Skip to main content

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: تەمی جەنگ


لە ئینگلیزییەوە: کۆمەڵەی ٦٨
لە تەمدا فیلمێکی تەواو توند و خاڵی لە گاڵتەوگەپە، هاوشێوەی ئەو ململانێیانەی لە ڕۆمانەکانی تۆڵستۆی و دۆستۆیڤسکیدا ڕووبەڕووی دەبینەوە، ململانێیەکی کۆمەڵایەتی و ڕۆحییە. فیلمێکە دەربارەی چارەنووس و ئیرادەی ئازاد، شاکارێکی هونەریی سینەمای جیدییە و تایبەتە بە جەنگ. درێژخایەنە، خاو و قووڵە وەک گۆڕ، لە تەمێکی زۆردا نوقمە. لە ڕۆمانێکی نووسەری بیلاڕووسی ڤازیلی بایکۆڤەوە وەرگیراوە و سێرجەی لۆزنیتسا دەرهێنانی بۆ کردووە.
جەنگی جیهانیی دووەمە، تۆڵە دەفرێکی سارد و تاڵ و لەکەداری ناو ئەم ماراسۆنەیه. سەروەختی تێپەڕبوونی جەنگاوەرە پارتیزانەکان و سەربازە نازییەکانە، سێ کارەکتەریش بە دارستانێکی ڕووسیادا ڕەت دەبن. ئەم پیاوانە مڕومۆچ و ساردن، ڕەنگە وەرگەڕانی ڕووداوەکانیش لە ماندووێتییەکی ڕووتی بوونگەراییانەی کارەکتەرەکانەوە بێت. زۆربەی دیمەنەکان لە دارستانێکدان و فیلمەکە جگە لە چەند دەنگێک کە زیاتر لە فۆلکلۆر دەچن، بێ موزیکە و ئەوەی هەیە دەنگی سروشتە. کارەکتەرەکان لە جێگە و کاتێکدان کە باش و خراپ ڕوونە، کە جیهان و هەڵبژاردەکانی دڕندەن. بەڵام سەرباری ئەو وێرانکارییانە، لۆزنێتسای دەرهێنەر لە ناو کارەساتەکانی مرۆڤدا بە شوێن باشییەکانیدا دەگەڕێت. بە شێوەیەکیش کە بینەر قایل بکات، نواندنی بۆ کراوە، وا دەکات بکەوینە مشتومڕێکی ئەخلاقییانەوە، کە لە ماوەی فیلمەکەدا هاوەڵیی ئۆدیسەی پڕمەترسیی ئەم سێ کارەکتەرە سەرەکییە دەکەین، ئەوانیش سوشێنیا، ڤۆینیک و بۆرۆڤن.
تەم لێرەدا هەم بە مانای وشە تەمە، هەم بە شێوەیەکی خوازراویش تەمی جەنگە، کە گێژاوی بە دەوری سێ کارەکتەرە سەرەکییەکەدا دروست کردووە.

*

فیلمی لە تەمدا
لە دەرهێنانی سێرگێی لۆزنیتسا

ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی بینەرانی گفتوگۆیان دەربارەی کرد

زۆرترین خوێنراو

چەمکەکان: ڕادیکاڵیزم

(١) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ کەسی ڕادیکاڵ، کە بە ڕادیکاڵیست ناو دەبرێت، کەسێکە ویستی گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕیشەیی بەشێک یان تەواوی سیستمی سیاسی و ئابووری و کەلتووری و کۆمەڵایەتیی هەیە. وشەی ڕادیکاڵ سەرەتا لە بارودۆخێکی سیاسیی نوێ لە بەڕیتانیا بەکار هێنرا، کە پێناسەکەشی هەر بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە، کاتێک لە لایەن چارلز جەیمسەوە لە ساڵی ١٧٩٧دا، گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕادیکاڵانەی ڕاگەیاند، کە تێیدا بانگەشەیەکی قووڵ و جەوهەری بۆ مافی مرۆڤ بەگشتی و مافی چینە پەراوێزخراوەکان هەبوو، بەتایبەت مافی دەنگدان بۆ تەواوی چینە جیاوازەکان، کە ئەوکات نەبوو. لە دواتردا چەمکی ڕادیکاڵ وەک چەمکێکی گشتی بەکار دەهێنرا و ئەوانەی دەگرتەوە نوێنەرایەتیی ڕیفۆرمی ڕیشەییان دەکرد. لە دوای بزووتنەوەی ڕیفۆڕمی ڕیشەیی ساڵی ١٨٣٢، کە مافی دەنگدانی بۆ چینی ناوەڕاست دەستەبەر کرد، گرووپێکی ڕادیکاڵ هاوپەیمانییان لەگەڵ فراکسیۆنێکی پەرلەمان بەست بۆ فراوانکردنی مافی دەنگدان، تا چینی کرێکارانیش بگرێتەوە.کاتێک ئەم بزووتنەوەیە مافی دەنگدانی فراوان کرد، ڕادیکاڵەکانی لەندەن ئەرکی ڕێکخستنی دەنگدەرە تازەکانیان بۆ هاوکاریکردنی گۆڕ

ژمارەی ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

چوار مانگ بەسەر دروستبوونی بلۆگی ڕەتدا تێپەڕ دەبێت، کە لەو ماوەیەدا و بەپێی ئەو توانایەی کۆمەڵەی ٦٨ و هاوڕێیانی هەیانبوو، چەندین بابەت و وتار و نووسینی خوێندکاریی تێدا بڵاو کراوەتەوە و تا ڕادەیەک جێی خۆی لەو سەرچاوە سەرەکییانەدا کردووەتە کە دەکرێت خوێندکاران وەک شوێنگەیەکی هزری و مەعریفی بە کاری بهێنن. دوابەدوای ئەم ئەزموونە ئەلیکترۆنییە، بۆ زیاتر چوونەناو ئەو کایەی کاری بۆ دەکات و بۆ قووڵتر ڕۆچوونە ناو خوێندکارانەوە، ڕەت دەبێتە بڵاوکراوەیەکی خوێندکاری و لێیەوە و بە قەڵەمی خوێندکاران و گەنجان ئەو پرسە هەستیارانە دەورووژێنرێن و ئەو برینە قەتماغەگرتوانە دەکولێنرێنەوە، کە دەیەیەکە زانکۆ و پەیمانگە و خوێندکاران بە دەستیانەوە دەناڵێنن و سەرچاوەی تەواوی کێشە و گرفتە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانیانە. هەموو ئەمانەش لەژێر دروشمێکدا: ''بۆ خوێندکارێکی بەرەنگار''. لە بڵاوکراوەی ڕەتدا، بە هەمان ئەو ئامانجەی بلۆگەکەی بۆ دروست کرا کار دەکرێت و ڕەچاوی ئەو دۆخە هزری و مەعریفییە دەکرێت کە توێژی خوێندکاران تێیدان؛ زمانێکی ڕوون و ڕەوان، ئایدیایەکی هاوبەش و دەستەجەم

چەمکەکان: ئایدۆلۆژیا

(٧) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ''ئایدۆلۆژیا ئەو شاشەیەیە کە مرۆڤ لێیەوە جیهان دەبینێت.'' ئایدۆلۆژیا دیاردەیەکی مۆدێرنە و پەیوەندیی بە دۆخە سیاسی و ئابوورییەکانی سەدەی نۆزدە و بیستەوە هەیە. بە دیاریکراوی و بە زەقی، چەمکی ئایدۆلۆژیا لە ماوەی پێش و پاشی شۆڕشی فەڕەنسیدا پەیدا بوو. لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا ئەو دیدەیە کە کەسێک بەرانبەر جیهان هەیەتی و کۆکراوەی کەلتوور، بەهاکان، بڕواکان، دۆخە هاوبەشەکان و پیشبینییەکانی خۆیان و ئەوانی ترە. هەروەها ناسنامەیەک بە کۆمەڵگە، گرووپ و پەیوەندیی نێوان کەسەکان دەدات، شێوە بە بیروڕاکان، کردارەکان، کارلێککردنەکان و هەموو ئەوانەی لە کۆمەڵگەدا ڕوو دەدەن، بە شێوەیەکی فراوان دەدات. هەروەها لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا چەمکێکی ئێجگار گرنگە و کرۆکی ئەو ڕووەیە کە سۆشیالیستەکان لێی دەکۆڵنەوە، چونکە ڕۆڵێکی بەهێز و بنچینەیی دەگێڕێت لە شێوەبەخشین بە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەوەی چۆن کۆمەڵگە بەگشتی ڕێک خراوە و چۆن کار دەکات و ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، سیستمی ئابووریی بەرهەمهێنان و پێکهاتەی سیاسییەوە هەیە. ئایدۆلۆژیا بە هەمان