Skip to main content

ژمارە ٣ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە


دوای بڵاوبوونەوەی ژمارە ١ و ٢ی بڵاوکراوەی ڕەت لە پاییزی ٢٠١٧ و زستانی ٢٠١٨ لە زۆرینەی زانکۆ و پەیمانگەکانی باشووری کوردستان، لە ئێستادا ژمارە ٣ی بڵاوکراوەکە ئامادەیە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە هەمان شێوەی ژمارە ١ و ٢، لای زۆرینەی خوێندکاران و گەنجانی باشووری کوردستان دەبێت.
ئەم ژمارەیەی بڵاوکراوەی ڕەت تایبەتە بە بارودۆخی ژیانی کچانی زانکۆ و ئەو کۆژان و ئازارە پەنهان و شاراوانەی هەیانە، کە بووەتە هۆی پلەدووییان و پەراوێزکەوتن و پاسیڤبوونیان لەو ڕووداوانەی ڕوو دەدەن، هەروەها ئەو دنیای مۆدە و جوانکارییانەی وەک ئەفیون  بە ناو خوێنیاندا بڵاو بووەتەوە و کردوونی بە بووکەڵەی بازاڕ و چەند هێندەی تر پاشەکشەی پێ کردوون. وتارەکانیش بریتین لەمانە:

·        چاودێر و پۆلیسەکانی ئەخلاق و یاسا نەریتییەکانیان
ن: سۆزان کەمال
·        کچانی زانکۆ: بووکەڵەکانی سەرمایەداری
ن: شێنێ یاسین
·        بوون بە شاجوان: لەدایکبوونێکی پیاوانە
ن: زەردەشت نورەدین
·        هەر ئەوەندەی زانیمان کۆیلە کراوین...
ن: ئاڤان کەمال
·        لیبیدۆی خوێندکار
ن: حەمەی مەلا 
بڵاوکراوەی ڕەت بێبەرانبەر بڵاو دەکرێتەوە و بەسەر خوێندکاراندا دابەش دەکرێت. هەروەها لەبەر ئەوەی توانای دارایی کۆمەڵەی ٦٨ سنووردارە و بە هاوکاریی ناوەندی غەزەلنووس و چەند هاوڕێیەکی دیکە بڵاوکراوەکە چاپ دەکرێت، توانراوە تەنها ١٠٠٠ دانەی لێ چاپ بکرێت. هەر بۆیە لە کاتی دابەشکردنی بەسەر خوێندکاراندا، هەوڵ دەدرێت هەر ٢ بۆ ٥ خوێندکارێک، نوسخەیەکیان بدرێتێ و پێکەوە بیخوێننەوە؛ وەک ئامڕازێکیش بۆ تۆکمەکردنی پەیوەندییەکانمان و دروستکردنی هاوڕێیەتییەکی سیاسی.

لە لاپەڕە ١ی ژمارە ٣ی بڵاوکراوەی ڕەتدا، لە خوار دەرگای بەشەناوخۆیی کچانی زانکۆی سلێمانی، کە لە ڕۆژی ڤالانتایندا لە سەعات ٢:٠٠ی نیوەڕۆوە قفڵ و زنجیر کراوە، نووسراوە:
''کچان لە زیندانی باوک و براکانیانەوە دێنە زانکۆ و ئومێدی کەمە ئازادییەک دەکەن، بێئاگا لەوەی لەوێش دنیایەک تەلبەندی تیژ و دەرگای قوفڵکراو هەن...
کچان لێرەش، لەم دەزگا مەعریفییە باڵایەشدا، هەر پلەدوون، هەر دەبێت پێش بانگی ئێوارە بچنەوە، هەر شەرەفن، ئەسڵەن لە ڕۆژی عاشقاندا لە نیوەڕۆوە دەرگایان لێ دادەخرێت...
کچان چی بکەن؟ چۆن ئەم دەرگا قوفڵکراوانە بشکێنن و بەسەر تەلبەندە تیژەکاندا باز بدەن؟ دەتوانن؟''

زۆرترین خوێنراو

چەمکەکان: ڕادیکاڵیزم

(١) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ کەسی ڕادیکاڵ، کە بە ڕادیکاڵیست ناو دەبرێت، کەسێکە ویستی گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕیشەیی بەشێک یان تەواوی سیستمی سیاسی و ئابووری و کەلتووری و کۆمەڵایەتیی هەیە. وشەی ڕادیکاڵ سەرەتا لە بارودۆخێکی سیاسیی نوێ لە بەڕیتانیا بەکار هێنرا، کە پێناسەکەشی هەر بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە، کاتێک لە لایەن چارلز جەیمسەوە لە ساڵی ١٧٩٧دا، گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕادیکاڵانەی ڕاگەیاند، کە تێیدا بانگەشەیەکی قووڵ و جەوهەری بۆ مافی مرۆڤ بەگشتی و مافی چینە پەراوێزخراوەکان هەبوو، بەتایبەت مافی دەنگدان بۆ تەواوی چینە جیاوازەکان، کە ئەوکات نەبوو. لە دواتردا چەمکی ڕادیکاڵ وەک چەمکێکی گشتی بەکار دەهێنرا و ئەوانەی دەگرتەوە نوێنەرایەتیی ڕیفۆرمی ڕیشەییان دەکرد. لە دوای بزووتنەوەی ڕیفۆڕمی ڕیشەیی ساڵی ١٨٣٢، کە مافی دەنگدانی بۆ چینی ناوەڕاست دەستەبەر کرد، گرووپێکی ڕادیکاڵ هاوپەیمانییان لەگەڵ فراکسیۆنێکی پەرلەمان بەست بۆ فراوانکردنی مافی دەنگدان، تا چینی کرێکارانیش بگرێتەوە.کاتێک ئەم بزووتنەوەیە مافی دەنگدانی فراوان کرد، ڕادیکاڵەکانی لەندەن ئەرکی ڕێکخستنی دەنگدەرە تازەکانیان بۆ هاوکاریکردنی گۆڕ

ژمارەی ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

چوار مانگ بەسەر دروستبوونی بلۆگی ڕەتدا تێپەڕ دەبێت، کە لەو ماوەیەدا و بەپێی ئەو توانایەی کۆمەڵەی ٦٨ و هاوڕێیانی هەیانبوو، چەندین بابەت و وتار و نووسینی خوێندکاریی تێدا بڵاو کراوەتەوە و تا ڕادەیەک جێی خۆی لەو سەرچاوە سەرەکییانەدا کردووەتە کە دەکرێت خوێندکاران وەک شوێنگەیەکی هزری و مەعریفی بە کاری بهێنن. دوابەدوای ئەم ئەزموونە ئەلیکترۆنییە، بۆ زیاتر چوونەناو ئەو کایەی کاری بۆ دەکات و بۆ قووڵتر ڕۆچوونە ناو خوێندکارانەوە، ڕەت دەبێتە بڵاوکراوەیەکی خوێندکاری و لێیەوە و بە قەڵەمی خوێندکاران و گەنجان ئەو پرسە هەستیارانە دەورووژێنرێن و ئەو برینە قەتماغەگرتوانە دەکولێنرێنەوە، کە دەیەیەکە زانکۆ و پەیمانگە و خوێندکاران بە دەستیانەوە دەناڵێنن و سەرچاوەی تەواوی کێشە و گرفتە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانیانە. هەموو ئەمانەش لەژێر دروشمێکدا: ''بۆ خوێندکارێکی بەرەنگار''. لە بڵاوکراوەی ڕەتدا، بە هەمان ئەو ئامانجەی بلۆگەکەی بۆ دروست کرا کار دەکرێت و ڕەچاوی ئەو دۆخە هزری و مەعریفییە دەکرێت کە توێژی خوێندکاران تێیدان؛ زمانێکی ڕوون و ڕەوان، ئایدیایەکی هاوبەش و دەستەجەم

چەمکەکان: ئایدۆلۆژیا

(٧) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ''ئایدۆلۆژیا ئەو شاشەیەیە کە مرۆڤ لێیەوە جیهان دەبینێت.'' ئایدۆلۆژیا دیاردەیەکی مۆدێرنە و پەیوەندیی بە دۆخە سیاسی و ئابوورییەکانی سەدەی نۆزدە و بیستەوە هەیە. بە دیاریکراوی و بە زەقی، چەمکی ئایدۆلۆژیا لە ماوەی پێش و پاشی شۆڕشی فەڕەنسیدا پەیدا بوو. لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا ئەو دیدەیە کە کەسێک بەرانبەر جیهان هەیەتی و کۆکراوەی کەلتوور، بەهاکان، بڕواکان، دۆخە هاوبەشەکان و پیشبینییەکانی خۆیان و ئەوانی ترە. هەروەها ناسنامەیەک بە کۆمەڵگە، گرووپ و پەیوەندیی نێوان کەسەکان دەدات، شێوە بە بیروڕاکان، کردارەکان، کارلێککردنەکان و هەموو ئەوانەی لە کۆمەڵگەدا ڕوو دەدەن، بە شێوەیەکی فراوان دەدات. هەروەها لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا چەمکێکی ئێجگار گرنگە و کرۆکی ئەو ڕووەیە کە سۆشیالیستەکان لێی دەکۆڵنەوە، چونکە ڕۆڵێکی بەهێز و بنچینەیی دەگێڕێت لە شێوەبەخشین بە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەوەی چۆن کۆمەڵگە بەگشتی ڕێک خراوە و چۆن کار دەکات و ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، سیستمی ئابووریی بەرهەمهێنان و پێکهاتەی سیاسییەوە هەیە. ئایدۆلۆژیا بە هەمان