لە ئینگلیزییەوە: کۆمەڵەی ٦٨ لە تەمدا فیلمێکی تەواو توند و خاڵی لە گاڵتەوگەپە، هاوشێوەی ئەو ململانێیانەی لە ڕۆمانەکانی تۆڵستۆی و دۆستۆیڤسکیدا ڕووبەڕووی دەبینەوە، ململانێیەکی کۆمەڵایەتی و ڕۆحییە. فیلمێکە دەربارەی چارەنووس و ئیرادەی ئازاد، شاکارێکی هونەریی سینەمای جیدییە و تایبەتە بە جەنگ. درێژخایەنە، خاو و قووڵە وەک گۆڕ، لە تەمێکی زۆردا نوقمە. لە ڕۆمانێکی نووسەری بیلاڕووسی ڤازیلی بایکۆڤەوە وەرگیراوە و سێرجەی لۆزنیتسا دەرهێنانی بۆ کردووە . جەنگی جیهانیی دووەمە، تۆڵە دەفرێکی سارد و تاڵ و لەکەداری ناو ئەم ماراسۆنەیه. سەروەختی تێپەڕبوونی جەنگاوەرە پارتیزانەکان و سەربازە نازییەکانە، سێ کارەکتەریش بە دارستانێکی ڕووسیادا ڕەت دەبن. ئەم پیاوانە مڕومۆچ و ساردن، ڕەنگە وەرگەڕانی ڕووداوەکانیش لە ماندووێتییەکی ڕووتی بوونگەراییانەی کارەکتەرەکانەوە بێت. زۆربەی دیمەنەکان لە دارستانێکدان و فیلمەکە جگە لە چەند دەنگێک کە زیاتر لە فۆلکلۆر دەچن، بێ موزیکە و ئەوەی هەیە دەنگی سروشتە. کارەکتەرەکان لە جێگە و کاتێکدان کە باش و خراپ ڕوونە، کە جیهان و هەڵبژاردەکانی دڕندەن. بەڵام سەرباری ئەو وێرانکارییانە، ل...