Skip to main content

چەمکەکان: ئەنارشیزم


(١٠)

لە ئینگلیزییەوە: کۆسار عەبدولڵا

ئەنارشیزم کۆمەڵێک بیری شۆڕشگێڕانەیە، کە لە بنەمادا سادەن. ئەنارشیستەکان پێیان وایە ئێمە دەتوانین بە تەواوی دوای ئارەزووەکانی خۆمان بکەوین؛ لە خۆت زیاتر، هیچ پێشڕەو و ڕابەرێک نازانێت چی پێویستە و باشترە چی بکەیت. هیچ حکومەتێکیش نازانێت باشتر لە خەڵکەکەی، ویستەکانی کۆمەڵگەکەی دیاری بکات. ئێمە بڕوامان وایە کە دەبێت هەموو کەس مافی هەبێت لەو بڕیارانەی کە لەسەر ئەو دەدرێت، جا لە هەر شوێنێکدا بێت، بەشدار بێت. تەنها لەو بارودۆخەدا ئێمە کۆمەڵگەیەکی دادگەرمان دەبێت، کە هەموان هەلی ئەوەیان هەیە کە ویستەکانیان دەستەبەر بکەن. هەموو بابەتەکانی ئەنارشیزم بە دەوری ئەم بنەمایانەدا دەسووڕێنەوە.
لای ئەنارشیستەکان گرتنەوەدەستی کۆنتڕۆڵی ژیانمان بۆ لای خۆمان، شۆڕشە. ئێمە ٢ ڕێگامان هەیە بۆ کارکردن لەسەر ئەوەی ببینە هۆکاری کردنی ئەم بابەتە: کاری ڕاستەوخۆ و ڕێکخستنی خود. کاری ڕاستەوخۆ کاتێکە کە کۆمەڵگە ڕاستەوخۆ بە شتێک کاری تێدەکرێت و خەڵک دەکەونە جووڵە بۆ ئەوەی چارەسەری بکەن، بەبێ ئەوەی پرسیار لە کەسێک بکەن بۆیان چارەسەر بکات. ئەو خۆپیشاندان و و مانگرتنانەی کە داوای ڕاستەوخۆی دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت دەکەن، یان دژی بەهەدەردانی سامانی خەڵکن، ئەوە ڕاستەوخۆن، بەڵام قسەکردن لەگەڵ ئەندامپەرلەمانێک یان گفتوگۆکردن لەگەڵ دامەزراوەیەک، ئەمە ڕاستەوخۆ نییە. دروستکردنی باخێکی گشتی لەسەر زەوییەکی ڕووت کارێکی ڕاستەوخۆیە، بەڵام ئەگەر فشار لە ئەنجوومەنی شارەوانی بکەین، ئەوە ڕاستەوخۆ نییە. کاتێک ئێمە کارێک دەکەین بۆ بەدەستهێنانی شتێک کە پێویستمانە، جا ئەوە دابەشکردنی خۆراک بێت یان شەڕکردن لەگەڵ پۆلیس لە خۆپیشاندانێکدا، ئەوە کارێکی ڕاستەوخۆیە.
بۆ ئەوەی کارێک ڕاستەوخۆ بێت، پێویستە خودکارانە ڕێک خرابێت، بەبێ ئەوەی پێشڕەوێک یان نوێنەرێکیان هەبێت و ڕێ بدات بەوەی هێز بگێڕینەوە بۆ بڕیارەکانی خۆمان. ئەم کۆمەڵە خودکارانەیش وا دەکەن زاڵ بین و ئەو هەستە دەسەڵاتخوازییانە تێک بشکێنین کە وا دەکات پەرت ببین. لەم کۆمەڵە خودکارانەیەیشدا، هەموو کەسەکان یەکسانن و کەس ناتوانێت نمایندەی کەسێکی تر بێت. ئەم کۆمەڵانە دەتوانن بڕیار بدەن لەسەر ئەوەی چی پێویستە و ڕاستەوخۆ کار بکەن بۆ بەدەستهێنانی، ئەمەیش بە پێچەوانەی گرووپە دەسەڵاتخوازەکان، کە لەسەر بنەمایەکی سیاسی یان بازرگانی دامەزراون.
لەبەر ئەوەیە کە ئەنارشیزم هەر بەشداریکردنێکی حکومەت، شارەدار، پەرلەمانتار، دادگاکان و پۆلیس لە دروستکردنی شۆڕشدا ڕەت دەکاتەوە و پێی وایە هیچ کەس ناتوانێت ئازادی بۆ کەسێکی تر دەستەبەر بکات، هەموان پێویستە بە هاوکاریی یەکتر خۆیان ئازاد بکەن. هیچ حکومەتێک، با شۆڕشگێڕانەیش بێت، ناتوانێت ئەوە بکات. ئەندامانی هەر حیزبێک بچنە دەسەڵات، بە ئاسانی دەبنەوە بە کۆمەڵێک بەرژەوەندیخواز و دەچەوسێننەوە، ئیتر هەر ئایدۆلۆژیایەکی دادپەروەریان هەبێت. بۆیە ئەنارشیستەکان تەنها بە تێکشکاندنی حکومەت و نەبوونی بەشێک لە سیستەم، دەتوانن خۆیان ئازاد بکەن.

زۆرترین خوێنراو

چەمکەکان: ڕادیکاڵیزم

(١) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ کەسی ڕادیکاڵ، کە بە ڕادیکاڵیست ناو دەبرێت، کەسێکە ویستی گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕیشەیی بەشێک یان تەواوی سیستمی سیاسی و ئابووری و کەلتووری و کۆمەڵایەتیی هەیە. وشەی ڕادیکاڵ سەرەتا لە بارودۆخێکی سیاسیی نوێ لە بەڕیتانیا بەکار هێنرا، کە پێناسەکەشی هەر بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە، کاتێک لە لایەن چارلز جەیمسەوە لە ساڵی ١٧٩٧دا، گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕادیکاڵانەی ڕاگەیاند، کە تێیدا بانگەشەیەکی قووڵ و جەوهەری بۆ مافی مرۆڤ بەگشتی و مافی چینە پەراوێزخراوەکان هەبوو، بەتایبەت مافی دەنگدان بۆ تەواوی چینە جیاوازەکان، کە ئەوکات نەبوو. لە دواتردا چەمکی ڕادیکاڵ وەک چەمکێکی گشتی بەکار دەهێنرا و ئەوانەی دەگرتەوە نوێنەرایەتیی ڕیفۆرمی ڕیشەییان دەکرد. لە دوای بزووتنەوەی ڕیفۆڕمی ڕیشەیی ساڵی ١٨٣٢، کە مافی دەنگدانی بۆ چینی ناوەڕاست دەستەبەر کرد، گرووپێکی ڕادیکاڵ هاوپەیمانییان لەگەڵ فراکسیۆنێکی پەرلەمان بەست بۆ فراوانکردنی مافی دەنگدان، تا چینی کرێکارانیش بگرێتەوە.کاتێک ئەم بزووتنەوەیە مافی دەنگدانی فراوان کرد، ڕادیکاڵەکانی لەندەن ئەرکی ڕێکخستنی دەنگدەرە تازەکانیان بۆ هاوکاریکردنی گۆڕ

ژمارەی ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

چوار مانگ بەسەر دروستبوونی بلۆگی ڕەتدا تێپەڕ دەبێت، کە لەو ماوەیەدا و بەپێی ئەو توانایەی کۆمەڵەی ٦٨ و هاوڕێیانی هەیانبوو، چەندین بابەت و وتار و نووسینی خوێندکاریی تێدا بڵاو کراوەتەوە و تا ڕادەیەک جێی خۆی لەو سەرچاوە سەرەکییانەدا کردووەتە کە دەکرێت خوێندکاران وەک شوێنگەیەکی هزری و مەعریفی بە کاری بهێنن. دوابەدوای ئەم ئەزموونە ئەلیکترۆنییە، بۆ زیاتر چوونەناو ئەو کایەی کاری بۆ دەکات و بۆ قووڵتر ڕۆچوونە ناو خوێندکارانەوە، ڕەت دەبێتە بڵاوکراوەیەکی خوێندکاری و لێیەوە و بە قەڵەمی خوێندکاران و گەنجان ئەو پرسە هەستیارانە دەورووژێنرێن و ئەو برینە قەتماغەگرتوانە دەکولێنرێنەوە، کە دەیەیەکە زانکۆ و پەیمانگە و خوێندکاران بە دەستیانەوە دەناڵێنن و سەرچاوەی تەواوی کێشە و گرفتە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانیانە. هەموو ئەمانەش لەژێر دروشمێکدا: ''بۆ خوێندکارێکی بەرەنگار''. لە بڵاوکراوەی ڕەتدا، بە هەمان ئەو ئامانجەی بلۆگەکەی بۆ دروست کرا کار دەکرێت و ڕەچاوی ئەو دۆخە هزری و مەعریفییە دەکرێت کە توێژی خوێندکاران تێیدان؛ زمانێکی ڕوون و ڕەوان، ئایدیایەکی هاوبەش و دەستەجەم

چەمکەکان: ئایدۆلۆژیا

(٧) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ''ئایدۆلۆژیا ئەو شاشەیەیە کە مرۆڤ لێیەوە جیهان دەبینێت.'' ئایدۆلۆژیا دیاردەیەکی مۆدێرنە و پەیوەندیی بە دۆخە سیاسی و ئابوورییەکانی سەدەی نۆزدە و بیستەوە هەیە. بە دیاریکراوی و بە زەقی، چەمکی ئایدۆلۆژیا لە ماوەی پێش و پاشی شۆڕشی فەڕەنسیدا پەیدا بوو. لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا ئەو دیدەیە کە کەسێک بەرانبەر جیهان هەیەتی و کۆکراوەی کەلتوور، بەهاکان، بڕواکان، دۆخە هاوبەشەکان و پیشبینییەکانی خۆیان و ئەوانی ترە. هەروەها ناسنامەیەک بە کۆمەڵگە، گرووپ و پەیوەندیی نێوان کەسەکان دەدات، شێوە بە بیروڕاکان، کردارەکان، کارلێککردنەکان و هەموو ئەوانەی لە کۆمەڵگەدا ڕوو دەدەن، بە شێوەیەکی فراوان دەدات. هەروەها لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا چەمکێکی ئێجگار گرنگە و کرۆکی ئەو ڕووەیە کە سۆشیالیستەکان لێی دەکۆڵنەوە، چونکە ڕۆڵێکی بەهێز و بنچینەیی دەگێڕێت لە شێوەبەخشین بە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەوەی چۆن کۆمەڵگە بەگشتی ڕێک خراوە و چۆن کار دەکات و ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، سیستمی ئابووریی بەرهەمهێنان و پێکهاتەی سیاسییەوە هەیە. ئایدۆلۆژیا بە هەمان