەوە هەیە. بە دیاریکراوی و بە زەقی، چەمکی ئایدۆلۆژیا لە ماوەی پێش و پاشی شۆڕشی فەڕەنسیدا پەیدا بوو. لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا ئەو دیدەیە کە کەسێک بەرانبەر جیهان هەیەتی و کۆکراوەی کەلتوور، بەهاکان، بڕواکان، دۆخە هاوبەشەکان و پیشبینییەکانی خۆیان و ئەوانی ترە. هەروەها ناسنامەیەک بە کۆمەڵگە، گرووپ و پەیوەندیی نێوان کەسەکان دەدات، شێوە بە بیروڕاکان، کردارەکان، کارلێککردنەکان و هەموو ئەوانەی لە کۆمەڵگەدا ڕوو دەدەن، بە شێوەیەکی فراوان دەدات. هەروەها لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا چەمکێکی ئێجگار گرنگە و کرۆکی ئەو ڕووەیە کە سۆشیالیستەکان لێی دەکۆڵنەوە، چونکە ڕۆڵێکی بەهێز و بنچینەیی دەگێڕێت لە شێوەبەخشین بە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەوەی چۆن کۆمەڵگە بەگشتی ڕێک خراوە و چۆن کار دەکات و ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، سیستمی ئابووریی بەرهەمهێنان و پێکهاتەی سیاسییەوە هەیە. ئایدۆلۆژیا بە هەمان