کۆتایی مانگی ١١ی ئەمساڵ، ٢٠١٨، تەمەنی
زانکۆی سلێمانی دەبێتە ٥٠ ساڵ و وا بڕیارە ئیدارەی زانکۆکەیش بە دروشمی ''مێژوویەک
لە شکۆ و ئایندەیەک لە داهێنان''، ''یۆبێلی زێڕین''ی بۆ ساز بکات و بە کردنی ٢ ڕۆژ
بە پشوو و گێڕانی چەند مەڕاسیمێک، یادی بکاتەوە.
کۆمەڵەی ٦٨، وەک
کۆمەڵەیەکی خوێندکاری و بەپێی ئەوەی بەشێکی زۆر لە ئەندامان و هاوڕێیانی، خوێندکار
و دەرچووی ئەو زانکۆیەن و ساڵانێک تێیدا ژیاون، لە بلۆگی ڕەت زنجیرەیەک
نووسینی ڕەخنەیی بەپێی ئەم ٢ بەشەی خوارەوە، بڵاو دەکاتەوە:
٥٠ ساڵی نەزۆک
تێیدا چەند کێشە و گیروگرفتێکی ڕیشەیی
و قووڵ و جیدیی زانکۆکە بە چەند نووسینێک باس دەکرێن، کە بوونەتە شوناسی و سەرەڕای
ئەوەیش، زانکۆکە نەک ئامادە نییە چارەیان بکات، بەڵکو دانیشیان پێدا نانێت.
زانکۆی سلێمانی و یادەوەریی خەمناکی خوێندکارانی
تێیدا خوێندکاران و دەرچووەکانی
زانکۆکە، چەندین وێستگە و ئەزموونی تاڵ و خەمناکی خۆیان دەگێڕنەوە، کە کاریگەریی
لەسەر ڕێڕەوی ژیان و بیروبۆچوونیان هەبووە.
هەر هاوڕێیەک دەیەوێت بەشدار بێت،
بێگومان پەیوەندیمان پێوە بکات.