Skip to main content

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: هۆکاری سادەی ژنێکی ستەملێکراو بۆ جیابوونەوە


مات زۆلەر
لە ئینگلیزییەوە: کۆمەڵەی ٦٨

برایانی ئەلکابێتز لە ڕێگای فیلمی تەڵاقەوە سەلماندوویانە کە یەکێکن لە بەتواناترین دەرهێنەرە سینەماییەکانی ئەم سەردەمە، هەر دیمەنێک لەم فیلمە دەرخەری ئەو توانا ناوازەیەی دەرهێنەرەکانە کە چۆن لە ڕێگای کەمترین جووڵە و وشکترین قسەوە، تەواوی دەروونی مرۆڤیان پیشانی بینەر داوە، سەرەڕای ئەوەیشی کە چیرۆکی فیلمەکە تا بڵێیت هێواش و وشکە و تەنها باسی ویستی ژنێک دەکات کە دەیەوێت لە هاوسەرەکەی جیا ببێتەوە و دادگا قبووڵی ناکات، بەڵام هێشتا لە ڕێگای چیرۆکەکەوە لە جێی ئەوەی تەنها ڕووداوێکت پیشان بدات کە سەرەتا و ناوەند و کۆتایی هەیە، ڕووداوێکت پیشان دەدات کە پێناسەی دەروونی مرۆڤت بۆ دەکات لەم سەردەمەدا، کە چۆن و بە چ ڕێگایەک ئایین و یاسای وەک ئامڕاز لە بەرامبەردا بە کار دەهێنرێت و بووە بە قوربانی دەستی هەردووکیان.
بەشی زۆری فیلمەکە لە ناو دادگادا خۆی دەبینێتەوە، کە ڤیڤیان ئامسالمی کارەکتەری سەرەکی، لە هەوڵی ئەوەدایە لە هاوسەرەکەی جیا ببێتەوە، بەڵام هاوسەرەکەی قبووڵی ناکات و یاسای وڵاتیش بە جۆرێکە کە ویستی جیابوونەوە تەواو دراوەتە دەست پیاو و ژن هیچ مافێکی ئەوەی نییە خۆی داوای جیابوونەوە بکات و دادگایش داواکەی جێبەجێ بکات.
بەشێکی گرنگی چیرۆکەکە لەسەر ئەو هۆکارانەی ڤیڤیان دەسووڕێتەوە، کە بە خاتریان داوای جیابوونەوە و کۆتاییهێنان بە هاوسەرگیرییەکەی دەکات. هۆکارەکانیش تا بڵێیت سادە و سەرەتایین و بە جۆرێکن کە خەڵکی ئاسایی و تەنانەت دادوەرەکانیش ناتوانن بە هۆکاری بزانن بۆ جیابوونەوە، هەر بۆیە بە هیچ جۆرێک داواکەی قبووڵ ناکەن و پێیان وایە کە تەنها لە کاتی بوونی هۆکارێکی زۆر گەورەدا، ژن دەتوانێت داوای جیابوونەوە بکات، نەک لەسەر کۆمەڵە هۆکارێکی سادەی وەک ''ئێمە ناگونجێین''، ''ناتوانم بەم جۆرە ژیانە ڕازی ببم''، ''کەسایەتیمان زۆر جیاوازە و مانایەک لە پێکەوبوونماندا نییە''؛ هەر ئەمەیشە کە نرخی مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی ئازاد کەم دەکاتەوە و مافی ئەوەی لێ دەسێنێتەوە کە خۆی تەواوی ژیانی خۆی هەڵببژێرێت و لەو قاڵبە جێگیر و داخراوانەدا دەربچێت، کە نەریتی کۆمەڵگە و ئایینەکان بۆیان داناوە؛ بە تایبەتییش ژن.
گێڕانەوەی چیرۆکەکە لە چاوی کامێراکەوە، هەتا بڵێیت سەرنجڕاکێشە و دەرهێنەرەکان بە جۆرێک وێنەی ڕووداوەکانیان گرتووە، کە ڕاستەوخۆ بینەر بتوانێت مرۆڤ یاخود ژن ببینێت کە چۆن لە بەردەم کۆمەڵێک کەسی وەک دادوەردا دەوەستێت و داوای مافی سەرەتایی ژیانی خۆی دەکات، لە کاتێکدا کە کەسەکان لێی تێناگەن و تەواوی بڕیارەکانیشیان بەندە بەو بەرژەوەندییانەی کە بەردەوامی بە دۆخەکە دەدات.
لە هەموویشی گرینگتر، ئەو پەیوەندییە سەیرەیە کە لە نێوان بینەر و ڤیڤیاندا دروست فەبێت و بینەر هەتا زیاتر سەیری فیلمەکە بکات، زیاتر لە ڤیڤیان تێدەگات؛ تا دەگات بەوەی کە بینەر بتوانێت پێشبینیی جووڵە و قسەکانی ڤیڤیان بکات، ئەمەیش خۆی بۆ خۆی خاڵێکی زۆر بەهێزی فیلمەکەیە و جیاواز لە فیلمی ٧ ڕۆژ یان فیلمی بۆ بردنی ژنێک، کە فیلمی برایانی ئەلکابێتزن و بینەر زۆر باشتر پەیوەندیی خۆی لەگەڵ کارەکتەردا دروست دەکات.

زۆرترین خوێنراو

چەمکەکان: ڕادیکاڵیزم

(١) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ کەسی ڕادیکاڵ، کە بە ڕادیکاڵیست ناو دەبرێت، کەسێکە ویستی گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕیشەیی بەشێک یان تەواوی سیستمی سیاسی و ئابووری و کەلتووری و کۆمەڵایەتیی هەیە. وشەی ڕادیکاڵ سەرەتا لە بارودۆخێکی سیاسیی نوێ لە بەڕیتانیا بەکار هێنرا، کە پێناسەکەشی هەر بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە، کاتێک لە لایەن چارلز جەیمسەوە لە ساڵی ١٧٩٧دا، گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕادیکاڵانەی ڕاگەیاند، کە تێیدا بانگەشەیەکی قووڵ و جەوهەری بۆ مافی مرۆڤ بەگشتی و مافی چینە پەراوێزخراوەکان هەبوو، بەتایبەت مافی دەنگدان بۆ تەواوی چینە جیاوازەکان، کە ئەوکات نەبوو. لە دواتردا چەمکی ڕادیکاڵ وەک چەمکێکی گشتی بەکار دەهێنرا و ئەوانەی دەگرتەوە نوێنەرایەتیی ڕیفۆرمی ڕیشەییان دەکرد. لە دوای بزووتنەوەی ڕیفۆڕمی ڕیشەیی ساڵی ١٨٣٢، کە مافی دەنگدانی بۆ چینی ناوەڕاست دەستەبەر کرد، گرووپێکی ڕادیکاڵ هاوپەیمانییان لەگەڵ فراکسیۆنێکی پەرلەمان بەست بۆ فراوانکردنی مافی دەنگدان، تا چینی کرێکارانیش بگرێتەوە.کاتێک ئەم بزووتنەوەیە مافی دەنگدانی فراوان کرد، ڕادیکاڵەکانی لەندەن ئەرکی ڕێکخستنی دەنگدەرە تازەکانیان بۆ هاوکاریکردنی گۆڕ

ژمارەی ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

چوار مانگ بەسەر دروستبوونی بلۆگی ڕەتدا تێپەڕ دەبێت، کە لەو ماوەیەدا و بەپێی ئەو توانایەی کۆمەڵەی ٦٨ و هاوڕێیانی هەیانبوو، چەندین بابەت و وتار و نووسینی خوێندکاریی تێدا بڵاو کراوەتەوە و تا ڕادەیەک جێی خۆی لەو سەرچاوە سەرەکییانەدا کردووەتە کە دەکرێت خوێندکاران وەک شوێنگەیەکی هزری و مەعریفی بە کاری بهێنن. دوابەدوای ئەم ئەزموونە ئەلیکترۆنییە، بۆ زیاتر چوونەناو ئەو کایەی کاری بۆ دەکات و بۆ قووڵتر ڕۆچوونە ناو خوێندکارانەوە، ڕەت دەبێتە بڵاوکراوەیەکی خوێندکاری و لێیەوە و بە قەڵەمی خوێندکاران و گەنجان ئەو پرسە هەستیارانە دەورووژێنرێن و ئەو برینە قەتماغەگرتوانە دەکولێنرێنەوە، کە دەیەیەکە زانکۆ و پەیمانگە و خوێندکاران بە دەستیانەوە دەناڵێنن و سەرچاوەی تەواوی کێشە و گرفتە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانیانە. هەموو ئەمانەش لەژێر دروشمێکدا: ''بۆ خوێندکارێکی بەرەنگار''. لە بڵاوکراوەی ڕەتدا، بە هەمان ئەو ئامانجەی بلۆگەکەی بۆ دروست کرا کار دەکرێت و ڕەچاوی ئەو دۆخە هزری و مەعریفییە دەکرێت کە توێژی خوێندکاران تێیدان؛ زمانێکی ڕوون و ڕەوان، ئایدیایەکی هاوبەش و دەستەجەم

چەمکەکان: ئایدۆلۆژیا

(٧) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ''ئایدۆلۆژیا ئەو شاشەیەیە کە مرۆڤ لێیەوە جیهان دەبینێت.'' ئایدۆلۆژیا دیاردەیەکی مۆدێرنە و پەیوەندیی بە دۆخە سیاسی و ئابوورییەکانی سەدەی نۆزدە و بیستەوە هەیە. بە دیاریکراوی و بە زەقی، چەمکی ئایدۆلۆژیا لە ماوەی پێش و پاشی شۆڕشی فەڕەنسیدا پەیدا بوو. لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا ئەو دیدەیە کە کەسێک بەرانبەر جیهان هەیەتی و کۆکراوەی کەلتوور، بەهاکان، بڕواکان، دۆخە هاوبەشەکان و پیشبینییەکانی خۆیان و ئەوانی ترە. هەروەها ناسنامەیەک بە کۆمەڵگە، گرووپ و پەیوەندیی نێوان کەسەکان دەدات، شێوە بە بیروڕاکان، کردارەکان، کارلێککردنەکان و هەموو ئەوانەی لە کۆمەڵگەدا ڕوو دەدەن، بە شێوەیەکی فراوان دەدات. هەروەها لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا چەمکێکی ئێجگار گرنگە و کرۆکی ئەو ڕووەیە کە سۆشیالیستەکان لێی دەکۆڵنەوە، چونکە ڕۆڵێکی بەهێز و بنچینەیی دەگێڕێت لە شێوەبەخشین بە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەوەی چۆن کۆمەڵگە بەگشتی ڕێک خراوە و چۆن کار دەکات و ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، سیستمی ئابووریی بەرهەمهێنان و پێکهاتەی سیاسییەوە هەیە. ئایدۆلۆژیا بە هەمان