Skip to main content

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: لە نێوان دڵسۆزیی ئەندازیارێکی فڕۆکەی جەنگی و جەنگی جیهانیدا



کایڵ ئەندەرسن
لە ئینگلیزییەوە: ئازاد لەتیف

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی هایۆ میازاكی ژیاننامه‌ی كه‌سایه‌تییه‌کە به‌ ناوی جیرۆ هۆریكۆشی، به‌ڵام به‌ تاموبۆی خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ چنراوه‌ته‌وه. جیرۆ ئه‌ندازیارێكی بلیمه‌تی بواری فڕۆكه‌وانییه،‌ كه‌ یه‌كێک له‌ گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وته‌كانی بریتی بوون له‌ فڕۆكه‌ی جەنگی له‌ ئانوساتی جه‌نگی جیهانیی دووه‌مدا. فیلمه‌كه‌ له‌وێوه‌ ده‌ست پێ ده‌كات كه‌ جیرۆ له‌ ته‌مه‌نی منداڵیدایه‌ و له‌ خه‌ونیدا به‌ فڕۆكه‌یه‌كی دانسقه‌وه‌‌ ئاسمان ته‌ی ده‌كات و به‌سه‌ر هه‌مواندا ده‌فڕێت، ڕاستییه‌ تاڵه‌كەیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به ‌هۆی چاوكزییه‌كه‌یه‌وه‌ هه‌رگیز ناتوانێت هیچ فڕۆكه‌یه‌ك لێبخوڕێت. هاوڕێیه‌كی له‌ قوتابخانه‌ گۆڤارێكی به‌ زمانی ئینگلیزی پێ ده‌دات، كه‌ ئه‌م گۆڤاره‌ سه‌باره‌ت به‌ فڕۆكه‌سازیی بابه‌تی فڕۆكه‌وانییه‌ به‌ گشتی و له‌م گۆڤاره‌یشەوە ئاشنا ده‌بێت به‌ داڕێژه‌رێكی بواری فڕۆكه‌سازیی ئیتاڵی به‌ ناوی كاپرۆنی. جیرۆ لێره‌ به‌ دواوه‌ له‌ خه‌ونه‌كانیدا كاپرۆنی ده‌بینێت كه‌ پێكه‌وه‌ هاوبه‌شی له‌و خه‌ونه‌ ده‌كه‌ن و باسوخواسییان له‌و خه‌ونانه‌دا له‌سه‌ر چۆنێتیی هه‌ڵفڕاندنی فڕۆكه‌ و شتی دیكه‌، كاپرۆنی ده‌بێته‌ مامۆستایه‌كی ناخی جیرۆ و له‌ خه‌ونه‌كه‌یدا به‌ جیرۆ ده‌ڵێت: ''شایسته‌ترین ده‌ستكه‌وت له‌وه‌دا نییه‌ فڕۆكه‌كان هه‌ڵبفڕێنیت و پێیان بفڕیت، به‌ڵكو له‌وه‌دایه‌ كه‌ دایان بڕێژیت و دیزاینیان بۆ بكه‌یت. لێره‌وه‌ جیرۆ ئامانجی ژیانی خۆی چنگ ده‌كه‌وێت.
ئه‌م فیلمه‌ په‌ژاره‌ و ماڵئاواییه‌كی خه‌مناكه، هه‌م بۆ فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی درێژ و هه‌میش بۆ خه‌ونه‌كانی میازاكی كه‌ له‌ ته‌مه‌نی گه‌نجیدا هه‌یبوون. بۆ من، وه‌ك كه‌سێک كه‌ بە یه‌ک به‌ یه‌كی پێڕی فیلمه‌كانی ئه‌ودا گه‌ڕاوم، به‌ ده‌ست خۆم نییه‌ كه‌ ده‌ڵێم پێم وایه‌ میازاكی خۆی وه‌ک به‌رجه‌سته‌كه‌ری كه‌سێكی وه‌ك جیرۆ پێ دێته‌ پێشچاو و‌ جیرۆیش چۆن به‌رهه‌م و كاره‌كانی له‌ ئه‌ندێشه‌یدا ده‌چنێت، ڕێك به‌و جۆره‌یه‌ كه‌ فیلمساز له‌ ئه‌ندێشه‌یدا به‌رچاوی ده‌خات و كاره‌كانی فه‌راهه‌م دێنێت. میازاكی هه‌میشه‌ بابه‌تی فڕین به‌لایه‌وه‌ شتێكی دڵڕفێن و سه‌رنجڕاكێش بووه‌ و له‌ سه‌رجه‌م فلیمه‌كانیدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه. هه‌رچه‌نده‌ له‌ ناو ئه‌و دوانەیشدا به‌ربژێری جێگره‌وه‌ بوونی هه‌یه‌ بۆ فڕین به‌ ئاسماندا. تامه‌زرۆیی و په‌رۆشیی جیرۆ بۆ دروستكردنی باشترین ئامێری فڕین كه‌ پێی بكرێت، به‌و په‌رێشانی و دڵته‌نگییه‌ی هه‌ستی پێ ده‌كات له ‌هه‌مبه‌ر چۆنێتیی به‌كارهێنرانی فڕۆكه‌كان له ‌لایه‌ن خه‌ڵكەوە، بەرامبەر دەکرێت‌، ئه‌مەیش ڕێك ئه‌و هه‌سته‌یه‌ كه‌ میازاكی سه‌باره‌ت به‌ فیلمه‌كانی خۆی هەیەتی، له‌وه‌دا كه‌ كۆمه‌ڵه‌ و ڕه‌خنه‌گرانی به‌ناوبانگ وا مامه‌ڵه‌ و چاوی لێ ده‌كه‌ن کە وه‌ك كاڵایەکە بۆ لێكۆڵینه‌وه‌، له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رگوزه‌شته‌یه‌ك پڕ له‌ جوانی تەماشا بکرێت، تا چێژی لێ ببینرێت.
بۆ من، به‌ڵگه‌ی زیاتر له‌ نزیكێتیی میازاكی به‌ جیرۆ هۆریكۆشی، بریتییه‌ له‌وه‌ی ده‌نگنواندنی كاره‌كته‌رەکەی سپارد به‌ هیدێئاكی ئانۆ (له‌ نوسخه‌ ئه‌سڵییه‌كه‌دا كه‌ به‌ زمانی ژاپۆنییه‌). ئه‌م ناوەیش ئاشنا دیارە بۆ هه‌وادارنی ئه‌نیمی، چونكه‌ ئانۆ دروستكه‌ر و نووسه‌ری به‌رهه‌مێكی كاریگه‌ر و ناودار بووه‌ له‌و ناوه‌ند و بواره‌دا، كه‌ ئه‌ویش به‌رهه‌مێكه‌ به‌ ناونیشانی (Neon Genesis Evangelion). ئانۆ سێ جار به‌ شێوه‌ی جیاواز چیرۆكه‌كه‌ی هه‌ڵچنیوه‌ته‌وه،‌ ئه‌مەیش به ‌هۆی داواكاری و خواستی هه‌وادارانی به‌رهه‌مه‌كه‌ به‌وه‌ی پێیان خۆش بووه‌ كۆتایی جیاوازیی هه‌بێت، یان سه‌رخستنی شتی زیاتر له‌وانه‌ی كه‌ حه‌زیان لێیه‌ له‌سه‌ر ئه‌نیمییه‌كه‌. میازاكی و ئانۆ هه‌ردووك به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان كۆیله‌ی سه‌ركه‌وتنیانن و بینایی و خه‌ونیان له‌ لایه‌ن ئه‌وانی دیكه‌وه‌ براون. وه‌ك دۆستێكی خۆم ده‌ڵێت، ئه‌مەیش وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ ئاكیرا كورۆساوا مارتن سكۆرسیس به‌ربژێر بكات تا ڕۆڵی ڤینسنت ڤان كۆخ ببینێت.
به‌شی هه‌ره‌ زۆری با هەڵدەکات، وه‌ك یاده‌وه‌رییه‌كی قه‌شه‌نگی ماته‌مئامێز وایه‌. ئه‌نیمه‌یشنه‌كه‌ هه‌ر ڕێك به‌و جۆره‌ی میازاكی دای ناوه،‌ گرانبه‌ها و نه‌خشینه‌، به‌ڵام چیرۆكه‌كه‌ زۆر له‌وه‌ زیاتر هه‌ڵده‌گرێت كه‌ له‌وه‌وپێش تاقی کرابێتەوە. بۆ نموونه،‌ ڕیزبه‌ندی خه‌ونبینینه‌كان كه‌متر وه‌ك فڕینی سه‌رتاسێن و خه‌یاڵپڵاوی وان و زیاتر وه‌ك خواسته‌ ناخییه‌كانی كه‌سایه‌تییه‌كن، كه‌ ململانێ ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیوه‌ و سه‌رباری ئه‌وەیش، دڵنه‌رم و لێبورده‌یه‌. هه‌روه‌ها جه‌ختێكی تا ڕاده‌یه‌كی زۆریش له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ هه‌یه‌ له ‌نێوان جیرۆ و ناهۆكۆ و‌ سروشتی كورتخایه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان به ‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌ی ناهۆكۆوه‌. میازاكی هه‌ردوو خه‌ون و تامه‌زرۆییه‌كه‌ی جیرۆ تاووتوو یه‌كسان ده‌كات به‌وه‌ی به‌رگه‌ی خه‌م و ئازاری له‌ده‌ستدانی ناهۆكۆ بگرێت و قبووڵی بكات فڕۆكه‌كانی له‌ جه‌نگدا به‌كار بێن، چونكه‌ ده‌بێت ئه‌مانه‌ هه‌م له‌ ژیانی ئه‌ودا هه‌بن هه‌م له‌ جیهاندا.
هه‌ر به‌ هۆی ئه‌م ڕه‌شبینی و ڕاسته‌قینه‌خوازییه‌وه‌یه‌ (ته‌واوی دێڕه‌كانی چیرۆكه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ ناهۆكۆ به‌شێك نه‌بوون له‌ ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی جیرۆ هۆریكۆشی)، كه‌سانێكی زۆر له‌ دژی با هەڵدەکاتن، چونكه‌ پێیان وایه‌ هه‌مان ئاستی سه‌رنجڕاكێشی و نامۆیی فیلمه‌كانی پێشووتری تیا نه‌بووه‌. هه‌ندێكی تریش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕه‌خنه‌بارانیان ده‌كرد كه‌ میازاكی كه‌سێك كه‌ ئامڕازی جه‌نگی دروست كردووه،‌ وه‌ك كاره‌كته‌رێكی دڵسۆز ڕۆڵی پێ به‌خشیوه‌ و‌ ڕه‌خنه‌ی ئه‌وهی‌ش كه‌ به‌شی زۆری ده‌ستی كار كه‌ ئه‌و فڕۆكانه‌یان دروست ده‌كرد، كرێكاری ناچار به‌ كاری كۆری و چینی بوون و له‌ فلیمه‌كه‌دا باس نه‌كراون. میازاكی وه‌ك باسی لێوه ‌ده‌كرێت، مشتومڕ و گله‌یی و گازنده‌ی هه‌بووه،‌ هه‌م له‌ فیلمه‌كه‌ی و هه‌میش له‌ جه‌نگی جیهانییش.

زۆرترین خوێنراو

چەمکەکان: ڕادیکاڵیزم

(١) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ کەسی ڕادیکاڵ، کە بە ڕادیکاڵیست ناو دەبرێت، کەسێکە ویستی گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕیشەیی بەشێک یان تەواوی سیستمی سیاسی و ئابووری و کەلتووری و کۆمەڵایەتیی هەیە. وشەی ڕادیکاڵ سەرەتا لە بارودۆخێکی سیاسیی نوێ لە بەڕیتانیا بەکار هێنرا، کە پێناسەکەشی هەر بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە، کاتێک لە لایەن چارلز جەیمسەوە لە ساڵی ١٧٩٧دا، گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕادیکاڵانەی ڕاگەیاند، کە تێیدا بانگەشەیەکی قووڵ و جەوهەری بۆ مافی مرۆڤ بەگشتی و مافی چینە پەراوێزخراوەکان هەبوو، بەتایبەت مافی دەنگدان بۆ تەواوی چینە جیاوازەکان، کە ئەوکات نەبوو. لە دواتردا چەمکی ڕادیکاڵ وەک چەمکێکی گشتی بەکار دەهێنرا و ئەوانەی دەگرتەوە نوێنەرایەتیی ڕیفۆرمی ڕیشەییان دەکرد. لە دوای بزووتنەوەی ڕیفۆڕمی ڕیشەیی ساڵی ١٨٣٢، کە مافی دەنگدانی بۆ چینی ناوەڕاست دەستەبەر کرد، گرووپێکی ڕادیکاڵ هاوپەیمانییان لەگەڵ فراکسیۆنێکی پەرلەمان بەست بۆ فراوانکردنی مافی دەنگدان، تا چینی کرێکارانیش بگرێتەوە.کاتێک ئەم بزووتنەوەیە مافی دەنگدانی فراوان کرد، ڕادیکاڵەکانی لەندەن ئەرکی ڕێکخستنی دەنگدەرە تازەکانیان بۆ هاوکاریکردنی گۆڕ

ژمارەی ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

چوار مانگ بەسەر دروستبوونی بلۆگی ڕەتدا تێپەڕ دەبێت، کە لەو ماوەیەدا و بەپێی ئەو توانایەی کۆمەڵەی ٦٨ و هاوڕێیانی هەیانبوو، چەندین بابەت و وتار و نووسینی خوێندکاریی تێدا بڵاو کراوەتەوە و تا ڕادەیەک جێی خۆی لەو سەرچاوە سەرەکییانەدا کردووەتە کە دەکرێت خوێندکاران وەک شوێنگەیەکی هزری و مەعریفی بە کاری بهێنن. دوابەدوای ئەم ئەزموونە ئەلیکترۆنییە، بۆ زیاتر چوونەناو ئەو کایەی کاری بۆ دەکات و بۆ قووڵتر ڕۆچوونە ناو خوێندکارانەوە، ڕەت دەبێتە بڵاوکراوەیەکی خوێندکاری و لێیەوە و بە قەڵەمی خوێندکاران و گەنجان ئەو پرسە هەستیارانە دەورووژێنرێن و ئەو برینە قەتماغەگرتوانە دەکولێنرێنەوە، کە دەیەیەکە زانکۆ و پەیمانگە و خوێندکاران بە دەستیانەوە دەناڵێنن و سەرچاوەی تەواوی کێشە و گرفتە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانیانە. هەموو ئەمانەش لەژێر دروشمێکدا: ''بۆ خوێندکارێکی بەرەنگار''. لە بڵاوکراوەی ڕەتدا، بە هەمان ئەو ئامانجەی بلۆگەکەی بۆ دروست کرا کار دەکرێت و ڕەچاوی ئەو دۆخە هزری و مەعریفییە دەکرێت کە توێژی خوێندکاران تێیدان؛ زمانێکی ڕوون و ڕەوان، ئایدیایەکی هاوبەش و دەستەجەم

چەمکەکان: ئایدۆلۆژیا

(٧) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ''ئایدۆلۆژیا ئەو شاشەیەیە کە مرۆڤ لێیەوە جیهان دەبینێت.'' ئایدۆلۆژیا دیاردەیەکی مۆدێرنە و پەیوەندیی بە دۆخە سیاسی و ئابوورییەکانی سەدەی نۆزدە و بیستەوە هەیە. بە دیاریکراوی و بە زەقی، چەمکی ئایدۆلۆژیا لە ماوەی پێش و پاشی شۆڕشی فەڕەنسیدا پەیدا بوو. لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا ئەو دیدەیە کە کەسێک بەرانبەر جیهان هەیەتی و کۆکراوەی کەلتوور، بەهاکان، بڕواکان، دۆخە هاوبەشەکان و پیشبینییەکانی خۆیان و ئەوانی ترە. هەروەها ناسنامەیەک بە کۆمەڵگە، گرووپ و پەیوەندیی نێوان کەسەکان دەدات، شێوە بە بیروڕاکان، کردارەکان، کارلێککردنەکان و هەموو ئەوانەی لە کۆمەڵگەدا ڕوو دەدەن، بە شێوەیەکی فراوان دەدات. هەروەها لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا چەمکێکی ئێجگار گرنگە و کرۆکی ئەو ڕووەیە کە سۆشیالیستەکان لێی دەکۆڵنەوە، چونکە ڕۆڵێکی بەهێز و بنچینەیی دەگێڕێت لە شێوەبەخشین بە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەوەی چۆن کۆمەڵگە بەگشتی ڕێک خراوە و چۆن کار دەکات و ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، سیستمی ئابووریی بەرهەمهێنان و پێکهاتەی سیاسییەوە هەیە. ئایدۆلۆژیا بە هەمان