فیلمی بیستەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم
کۆمەڵێک گەنجی فەڕەنسی، کە سیاسەت و کەلتوور و نەریتەکانی وڵات و کۆمەڵگە
بێزار و نامۆی کردوون و هەر یەکێکیان خەمێکی قووڵی هەیە، پێکەوە و بە
هاوڕێیەتییەکی پتەو و ڕێکخستن و ئایدیایەکی سیاسی و گەنجانەی تۆکمەوە، بڕیاری
بەرەنگاریکردن دەدەن و ورد پلان بۆ تەقەمەنیڕێژکردنی چوار تەلاری گرنگی دەوڵەتی
دەدەن و دەیانتەقێننەوە و شڵەقان و بارودۆخێکی نائاسایی لە وڵاتدا دروست دەکەن...
فیلمی نۆکتوراما
لە دەرهێنانی بێرتراند بۆنێڵۆ
ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش دەکرێت و
دوابەدوای بینینی گفتوگۆ دەربارەی دەکرێت؛ بینینی بۆ تێگەیشتن لە ڕۆحی بەرەنگاری و
پێکەوەیی گەنجان و توانایان بۆ دروستکردنی گۆڕانکاریی ڕیشەیی و هەڵگێڕانەوەی سیستمی
سیاسی و کەلتووری و نەریتی بە ئایدیایان، گرنگە...
ڕۆژ: سێشەممە، ١٧\١٠\٢٠١٧
کات: ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ
شوێن: سینەما سالم
نرخی بلیت: ٣٠٠٠ دینار
ژێرنووسکردنی بۆ کوردی: کانیاو سوعاد
وەرن پێکەوە ئەم فیلمەی ئیلهامی کاری پێکەوەیی و بەرەنگاری و ڕێکخستن و
ئایدیای گەنجانەمان دەداتێ، ببینین و دوابەدوای بینینی گفتوگۆ دەربارەی بکەین...
ناونیشانی سینەما سالم:
شاڕێی سالم، تەلاری چاپخانەی سەردەم، نهۆمی دووەم
ڕۆژانی داهاتوو لە بلۆگی ڕەت دەربارەی بخوێنەوە