فیلمی
سیوحەوتەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم
عیماد و ڕەعنا
دوو هاوژینی شانۆكاری ئێرانین، ناچار دەبن خانوویەك كە پێشتر لەشفرۆشێك تێیدا
نیشتەجێ بووە، بە كرێ بگرن. لە ماڵە تازەكەیاندا ڕووداوێك - كە بەرهەمی كێشە و
دابڕان و لێكترازانە كۆمەڵایەتی و كەلتوورییەكانی ئێرانە - ڕوو دەدات و وا دەكات
عیماد ببێتە مرۆڤێك، كە پێشتر لە ڕێی پیشە و هونەرەكەیەوە كاری بۆ نەهێشتنی ئەو
جۆرە مرۆڤە كردووە...
ئەم فیلمە لە
چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی بینەرانی
گفتوگۆیان دەربارەی کرد