Skip to main content

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: داگیرگەی کەرامەت


شاهۆ عەلی
ئایین و دەسەڵات: دوالیزمەکەی سیستم و تەواوکەرەکانی یەکتر، یان دەقیقتر: حەقیقەتە دیالێکتیکەکەی.
نیولیبڕاڵیزم، دوا فۆڕمە ئایدیۆلۆژییەکەی سەرمایەداری، لەگەڵ چەکەرەکردنی لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا، بە هۆی ئەم دوالیزمەوە وەحشیگەرییەکی نوێی هێنایە بوون، کە چیللی یەکەم وڵاتی دنیا بوو بەر شاڵاوەکەی کەوت و کرا بە تاقیگەی ئەم دۆکترینی شۆکە، بە قەولەکەی نایۆمی کڵاین. ئەمڕۆ باشووری کوردستان و عێراقیش بە تەقاندنەوە و نەهێشتنی بینا و سێکتەرەکانی کەرتی گشتی و خەسخەسەکردنیان و بەهێزبوونەوەی کۆنەپارێزیی ئاینی و خێڵەکی و بەمیلیتاریزمکردنی کۆمەڵگەکان، زەمینەسازییەکە کە ١٤ ساڵ زیاترە دەستی پێ کردووە بۆ جێگیرکردنی ئەم سیستمە.
داگیرگەی کەرامەت (بە زمانی چیللی: کۆڵۆنیا دینگیداد)، لە دەرهێنانی دەرهێنەری ئەڵمانی فلۆریان گالێنبێرگەر و لە نواندنی ئێما واستۆن و دانیەڵ بروهڵ، یەکێکە لەو فیلمە ناوازە و کەموێنانەی کە لەسەر بنەڕەتی ڕووداوێکی ڕاستەقینە بونیاد نراوە. باس لە چیرۆکی کۆمۆنیستێکی ئەڵمانی دەکات بە ناوی دانیاڵ، کە بۆ پشتیوانیکردن لە ئەزموونی دادگەریی چیللی بە سەرکردایەتیی ئەلەندێ، ڕوو دەکاتە ئەو وڵاتە و بە هۆی کودەتاکەی پینۆچێوە، دەستگیر دەکرێت و دەبرێتە ئەم داگیرگەیە. لەوێ دووچاری جۆرەها ئەشکەنجە و هەوڵی مێشکشۆردنەوە دەبێتەوە، لە ڕێی کۆمەڵێک مەڕاسیم و ڕێسای ئایینی و ئەشکەنجەدانی سەربازیی تایبەتەوە، کە لە لایەن کۆنە قەشەیەکی نازییەوە بەڕێوە دەبرا بە ناوی شێفەر و بە پەیڕەوکردنی داهێنانە هەواڵگرییەکانی سی ئای ئەیی ئەمەریکی لە بواری ئەشکەنجەداندا، ئەمەش بە سەرپەرشتیی ئەمەریکا و بەشداریی ئەڵمانیا و پشتیوانیی کەنیسەی کاسۆلیکی.
لەو داگیرگەیەدا، ژن و پیاو و منداڵ جیا کرابوونەوە و پیاوەکان حاکمی شوێنەکە بوون، ژنان قێزەوەن دەکران و ڕۆژانە کاری قورسیان پێ دەکرا و بەرەوڕووی سووکایەتی و ئەشکەنجەدانی توند دەکرانەوە، چونکە ''هەڵگری خەسڵەتەکانی شەیتانن و هۆکاری گوناهەکانی جەستەن''، منداڵەکانیش ڕووبەڕووی دەستدرێژیی سێکسی دەبوونەوە.
لە کۆتاییدا کاتێک دانیاڵی شۆڕشگێڕ و دڵدارە بەوەفاکەی لە کۆڵۆنیا دینگیداد ڕادەکەن، ئەم دیوە وەحشیگەرییەی تری نیولیبڕاڵیزم لە چیللی، بۆ دنیا ئاشکرا دەکەن.

ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی بینەران گفتوگۆیان دەربارەی کرد

زۆرترین خوێنراو

چەمکەکان: ڕادیکاڵیزم

(١) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ کەسی ڕادیکاڵ، کە بە ڕادیکاڵیست ناو دەبرێت، کەسێکە ویستی گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕیشەیی بەشێک یان تەواوی سیستمی سیاسی و ئابووری و کەلتووری و کۆمەڵایەتیی هەیە. وشەی ڕادیکاڵ سەرەتا لە بارودۆخێکی سیاسیی نوێ لە بەڕیتانیا بەکار هێنرا، کە پێناسەکەشی هەر بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە، کاتێک لە لایەن چارلز جەیمسەوە لە ساڵی ١٧٩٧دا، گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕادیکاڵانەی ڕاگەیاند، کە تێیدا بانگەشەیەکی قووڵ و جەوهەری بۆ مافی مرۆڤ بەگشتی و مافی چینە پەراوێزخراوەکان هەبوو، بەتایبەت مافی دەنگدان بۆ تەواوی چینە جیاوازەکان، کە ئەوکات نەبوو. لە دواتردا چەمکی ڕادیکاڵ وەک چەمکێکی گشتی بەکار دەهێنرا و ئەوانەی دەگرتەوە نوێنەرایەتیی ڕیفۆرمی ڕیشەییان دەکرد. لە دوای بزووتنەوەی ڕیفۆڕمی ڕیشەیی ساڵی ١٨٣٢، کە مافی دەنگدانی بۆ چینی ناوەڕاست دەستەبەر کرد، گرووپێکی ڕادیکاڵ هاوپەیمانییان لەگەڵ فراکسیۆنێکی پەرلەمان بەست بۆ فراوانکردنی مافی دەنگدان، تا چینی کرێکارانیش بگرێتەوە.کاتێک ئەم بزووتنەوەیە مافی دەنگدانی فراوان کرد، ڕادیکاڵەکانی لەندەن ئەرکی ڕێکخستنی دەنگدەرە تازەکانیان بۆ هاوکاریکردنی گۆڕ

ژمارەی ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

چوار مانگ بەسەر دروستبوونی بلۆگی ڕەتدا تێپەڕ دەبێت، کە لەو ماوەیەدا و بەپێی ئەو توانایەی کۆمەڵەی ٦٨ و هاوڕێیانی هەیانبوو، چەندین بابەت و وتار و نووسینی خوێندکاریی تێدا بڵاو کراوەتەوە و تا ڕادەیەک جێی خۆی لەو سەرچاوە سەرەکییانەدا کردووەتە کە دەکرێت خوێندکاران وەک شوێنگەیەکی هزری و مەعریفی بە کاری بهێنن. دوابەدوای ئەم ئەزموونە ئەلیکترۆنییە، بۆ زیاتر چوونەناو ئەو کایەی کاری بۆ دەکات و بۆ قووڵتر ڕۆچوونە ناو خوێندکارانەوە، ڕەت دەبێتە بڵاوکراوەیەکی خوێندکاری و لێیەوە و بە قەڵەمی خوێندکاران و گەنجان ئەو پرسە هەستیارانە دەورووژێنرێن و ئەو برینە قەتماغەگرتوانە دەکولێنرێنەوە، کە دەیەیەکە زانکۆ و پەیمانگە و خوێندکاران بە دەستیانەوە دەناڵێنن و سەرچاوەی تەواوی کێشە و گرفتە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانیانە. هەموو ئەمانەش لەژێر دروشمێکدا: ''بۆ خوێندکارێکی بەرەنگار''. لە بڵاوکراوەی ڕەتدا، بە هەمان ئەو ئامانجەی بلۆگەکەی بۆ دروست کرا کار دەکرێت و ڕەچاوی ئەو دۆخە هزری و مەعریفییە دەکرێت کە توێژی خوێندکاران تێیدان؛ زمانێکی ڕوون و ڕەوان، ئایدیایەکی هاوبەش و دەستەجەم

چەمکەکان: ئایدۆلۆژیا

(٧) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ''ئایدۆلۆژیا ئەو شاشەیەیە کە مرۆڤ لێیەوە جیهان دەبینێت.'' ئایدۆلۆژیا دیاردەیەکی مۆدێرنە و پەیوەندیی بە دۆخە سیاسی و ئابوورییەکانی سەدەی نۆزدە و بیستەوە هەیە. بە دیاریکراوی و بە زەقی، چەمکی ئایدۆلۆژیا لە ماوەی پێش و پاشی شۆڕشی فەڕەنسیدا پەیدا بوو. لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا ئەو دیدەیە کە کەسێک بەرانبەر جیهان هەیەتی و کۆکراوەی کەلتوور، بەهاکان، بڕواکان، دۆخە هاوبەشەکان و پیشبینییەکانی خۆیان و ئەوانی ترە. هەروەها ناسنامەیەک بە کۆمەڵگە، گرووپ و پەیوەندیی نێوان کەسەکان دەدات، شێوە بە بیروڕاکان، کردارەکان، کارلێککردنەکان و هەموو ئەوانەی لە کۆمەڵگەدا ڕوو دەدەن، بە شێوەیەکی فراوان دەدات. هەروەها لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا چەمکێکی ئێجگار گرنگە و کرۆکی ئەو ڕووەیە کە سۆشیالیستەکان لێی دەکۆڵنەوە، چونکە ڕۆڵێکی بەهێز و بنچینەیی دەگێڕێت لە شێوەبەخشین بە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەوەی چۆن کۆمەڵگە بەگشتی ڕێک خراوە و چۆن کار دەکات و ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، سیستمی ئابووریی بەرهەمهێنان و پێکهاتەی سیاسییەوە هەیە. ئایدۆلۆژیا بە هەمان