Skip to main content

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: چیرۆکێکی سەرسووڕهێنەری عەشق و جەنگ


مارک کارمۆرد
لە ئینگلزیییەوە: محەمەد شەعبان

کۆتا فیلمی درێژی هایۆ میازاکی، خەونێکی سەراسیمەکەری فڕینە، کە ئاوڕی لە نەخشاندنی وردەکارییەکان داوەتەوە. خۆراکێکی دەوڵەمەندە، هەم بۆ چاو، هەم بۆ ڕۆح؛ وەک یەک. سرووشی فیلمەکە لە ژیانی جیرۆ هۆریکۆشی، ئەندازیاری فڕۆکەی جەنگیی زیڕۆی سەردەمی جەنگی جیهانیی دووەمەوە وەرگیراوە، هەروەها نووینەکانی تاتوۆ هۆری (فیلمەکە وەک ڕێزلێنانێکە بۆ هەردووکیان). ئەم کارە هونەرییە تەواو خەیاڵییە، سەراپای نەخشەی ڕووداوگەلێکی پڕئاریشە دەگرێتەوە، وەک بوومەلەرزە مەزنەکەی کانتو لە ساڵی ١٩٢٣دا؛ ساڵانی قەیرانی ئابووری، نەخۆشیی بەربڵاوی سیل، پەلکێشبوونە ناو جەنگ. هەموو ئەمانەیش شتێک دەخوڵقێنن کە دەرهێنەر پێی دەڵێت ''جۆرە هەستێک لە نەبزۆکی و مردن، کە زۆر چڕترە لەو هەستەی ئەمڕۆکە ژاپۆنی داپۆشیوە''.

کەچی هێشتا لە ناو ئەم سروشتە وشک و بێفەڕەوە، ئاوات و خەیاڵ داویانە لە شەقەی باڵ. وەک کوڕێکی چاوکز، جیرۆ، لە نێو خەونەکانیدا چاوی بە دیزاینەرێکی فڕۆکەی ئیتاڵیایی دەکەوێت بە ناوی جیۆڤانی کاپرۆنی و بۆی دەردەکەوێت کە هەرچەندە ناتوانێت ببێت بە فڕۆکەوان، کارێکی تر لە بواری ئەندازیاریی فڕۆکەوانی دەتوانێت باڵی پێ ببەخشێت. سەرکەوتن و شکست یەک لە دوای یەک، دووچاری دەبنەوە، بە چنراوی و هاوڕێ لەگەڵ چیرۆکی عەشقێکی هەستبزوێن، کە تێیدا ناهۆکۆی دڵبەری جیرۆ، دەبێتە سەرچاوە و کانیاوی داهێنان و کارەکانی، دەبێتە بنچینەی خەیاڵی فڕینەکانی لە دنیای هەستپێکراوی پەیوەندیی مرۆڤەکان، عەشق، و بێگومان لەدەستچوون و نەمانیش.

هەرچەندە فیلمەکانی میازاکی هەمیشە بەرز نرخێنراوە لە لایەن بینەرانەوە، بەبێ گوێدانە تەمەنیان، وەک فیلمەکانی پێشووی، فیلمی با هەڵدەکاتیش زیاتر فیلمێکی درێژی تازەپێگەیشتوانە وەک لە فیلمەکانی پێشووتر، بە فرسەخ دوورە لە شادییە باڵا منداڵانەکانی نێو فیلمی پۆنیۆ. لە کاتێکدا ناونیشانی فیلمەکە - کە لە هاوارە شیعرییەکەی پۆڵ ڤالێرییەوە وەرگیراوە، کە دەڵێت ''با هەڵی کردووە! دەبێت تێبکۆشین، بژین!'' - شادیئامێزە و کارێکی هونەریی زۆر جار بەکەیف و سەفایە، بە تایبەتی لە زنجیرەی خەونەکان، کێشە بارقورسەکانی ناکۆکی، مردن و وێرانکاری، هەمیشە لە لێواری چاویلکەکانی جیرۆوە خۆیان حەشار داوە.

تۆقاو لە جەنگ، میازاکی هەوڵ نادات بێت و ئەو کاردانەوانە و سەرەنجامی دیزاینەکانی جیرۆ لە بواری سەربازیدا دەیانبێت، بکێشێت، هەر لەبەر ئەو هۆکارەیشی کە بە مەجازییان بکات، وەک کاپرۆنی ڕای دەگەیەنێت: ''جیهان بە هەڕەمەکانەوە باشترن وەک لەوەی نەبن.'' هەوادارانی میازاکی دەتوانن تایبەتمەندێتیی ژیاننامەیی ڕوون ببینن، لە وێناکردنی پیاوێکی پابەند و دڵسۆز بەرانبەر خەونەکەی، جا بە هەر نرخێک بووە؛ خەون و خەیاڵێک کە خۆیشی دانی پێدا دەنێت هەیەتی: ''توخمێکی دێوانەیی... مەراق و تاسەکردن بۆ شتێک زیاد لە سنووری خۆی جوان و قەشەنگ دەتوانێت وێرانت بکات.'' بەم بەڵگەیە بێت، سەرەنجامێکی پێچەوانە لەمە پێک هێنراوە
.

زۆرترین خوێنراو

چەمکەکان: ڕادیکاڵیزم

(١) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ کەسی ڕادیکاڵ، کە بە ڕادیکاڵیست ناو دەبرێت، کەسێکە ویستی گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕیشەیی بەشێک یان تەواوی سیستمی سیاسی و ئابووری و کەلتووری و کۆمەڵایەتیی هەیە. وشەی ڕادیکاڵ سەرەتا لە بارودۆخێکی سیاسیی نوێ لە بەڕیتانیا بەکار هێنرا، کە پێناسەکەشی هەر بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە، کاتێک لە لایەن چارلز جەیمسەوە لە ساڵی ١٧٩٧دا، گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕادیکاڵانەی ڕاگەیاند، کە تێیدا بانگەشەیەکی قووڵ و جەوهەری بۆ مافی مرۆڤ بەگشتی و مافی چینە پەراوێزخراوەکان هەبوو، بەتایبەت مافی دەنگدان بۆ تەواوی چینە جیاوازەکان، کە ئەوکات نەبوو. لە دواتردا چەمکی ڕادیکاڵ وەک چەمکێکی گشتی بەکار دەهێنرا و ئەوانەی دەگرتەوە نوێنەرایەتیی ڕیفۆرمی ڕیشەییان دەکرد. لە دوای بزووتنەوەی ڕیفۆڕمی ڕیشەیی ساڵی ١٨٣٢، کە مافی دەنگدانی بۆ چینی ناوەڕاست دەستەبەر کرد، گرووپێکی ڕادیکاڵ هاوپەیمانییان لەگەڵ فراکسیۆنێکی پەرلەمان بەست بۆ فراوانکردنی مافی دەنگدان، تا چینی کرێکارانیش بگرێتەوە.کاتێک ئەم بزووتنەوەیە مافی دەنگدانی فراوان کرد، ڕادیکاڵەکانی لەندەن ئەرکی ڕێکخستنی دەنگدەرە تازەکانیان بۆ هاوکاریکردنی گۆڕ

ژمارەی ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

چوار مانگ بەسەر دروستبوونی بلۆگی ڕەتدا تێپەڕ دەبێت، کە لەو ماوەیەدا و بەپێی ئەو توانایەی کۆمەڵەی ٦٨ و هاوڕێیانی هەیانبوو، چەندین بابەت و وتار و نووسینی خوێندکاریی تێدا بڵاو کراوەتەوە و تا ڕادەیەک جێی خۆی لەو سەرچاوە سەرەکییانەدا کردووەتە کە دەکرێت خوێندکاران وەک شوێنگەیەکی هزری و مەعریفی بە کاری بهێنن. دوابەدوای ئەم ئەزموونە ئەلیکترۆنییە، بۆ زیاتر چوونەناو ئەو کایەی کاری بۆ دەکات و بۆ قووڵتر ڕۆچوونە ناو خوێندکارانەوە، ڕەت دەبێتە بڵاوکراوەیەکی خوێندکاری و لێیەوە و بە قەڵەمی خوێندکاران و گەنجان ئەو پرسە هەستیارانە دەورووژێنرێن و ئەو برینە قەتماغەگرتوانە دەکولێنرێنەوە، کە دەیەیەکە زانکۆ و پەیمانگە و خوێندکاران بە دەستیانەوە دەناڵێنن و سەرچاوەی تەواوی کێشە و گرفتە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانیانە. هەموو ئەمانەش لەژێر دروشمێکدا: ''بۆ خوێندکارێکی بەرەنگار''. لە بڵاوکراوەی ڕەتدا، بە هەمان ئەو ئامانجەی بلۆگەکەی بۆ دروست کرا کار دەکرێت و ڕەچاوی ئەو دۆخە هزری و مەعریفییە دەکرێت کە توێژی خوێندکاران تێیدان؛ زمانێکی ڕوون و ڕەوان، ئایدیایەکی هاوبەش و دەستەجەم

چەمکەکان: ئایدۆلۆژیا

(٧) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ''ئایدۆلۆژیا ئەو شاشەیەیە کە مرۆڤ لێیەوە جیهان دەبینێت.'' ئایدۆلۆژیا دیاردەیەکی مۆدێرنە و پەیوەندیی بە دۆخە سیاسی و ئابوورییەکانی سەدەی نۆزدە و بیستەوە هەیە. بە دیاریکراوی و بە زەقی، چەمکی ئایدۆلۆژیا لە ماوەی پێش و پاشی شۆڕشی فەڕەنسیدا پەیدا بوو. لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا ئەو دیدەیە کە کەسێک بەرانبەر جیهان هەیەتی و کۆکراوەی کەلتوور، بەهاکان، بڕواکان، دۆخە هاوبەشەکان و پیشبینییەکانی خۆیان و ئەوانی ترە. هەروەها ناسنامەیەک بە کۆمەڵگە، گرووپ و پەیوەندیی نێوان کەسەکان دەدات، شێوە بە بیروڕاکان، کردارەکان، کارلێککردنەکان و هەموو ئەوانەی لە کۆمەڵگەدا ڕوو دەدەن، بە شێوەیەکی فراوان دەدات. هەروەها لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا چەمکێکی ئێجگار گرنگە و کرۆکی ئەو ڕووەیە کە سۆشیالیستەکان لێی دەکۆڵنەوە، چونکە ڕۆڵێکی بەهێز و بنچینەیی دەگێڕێت لە شێوەبەخشین بە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەوەی چۆن کۆمەڵگە بەگشتی ڕێک خراوە و چۆن کار دەکات و ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، سیستمی ئابووریی بەرهەمهێنان و پێکهاتەی سیاسییەوە هەیە. ئایدۆلۆژیا بە هەمان