ن:
یوجین ئێمسی کاراهە
له ئینگلیزییه‌وه: گه‌ڵاڵی
بۆ
دەمانەوێت چاکسازی لە سەرمایەداریدا بکەین؟ له جیاتیی ئه‌وه‌ی چاکسازیی تێدا
بکەین، پێویسته ئه‌وه بە بیر خۆمان بهێنینه‌وه كه بۆ سه‌رمایه‌داری ئەوەندە
زیانبه‌خشه... ده‌توانین به گوتنی ئه‌وه‌ی کە هەیە و هەموان دەیزانن، ده‌ست پێ بكه‌ین:
سروشت و لۆجیكی سه‌رمایه‌داری بە شێوەیەکی پێشپێنەگیراو چاوچنۆكن؛ سەرمایەداری وه‌ك
سیستمێكی خاوه‌ندارێتیی په‌یوه‌ست به زیادكردنی قازانج و به‌رهه‌مهێنان، گێژەڵووکەیەکی
زه‌به‌لاحی هه‌میشه خولاوه‌یە لە کەڵەکەکردن.
سەرمایەداری هه‌موو شتێكه، کۆنەپارێز نه‌بێت، داینامیكترین و بێبارترین سیستمی
ئابوورییه له مێژوودا. وه‌ك ماركس له لاپەڕەکانی سه‌ره‌تای كتێبی مانیفستی پارتی
كۆمۆنیستدا ڕوونی دەکاتەوە، سه‌رمایه‌داری بە چاکسازیکردنی به‌رده‌وام ڕزگاری
دەبێت: ''چینی بورژوازی به‌بێ بەردەوام کردنی شۆڕش بەسەر کەرەستەکانی وه‌به‌رهێناندا
بوونی نابێت و له‌وێوە کردنی شۆڕش بەسەر په‌یوه‌ندییەکانی به‌رهه‌مهێنان و له‌وێشه‌وه
بەسەر ته‌واوی پیوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگەدا.'' سەرمایەداری هه‌میشه بۆ ڕێگەی تازه
ده‌گه‌ڕێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره؛ پێشتر سەرمایەداران چه‌ندین جار چاکسازییان لە
سیستمدا کردووه، بۆ نموونە په‌رژینكردن، كارگەکان، فۆردیزم، بەئۆتۆماتیککردن
و به‌رهه‌مهێنانی بێبار... تاكه شتێک لە سەرمایەداریدا هه‌میشه‌یی بێت، مەسخبوونە
بۆ خاتری قازانج. هه‌ریەک لەمانە نیشانه‌ی نوێی چه‌وساندنه‌وه و خراپەکاری دێننە
ئاراوە، کە له لایه‌ن باڵاده‌ستانی ئابووری و خاوەنکارە هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنەرە
کارامەکانەوە دروست کراون و کۆ کراونەتەوە.
بێگومان
چاکسازەکانیش تا ڕادەیەک سەرکەوتوو بوون لە پێکهێنانی هەندێک چاکسازیدا، وەک
سەوداگەریی به‌كۆمه‌ڵ، ڕێنمایی بازرگانی و ده‌وڵه‌تی خۆشگوزه‌ران. كرێكاران هه‌ر
سه‌ركه‌وتنێكیان له‌پێناو دادپه‌روه‌ریدا بە دەست هێنابێت، شەڕێکی سەختی بۆ کراوە
و بەرهەمی ململانێیەکی درێژخایەن و هێواش بووه. هەرچەندە چاکسازییەکان كاریگه‌ر و
زیرەکانە بن، سنووردار کراون. گەر سنووردار نەکرابن، دواجار سروشتە دەقگرتووە
پارەخوازەکەی سه‌رمایه‌داری لە ناوی بردوون. وەک له مێژووی ٤٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا
ده‌بینین، خواستی کۆکردنەوەی سەرمایە وەک دڵ و ڕۆحی سەرمایەداری ماوەتەوە، هەر
بۆیە هۆكاری باشمان له به‌رده‌سته كه وامان لێ بکەن پێمان وابێت سەرمایەداران
هه‌میشه ڕێگەی نوێ بۆ شکاندنی كۆتوبەنده‌كان و به‌زاندنی ڕكابه‌ره‌كانیان
دەدۆزنەوە.
سەرمایەداری وه‌ك سیستمێكی
ئابووریی سیاسی، چەوساندنەوەکەی زیاترە وەک لە
نادادپەروەرییەکەی و لە لێهاتووییە نائەخلاقییەکەی و لە په‌یوه‌ندییە ته‌ماحكارانەکە‌ی
لە بەرامبەر دنیای سروشتی‌دا. هه‌رچه‌نده له ڕووکەشدا نه‌رم و له ڕه‌فتاردا باش بێت، به‌ڵام هێشتا
ئێمەی مرۆڤ ناچار ده‌كات چاوچنۆك و دڵڕه‌ق و ئایه‌خ ده‌ربكه‌وین. وشەی یۆنانیی ''پلیۆنێكسیا''
ناوێکی گونجاوە بۆ ئەم سیستمە، کە ئەمیش واته ''برسێتییەکی ناكۆتا، کە هەرگیز
دوایی نایەت''. لەگەڵ ئەوەی ئەمە خراپەیەکی مەترسیدارە، بەڵام دەیگۆڕیت بە چاکە
بنچینەییەکەی سیسته‌م. پیرۆزیی گەشە له كه‌لتووری سه‌رمایه‌داریدا، له‌و كیمیایەوە
هه‌ڵده‌قوڵێت کە بەرزیی ململانێی بازاڕ دەکاتە مۆدێلی كاروبارە مرۆییەکان.
سەرمایەداری دەمانگلێنێتە جەنگێکی ئابوورییەوە،
ده‌مانكات به سه‌ربازی موڵك و سامان کە وەک پۆڵا دژی زیانە گیانی و ئابوورییەکان دەوەستینەوە. زەوی تاڵان دەکات و ڕه‌فه و بانكه‌كانی پڕ
دەکات له دزی. سه‌رمایه‌داری ئه‌وه‌نده‌ی بە هۆی بردنی خەڵکی بەرەوڕووی
ناداپەروەری و تاڵانکاری ئیدانە دەکرێت، بەو ڕادەیە بە هۆی خراپ دابه‌شكردنی
سامان و تاڵانی ژینگه‌یی ئیدانە ناكرێت. منیش له‌و باوه‌ڕه‌دام ئێمه‌ی چه‌پ پێویسته
ئەوە فەرامۆش بکەین کە دەڵێت ''سه‌ركه‌وتنی ماده و ده‌ستكه‌وته ته‌كنه‌لۆژییه‌كان هەمووی له لایه‌ن
پڕۆژه سەرمایەدارییەکانەوە پێك هێنراون''، چونکە ئەمە پاساوێکی ستانداردە. هیچ
بڕێك له كاڵا ناتوانێت ئه‌و زیانه قەرەبوو بکاتەوە كه له لایه‌ن خراپترین جۆری په‌روه‌رده‌وە،
به ئه‌نقه‌ست خراوه‌ته سه‌ر سروشتی مرۆڤ. له‌پیرۆزخستنی ئه‌و به‌هایانه‌ی كه
ئێمه بانگه‌شه‌ی به‌نرخیان بۆ ده‌كه‌ین، هۆكاری سه‌ره‌كییه كه وا دەکات پێویست
بێت له‌سه‌رمان سه‌رمایه‌داری لە ناو ببەین، وەک لەوەی چاکسازیی تێدا بکەین.
ئه‌وه پێشنیازی ئه‌وه‌مان
بۆ ده‌كات كه ئه‌وه‌ی پێویستە چاکسازیی تێدا بکرێت، سه‌رمایه‌داری نییه، بەڵکو
ئاكار و ئه‌ندێشه‌ی ڕۆحیی ئێمەیە. لێرەدا ته‌نها مه‌به‌ستم ئه‌و ژیرییه نییه كه
له نەریتە پیرۆزەکانی چه‌پدا هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی كه دژی سه‌رمایه‌دارین،
جار هەبووە کەوتوونەتە داوی وه‌همەکانی سه‌رمایه‌دارییەوە، کە ئەوانیش ''مۆدێلی گه‌شه''
و ''میتۆلۆژیای پێشكه‌وتن'' و ''هیچێتیی نوێخوازی''ن.
هه‌ر هه‌وڵدانێك بۆ كۆتاییهێنان
به سته‌مكاریی پوولپه‌رستی، پێویسته ببێته هەوێنی خەمەکانی تر. مرۆڤبوون واتای
چییه؟ به ڕاستی ئێمه چیمان ده‌وێت؟ ئه‌م پرسیارانە هەم ئەخلاقی و هه‌م ئایینییشن؛
بە پاساوی ئەوەی ناگرنگن، لە سیاسەتدا فەرامۆشیان دەکەین. به‌ڵام ئه‌م پرسیارانه
سیاسییشن، چونکە وه‌ڵامەکانیان كۆتایی و ئامڕازەکانی به‌رهه‌مهێنان دیاری ده‌كەن.
ئەخلاقییەتی دێرین و خەمە میتافیزیكییەکان له‌وانه‌یه نه‌بنە سه‌نگه‌ری كاردانه‌وه،
به‌ڵام دەبنە سه‌رچاوه‌ی ئومێدی ڕادیكاڵانه.