Skip to main content

نامەیەک لە کچێکی داخلیی قلیاسانەوە، کە بە ئەستەم لە سێ سەگ ڕزگاری بوو



خێڵان نەوزاد

ئێوە، بە دەسەڵاتدار و ئۆپۆزیسیۆن، بە ئیسلامی و عەلمانیتانەوە، ئەم وڵاتەتان کردووەتە بێئەخلاقخانەیەکی گەورە و لە ھەر بەهایەکی ئینسانی خاڵیتان کردووەتەوە... ئێوە مرۆڤی ئەم وڵاتەتان کردووەتە کەرەستەیەکی سیاسەتی نائەخلاقیتان، ئەوەی کە دەتانەوێت و ئیشی بۆ دەکەن، تەنها کۆمەڵێک مەرام و ئامانجی گڵاوی دوورە لە ھەر بنەمایەکی ئەخلاقی و مرۆیی!
کچانی داخلیی قلیاسان بەدەست دنیایەک سەگی بەڕەڵاوە هەراسان بوون، پێیان وترا ''قەحبە''، لێیان درا؛ ئەوە وتمان حیزبە دەسەڵاتدارەکان بەشێک بوون لێی ویستیان بەردەپۆشی بکەن... ئەی حیزبە بە ناو ئۆپۆزیسیۆنەکان، بە ئیسلامی و عەلمانییەوە، بۆ دەستتان بەسەر ناڕەزایەتییەکانی خوێندکاراندا گرت و بە مەرامە گڵاوەکانتان ئەو ھەموو سووکایەتییەتان پەردەپۆش کرد و بە دەرکردنی کۆمەڵێک بەیاننامەی پڕوپووچ لە لایەن خوێندکارە بووکەڵەکانی خۆتانەوە، ئەو ھەموو سووکایەتییەتان پەردەپۆش کرد و مەرامە گەمژانەکانی خۆتان بەیان کرد: ''لابردنی فڵان بەرپرس، ئاوی گەرم، ھەوای گەرم، دەرماڵە...'' دڵنیام خۆیشتان لە درۆ و دەلەسەیی ئەم داواکارییە بێمانایانەتان زۆر دڵنیان، کە ھیچ ڕیشەیی نین و ئەسڵەن درێژەدانن بەم سیاسەت و حوکمڕانییە نائەخلاقییەی ئێستا.
کێشەی خوێندکاران زۆر لەمانە ڕیشەییترن؛ خۆم لەگەڵ یەکێک لە سەرۆکەکانتان دانیشتم، کە وام زانی بۆ کێشەی خوێندکاران بانگی کردووم و دەیەوێت ھاوکار بێت، بەڵام ئەو ویستی ''ئیش''ی بۆ بکەم و ھاوکاریی حیزبەکەی بکەم و ببمە کەرەستەی! پێم وت: ''تکایە، خوێندکارەکانتان ئەو داواکارییانەی دەیگەیەنن لە بەیاننامەکاندا و خۆیان کردووە بە وتەبێژی خوێندکاران و میدیای بۆ بەکار دەھێنن، داواکاریی خوێندکاران نین و بەم سیاسەتی ئیشکردنەتاندا بچنەوە.'' بەڵام وتی: ''ئێمە ناتوانین دەست بۆ ھەندێک بابەت بەرین، چونکە دەنگدەر لە دەست دەیەین!''
مەرامی دەسەڵاتداران لە کپکردنەوەی دەنگی ناڕەزاییدا چەند ڕوونە، تەداخولی ئێوەیش لە دوای ١٧ی شوباتەوە لە ھەر خۆپیشاندانێک و ناڕەزاییدەربڕینێک، ھێندە ڕوونە! دەسەڵات چەند دەنگی ناڕازیی کوشتووە، ئێوە بە تەداخولکردن بۆ مەرامە پیسەکانتان، دوو ھێندە!
ویستم دوێنێشەو ئەم نامەیەتان بۆ بنووسم، کە زۆر بە ئەستەم لە سێ سەگی ئەم داخلیی قلیاسانە ڕزگارم بوو، بەڵام دۆخی دەروونیم زۆر خراپ بوو... ھەتا ئێستایش وێنە و دەنگەکان لام دێن و دەچن و باوەڕ بەوە ناکەم کە ڕزگارم بووە!
لێرە کێشەی کەرامەت و شکۆی ئینسان زۆر پێش ئاو و ھەوای گەرمە! لێرە دنیایەک سەگی بەڕەڵا ھەیە و کچێکی زۆریان تووشی حاڵەتی خراپی دەروونی و برینی جەستەیی و ڕۆحی  کردووە!
تێبینی: ھیوادارم ڕێکخراوە ئاژەڵدۆستە حیزبییەکانیش کە ئەم کێشەیەیان لەگەڵ کچەکان کردە ململانێ و سیاسەتی ئیشکردنیان ڕوون بوو، کەمێکیش مرۆڤدۆست بن. من لێرەوە بانگهێشتیان دەکەم و تکایان لێ دەکەم کە بە ڕێکاری پێویست و مرۆییانە، ئەم سەگانە لێرە بەرنە دەرێ...

زۆرترین خوێنراو

چەمکەکان: ڕادیکاڵیزم

(١) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ کەسی ڕادیکاڵ، کە بە ڕادیکاڵیست ناو دەبرێت، کەسێکە ویستی گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕیشەیی بەشێک یان تەواوی سیستمی سیاسی و ئابووری و کەلتووری و کۆمەڵایەتیی هەیە. وشەی ڕادیکاڵ سەرەتا لە بارودۆخێکی سیاسیی نوێ لە بەڕیتانیا بەکار هێنرا، کە پێناسەکەشی هەر بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە، کاتێک لە لایەن چارلز جەیمسەوە لە ساڵی ١٧٩٧دا، گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕادیکاڵانەی ڕاگەیاند، کە تێیدا بانگەشەیەکی قووڵ و جەوهەری بۆ مافی مرۆڤ بەگشتی و مافی چینە پەراوێزخراوەکان هەبوو، بەتایبەت مافی دەنگدان بۆ تەواوی چینە جیاوازەکان، کە ئەوکات نەبوو. لە دواتردا چەمکی ڕادیکاڵ وەک چەمکێکی گشتی بەکار دەهێنرا و ئەوانەی دەگرتەوە نوێنەرایەتیی ڕیفۆرمی ڕیشەییان دەکرد. لە دوای بزووتنەوەی ڕیفۆڕمی ڕیشەیی ساڵی ١٨٣٢، کە مافی دەنگدانی بۆ چینی ناوەڕاست دەستەبەر کرد، گرووپێکی ڕادیکاڵ هاوپەیمانییان لەگەڵ فراکسیۆنێکی پەرلەمان بەست بۆ فراوانکردنی مافی دەنگدان، تا چینی کرێکارانیش بگرێتەوە.کاتێک ئەم بزووتنەوەیە مافی دەنگدانی فراوان کرد، ڕادیکاڵەکانی لەندەن ئەرکی ڕێکخستنی دەنگدەرە تازەکانیان بۆ هاوکاریکردنی گۆڕ

ژمارەی ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

چوار مانگ بەسەر دروستبوونی بلۆگی ڕەتدا تێپەڕ دەبێت، کە لەو ماوەیەدا و بەپێی ئەو توانایەی کۆمەڵەی ٦٨ و هاوڕێیانی هەیانبوو، چەندین بابەت و وتار و نووسینی خوێندکاریی تێدا بڵاو کراوەتەوە و تا ڕادەیەک جێی خۆی لەو سەرچاوە سەرەکییانەدا کردووەتە کە دەکرێت خوێندکاران وەک شوێنگەیەکی هزری و مەعریفی بە کاری بهێنن. دوابەدوای ئەم ئەزموونە ئەلیکترۆنییە، بۆ زیاتر چوونەناو ئەو کایەی کاری بۆ دەکات و بۆ قووڵتر ڕۆچوونە ناو خوێندکارانەوە، ڕەت دەبێتە بڵاوکراوەیەکی خوێندکاری و لێیەوە و بە قەڵەمی خوێندکاران و گەنجان ئەو پرسە هەستیارانە دەورووژێنرێن و ئەو برینە قەتماغەگرتوانە دەکولێنرێنەوە، کە دەیەیەکە زانکۆ و پەیمانگە و خوێندکاران بە دەستیانەوە دەناڵێنن و سەرچاوەی تەواوی کێشە و گرفتە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانیانە. هەموو ئەمانەش لەژێر دروشمێکدا: ''بۆ خوێندکارێکی بەرەنگار''. لە بڵاوکراوەی ڕەتدا، بە هەمان ئەو ئامانجەی بلۆگەکەی بۆ دروست کرا کار دەکرێت و ڕەچاوی ئەو دۆخە هزری و مەعریفییە دەکرێت کە توێژی خوێندکاران تێیدان؛ زمانێکی ڕوون و ڕەوان، ئایدیایەکی هاوبەش و دەستەجەم

چەمکەکان: ئایدۆلۆژیا

(٧) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ''ئایدۆلۆژیا ئەو شاشەیەیە کە مرۆڤ لێیەوە جیهان دەبینێت.'' ئایدۆلۆژیا دیاردەیەکی مۆدێرنە و پەیوەندیی بە دۆخە سیاسی و ئابوورییەکانی سەدەی نۆزدە و بیستەوە هەیە. بە دیاریکراوی و بە زەقی، چەمکی ئایدۆلۆژیا لە ماوەی پێش و پاشی شۆڕشی فەڕەنسیدا پەیدا بوو. لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا ئەو دیدەیە کە کەسێک بەرانبەر جیهان هەیەتی و کۆکراوەی کەلتوور، بەهاکان، بڕواکان، دۆخە هاوبەشەکان و پیشبینییەکانی خۆیان و ئەوانی ترە. هەروەها ناسنامەیەک بە کۆمەڵگە، گرووپ و پەیوەندیی نێوان کەسەکان دەدات، شێوە بە بیروڕاکان، کردارەکان، کارلێککردنەکان و هەموو ئەوانەی لە کۆمەڵگەدا ڕوو دەدەن، بە شێوەیەکی فراوان دەدات. هەروەها لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا چەمکێکی ئێجگار گرنگە و کرۆکی ئەو ڕووەیە کە سۆشیالیستەکان لێی دەکۆڵنەوە، چونکە ڕۆڵێکی بەهێز و بنچینەیی دەگێڕێت لە شێوەبەخشین بە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەوەی چۆن کۆمەڵگە بەگشتی ڕێک خراوە و چۆن کار دەکات و ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، سیستمی ئابووریی بەرهەمهێنان و پێکهاتەی سیاسییەوە هەیە. ئایدۆلۆژیا بە هەمان