فیلمی
بیستویەکەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم
لە سەروەختی داگیرکردنی بیلاڕووسیا لە لایەن نازییەکانەوە، بورۆڤ، یەکێک لە
سەربازەکانی بیلاڕووسیا، بە تۆمەتی ئەوەی سوشیانای هاوڕێی خیانەتی کردووە و بووەتە
هۆی لەسێدارەدانی سێ هاوڕێی تریان، شەوێک دەیگرێت و بەرەو چۆڵەوانییەکی دەبات و
فەرمانی پێ دەکات گۆڕ بۆ خۆی هەڵبکەنێت. لەو ساتەی دەیەوێت تەقەی لێ بکات، بورۆڤ
خۆی دەپێکرێت، بەڵام سوشیانا هاوڕێکەی بە ئاستەم لە کۆڵ دەگرێت و دەیەوێت لە مردن
ڕزگاری بکات...
فیلمی لە تەمدا
لە دەرهێنانی
سێرگێی لۆزنیتسا
ئەم فیلمە لە
چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی بینەرانی
گفتوگۆیان دەربارەی کرد