فیلمی چلەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم
فلینت شارێكە
بە هەبوونی دەستی كار و كرێكاری پیشەسازیی ئوتۆمبیل بەناوبانگە و سەرمایەدارێكی
زۆر لەوێ هەن و سەرمایەكانیان زیاتر و زیاتر دەكەن، بەڵام ڕۆژێك كۆمپانیای جەنەڕاڵ
مۆتۆرز كارگەكانی دادەخات و بە هۆیەوە ٣٠٠٠٠ كەس بێكار دەبن و ئابووریی فلینت
دادەڕووخێت؛ مایكڵ مۆر هەوڵ دەدات بگاتە ڕۆجەر و بە جۆرێك لە جۆرەكان بیباتە فلینت
و لێپرسینەوەی لەگەڵ بكات، بەڵام ئەو ڕازی نابێت و لێرەوە مۆر ئەو دنیایەمان پیشان
دەدات كە تێیدا بە ئارەزووی سەرمایەدارەكان، دەوڵەمەندەكان دەوڵەمەندتر و
هەژارەكان هەژارتر دەبن...
فیلمی دیكیۆمێنتاریی
ڕۆجەر و من
لە دەرهێنانی
مایكڵ مۆر
ئەم فیلمە لە
چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی بینەرانی
گفتوگۆیان دەربارەی کرد