Skip to main content

ئەرکە دەستبەجێکان



بزاوتی خۆڕسکی ڕای دەگەیەنێت، پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەک ''ئاو و هەوای گەرم و پاککردنەوەی داخلی و سکووڵەکان و دابینکردنی دەرماڵەی خوێندکاران''، لەپێشینەن و پێویستە ئیدارەی زانکۆی سلێمانی بە زوویی جێبەجێیان بکات، چونکە ئەمانە ئەو ماف و ئازادییانە نین کە خوێندکاران لە دەوری کۆ بوونەتەوە و هەوڵی گۆڕینی دەدەن، بەڵکو خواستی خوێندکاران و ئەو داواکارییانەی هەیانە، لەم پێداویستییە سەرەتاییانە ڕیشەییترن و نابێت بە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و دەرماڵە پاشەکشەیان لێ بکرێت، کە لەم خاڵانەی خوارەوەدا خۆیان دەبیننەوە:

1.      نەهێشتنی ئەو کەشە پۆلیسی و عەسکەرتاریەتەی باڵی بەسەر فەزای زانکۆی سلێمانی و داخلییەکانیدا کێشاوە - بە تایبەت داخلیی کچان - کە هەر هەڵسوکەوت و مامەڵەیەکی کچە خوێندکاران لەژێر کۆنترۆڵی پۆلیس و چاودێرەکاندایە و هیچ بوارێکیان بۆ سەربەخۆیی خوێندکاران نەهێشتووەتەوە.
2.      لابردن و دوورخستنەوەی دەستبەجێی ئەو چاودێرانەی لە داخلییەکاندا بەبێ هیچ بنەما و پسپۆڕێتییەک بەسەر خوێندکاراندا کراونەتە ''چاودێر''، کە خودی ئەم چاودێرانە هۆکاری سەرەکین بۆ دروستبوونی ئەو کەشە زیندانئاسایەی لە داخلییەکاندا دروست بووە.
3.      بنەبڕکردن و نەهێشتنی ئەو دەستدرێژییانەی بە ناوی ''پاراستنی خوێندکاران''ەوە، دەکرێتە سەر ژیانی شەخسی و تایبەتیی خوێندکاران لە ناو زانکۆی سلێمانیدا بە گشتی و بە تایبەتییش لە ناو داخلییەکانیدا، کە خۆیان لە مەسەلەی پاراستنی ''شەرەف'' و ''ئەخلاق'' و سنووردانان بۆ هەڵسوکەوتی خوێندکاراندا دەبیننەوە، چونکە خوێندکاران خۆیان خاوەنی کەرامەتن و پێویستیان بە هیچ چاودێر و پۆلیسێکی ئەخلاقی نییە بیانپارێزێت؛ سەرەڕای ئەوەیش، زانکۆ شوێنی خوێندنە و داخلییش شوێنی حەوانەوە.                                                                                
لەگەڵ ئەم سێ خاڵەدا کە وەک ئەرکی دەستبەجێ دەستنیشانمان کردن و بۆ هەر یەکێکیشیان بەڵگە و دیکۆمێنتمان لە بەردەستدان، کۆمەڵێک ئەرک و خاڵی دەستبەجێی دیکە هەن، کە لە کات و شوێنی تردا دەیانخەینە ڕوو. هاوتا لەگەڵ ئەمانەیشدا، مانیفێستێکمان وەک کارنامەی خوێندکاران نووسیوە و بڵاوی دەکەینەوە، کە تێیدا بە وردی ئایدیا و داواکارییەکانمان خستوونەتە ڕوو. بۆ بەدیهێنانی ئەمانەیش، جگە لەوەی لە ناو زانکۆی سلێمانیدا درێژە بە چالاکی و گردبوونەوەکانمان دەدەین، داوا لە ئیدارەی زانکۆکە دەکەین وەک لایەنی یەکەم و پەیوندیدار بەم پرسانەوە، لەگەڵماندا کۆ ببێتەوە و دانوستان بکەین. 

بزاوتی خۆڕسکی خوێندکاران، زانکۆی سلێمانی
١\١٢\٢٠١٨

(بزاوتی خۆڕسکی خوێندکاران، بزاوتێکە لە دەرەنجامی گردبوونەوە و ڕێپێوانەکانی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لە ٢٣\١١\٢٠١٨ و ڕۆژانی دواییەوە پێک هات و ئامانجی سەرەکیی، سازشنەکردنە لەسەر کۆمەڵێک داواکاریی ڕیشەیی لە نموونەی مرۆڤبوون، کەرامەت، ئازادیی خوێندکاران لە بەرامبەر دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکاندا، هەروەها نەقۆستنەوەی ناڕەزایی خوێندکاران لە لایەن ئەو حیزبانەی دەیانەوێت بۆ مەرامەکانیان تێکەڵ بە خوێندکاران دەبن)

زۆرترین خوێنراو

چەمکەکان: ڕادیکاڵیزم

(١) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ کەسی ڕادیکاڵ، کە بە ڕادیکاڵیست ناو دەبرێت، کەسێکە ویستی گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕیشەیی بەشێک یان تەواوی سیستمی سیاسی و ئابووری و کەلتووری و کۆمەڵایەتیی هەیە. وشەی ڕادیکاڵ سەرەتا لە بارودۆخێکی سیاسیی نوێ لە بەڕیتانیا بەکار هێنرا، کە پێناسەکەشی هەر بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە، کاتێک لە لایەن چارلز جەیمسەوە لە ساڵی ١٧٩٧دا، گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕادیکاڵانەی ڕاگەیاند، کە تێیدا بانگەشەیەکی قووڵ و جەوهەری بۆ مافی مرۆڤ بەگشتی و مافی چینە پەراوێزخراوەکان هەبوو، بەتایبەت مافی دەنگدان بۆ تەواوی چینە جیاوازەکان، کە ئەوکات نەبوو. لە دواتردا چەمکی ڕادیکاڵ وەک چەمکێکی گشتی بەکار دەهێنرا و ئەوانەی دەگرتەوە نوێنەرایەتیی ڕیفۆرمی ڕیشەییان دەکرد. لە دوای بزووتنەوەی ڕیفۆڕمی ڕیشەیی ساڵی ١٨٣٢، کە مافی دەنگدانی بۆ چینی ناوەڕاست دەستەبەر کرد، گرووپێکی ڕادیکاڵ هاوپەیمانییان لەگەڵ فراکسیۆنێکی پەرلەمان بەست بۆ فراوانکردنی مافی دەنگدان، تا چینی کرێکارانیش بگرێتەوە.کاتێک ئەم بزووتنەوەیە مافی دەنگدانی فراوان کرد، ڕادیکاڵەکانی لەندەن ئەرکی ڕێکخستنی دەنگدەرە تازەکانیان بۆ هاوکاریکردنی گۆڕ

ژمارەی ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

چوار مانگ بەسەر دروستبوونی بلۆگی ڕەتدا تێپەڕ دەبێت، کە لەو ماوەیەدا و بەپێی ئەو توانایەی کۆمەڵەی ٦٨ و هاوڕێیانی هەیانبوو، چەندین بابەت و وتار و نووسینی خوێندکاریی تێدا بڵاو کراوەتەوە و تا ڕادەیەک جێی خۆی لەو سەرچاوە سەرەکییانەدا کردووەتە کە دەکرێت خوێندکاران وەک شوێنگەیەکی هزری و مەعریفی بە کاری بهێنن. دوابەدوای ئەم ئەزموونە ئەلیکترۆنییە، بۆ زیاتر چوونەناو ئەو کایەی کاری بۆ دەکات و بۆ قووڵتر ڕۆچوونە ناو خوێندکارانەوە، ڕەت دەبێتە بڵاوکراوەیەکی خوێندکاری و لێیەوە و بە قەڵەمی خوێندکاران و گەنجان ئەو پرسە هەستیارانە دەورووژێنرێن و ئەو برینە قەتماغەگرتوانە دەکولێنرێنەوە، کە دەیەیەکە زانکۆ و پەیمانگە و خوێندکاران بە دەستیانەوە دەناڵێنن و سەرچاوەی تەواوی کێشە و گرفتە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانیانە. هەموو ئەمانەش لەژێر دروشمێکدا: ''بۆ خوێندکارێکی بەرەنگار''. لە بڵاوکراوەی ڕەتدا، بە هەمان ئەو ئامانجەی بلۆگەکەی بۆ دروست کرا کار دەکرێت و ڕەچاوی ئەو دۆخە هزری و مەعریفییە دەکرێت کە توێژی خوێندکاران تێیدان؛ زمانێکی ڕوون و ڕەوان، ئایدیایەکی هاوبەش و دەستەجەم

چەمکەکان: ئایدۆلۆژیا

(٧) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ''ئایدۆلۆژیا ئەو شاشەیەیە کە مرۆڤ لێیەوە جیهان دەبینێت.'' ئایدۆلۆژیا دیاردەیەکی مۆدێرنە و پەیوەندیی بە دۆخە سیاسی و ئابوورییەکانی سەدەی نۆزدە و بیستەوە هەیە. بە دیاریکراوی و بە زەقی، چەمکی ئایدۆلۆژیا لە ماوەی پێش و پاشی شۆڕشی فەڕەنسیدا پەیدا بوو. لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا ئەو دیدەیە کە کەسێک بەرانبەر جیهان هەیەتی و کۆکراوەی کەلتوور، بەهاکان، بڕواکان، دۆخە هاوبەشەکان و پیشبینییەکانی خۆیان و ئەوانی ترە. هەروەها ناسنامەیەک بە کۆمەڵگە، گرووپ و پەیوەندیی نێوان کەسەکان دەدات، شێوە بە بیروڕاکان، کردارەکان، کارلێککردنەکان و هەموو ئەوانەی لە کۆمەڵگەدا ڕوو دەدەن، بە شێوەیەکی فراوان دەدات. هەروەها لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا چەمکێکی ئێجگار گرنگە و کرۆکی ئەو ڕووەیە کە سۆشیالیستەکان لێی دەکۆڵنەوە، چونکە ڕۆڵێکی بەهێز و بنچینەیی دەگێڕێت لە شێوەبەخشین بە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەوەی چۆن کۆمەڵگە بەگشتی ڕێک خراوە و چۆن کار دەکات و ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، سیستمی ئابووریی بەرهەمهێنان و پێکهاتەی سیاسییەوە هەیە. ئایدۆلۆژیا بە هەمان