کریستی لمییەر لە ئینگلیزییەوە: محەمەد شابان ماریۆن کۆتیارد، کەسایەتیی دیاری خۆی وەک ئەستێرەیەکی سینەمایی و خانمێکی هەردەم قەشەنگ و ڕازاوە وەلا دەنێت و ڕۆڵی خانمە قارەمانێکی سەر بە چینی کرێکار دەبینێت، لە فیلمی ''دوو ڕۆژ و شەوێک''ی ژان پیێر و لوک داردێن. هەرچەندە فیلمەکە دوورکەوتنەوەیەکی تەواوە لە شێوازی نواندنی باوی خانمە ئەکتەرەکە، کە ساڵی ٢٠٠٧ بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ نمایندەکردنی خۆشی و ناخۆشییەکانی ژیانی گۆرانیبێژی بەناوبانگی فەڕەنسایی ئێدیت پیاف، بە شێوەیەکی زۆر باش و هەستبزوێن لە فیلمی ''ژیانی گوڵێک''، دروست جێی دەبێتەوە و دەگونجێت لە چوارچێوەی کارە هونەرییەکانی هەردوو برا بەلجیکییە دەرهێنەرەکە هەم لە ڕووی تێماوە و هەم لە ڕووی تۆن و ئاوازەوە. دوو برا دەرهێنەرەکە دەمێکە داکۆکیکاری خەڵکانی ئاسایین و پەییان بە ڕاستگۆیی و جوانی بردووە لە ڕەنج و ناڕەحەتییەکانی ڕۆژانەیان. فیلمەکانی ''لا پڕۆمێس'' و ''کوڕەکە'' و ''منداڵەکە'' و ''منداڵێک بە خۆی و دووچەرخەیەکەوە''، بەڵگەن لەسەر ئ...