فیلمی سیوسێیەم لە چوارچێوەی
پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم
ڕۆژێک قەشەیەک
لە پورتوگالەوە بۆ بڵاوکردنەوەی ئایینی مەسیحییەت دەنێردرێتە وڵاتی ژاپۆن و لە
کاتی کارەکەیدا دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە ئەو و پەیڕاوکارانی دەگرن و دەیانکوژن،
دواتر دوو ڕاهیبی قەشەکە بۆ دۆزینەوەی قەشەکەیان و زیاتر بڵاوکردنەوەی ئایینەکەیان
دەچنە ژاپۆن و ڕووبەڕووی هەمان چارەنووسی ئەو دەبنەوە؛ ئەو ستەملێکردنەیان هێندە
زۆر و بەئازار دەبێت، تا دەگات بەوەی پرسیاریان لە بێدەنگیی خودا بەرانبەر ئەو
هەموو کوشتارەی بەندەکانی، بۆ دروست دەبێت...
فیلمی بێدەنگی
لە دەرهێنانی
مارتن سکۆرسیزی
ئەم فیلمە لە
چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی، بینەران
گفتوگۆیان دەربارەی کرد...