فیلمی نۆزدەیەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم
پێنچ زیندانی لە پێنج ناوچەی جیاوازەوە، لە یەکێک لە زیندانە بچووکەکانی
تورکیادان، بۆ ماوەی هەفتەیەک مۆڵەت وەردەگرن تا بچنەوە ناو کەسوکاریان. لە کاتی
دەرچوونیان لە زیندان و گەڕانەوە و گەیشتنیان بۆ ناوچەکانیان، هەر یەکێکیان بە هۆی
دەسەڵاتی سیاسیی فاشی و ستەمکاری تورکییەوە، تووشی دەردیسەری و ڕووداوێک دەبێت و
لەبری ئەوەی هەست بەوە بکەن لە زیندان دەرباز بوون، دەبینن دەرەوەی زیندانە
بچووکەکەی تێیدا بەند بوون، زیندانێکی گەورەیە...
فیلمی ڕێگا
لە دەرهێنانی یەڵماز گونەی
ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و
دوابەدوای بینینی بینەران گفتوگۆیان دەربارەی کرد