فیلمی
چلویەكەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم
بنیامین
ئێسپۆزیتۆ كارمەندێكی دادگایە، خانەنشین دەبێت و بڕیار دەدات چیرۆكی نادادییەكانی
فەرمانگەكەی بنووسێتەوە. یەكێك لەو چیرۆكانەی بینویەتی، دەستدرێژیكردنە سەر كچێك و
كوشتنیەتی؛ ئێسپۆزیتۆ لەگەڵ گێڕانەوەی چیرۆكەكەدا دەچێتە وردەكارییەكانی كەیسەكەوە
و بۆی دەردەكەوێت كە دادگا و یاساكان و دادوەرەكانی چەند گەندەڵن و چۆن لەپێناو
مانەوەی خۆیاندا، ئامادەن تاوانبارەكە ئازاد بكەن و
سەدان نادادیی تر بخوڵقێنن...
فیلمی نهێنیی
ناو چاوەكانیان
لە دەرهێنانی
خوان خۆسێ كامپانێڵا
ئەم فیلمە لە
چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی بینەرانی
گفتوگۆیان دەربارەی کرد