Skip to main content

بزووتنەوە خوێندکارییەکان: بزووتنەوەی خوێندکاریی پۆڵەندا

                                                   (٥)
(بە لەبەرچاوگرتنی گرنگیی بزووتنەوە خوێندکارییەکانی جیهان و ڕۆڵ و کاریگەرییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لە شڵەقانی دۆخ و گۆڕینی ئاڕاستەکان و هێنانەکایەی هەلومەرجی نوێ، هەروەها بەوەی کۆمەڵەی ٦٨ بە ئیلهامبەخشێکی گرنگ و پێویستیان بۆ سەرپێخستنی بزووتنەوەی خوێندکاریی جیدی و ڕادیکاڵ لە زانکۆکانی باشووری کوردستاندا دەزانێت، ئەم ناساندنە کورتانەی بۆ بەشێکی گرنگ لە بزووتنەوە خوێندکارییەکانی جیهان وەرگێڕاوە، کە دەکرێت ببێتە هەوێنی فزووڵیەت و بەدواداگەڕانێکی زیاتری گەنجان و خوێندکاران بۆ ئاشنابوون بەو میراتە گرنگە)

بەهاره موحیبی
لە فارسییەوە: بیار ڕەشید

بزووتنەوەی خوێندکاریی پۆڵەندا
قەیرانی سیاسیی ١٩٦٨ی پۆڵەندا کە لەگەڵ ناوی ڕووداوەکانی مارسی ١٩٦٨ لەم وڵاتەدا دەناسرێت، زۆربەی خوێندکاران و جووڵانەوە ناڕەزاییەکانی بەرانبەر دەوڵەتی کاتیی کۆمۆنیست، کۆماری خەڵکی پۆڵەندا، لەگەڵ یەکتر گرێ دا. لە ئەنجامدا ئەم قەیرانە داراییە سەرکوتکردنێکی گەورەی خۆپیشاندانی خوێندکارانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە تەواوی زانکۆکانی وڵات و دوای ئەوەش سەرکوتکردنی بزووتنەوە ناڕازییەکانی تری لێ کەوتەوە. ئەم ناڕەزایەتییانە لەگەڵ ڕووداوەکانی بەهاری پراگ لە وڵاتی چیکوسلۆڤاکیای دراوسێ لە هەمان کاتدا گیانێکی نوێی کرد بە بەری خۆپیشاندانەکاندا.
دەوڵەتی کۆمۆنیستیی پۆڵەندا لە کانوونی دووەمی ١٩٦٨دا، نمایشکردنی شانۆیی دزیادیی لە هۆڵی شانۆی وارشۆ بە هۆی ئەوەی کە شانۆییەکە هەڵگری کۆمەڵێک ئاماژەی دژەکۆمۆنیستی بوو، قەدەغە کرد. ئەمە لە کاتێکدا بوو کە شانۆییەکە پێشتر چواردە جار نمایش کرابوو. دەرهێنەری ئەم شانۆییە، کازمیرێز دێژمیک، لە حیزبی کۆمۆنیست و دواتریش لە شانۆی میللی دەرکرا. یەکێتیی نووسەرانی وارشۆ و یەکێتیی ئەکتەران ئیهانەی ئەم هەنگاوەیان کرد و هەفتەیەک دواتر نزیکەی هەزار و پێنجسەد خوێندکار بە کۆبوونەوە لە زانکۆی وارشۆ ناڕەزاییان بەرانبەر ئەم هەنگاوەی حکومەت پیشان دا و لەگەڵ پۆلیسی دژەشۆڕش کەوتنە ڕووبەڕوبونەوەیەکی دژوارەوە. تەنها لە ماوەی چوار ڕۆژدا ناڕەزاییەکان تەشەنەی کرد بۆ شارەکانی تر و کرێکارانی حیزبی کۆمۆنیست ناوبراو بە یەخە شینەکان، هاوڕێ لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا هێرشیان کردە سەر خوێندکارانی زانکۆی وارشۆ و کۆبوونەوە ناڕەزاییەکانی تر لە شارە جیاوازەکاندا.
تەنها سیازدە ڕۆژ دوای وەستانی دەوام، مانگرتنی گشتی لە لایەن بزووتنەوەی خوێندکارییەوە ڕاگەیەندرا و وتاری توندی بەرپرسانی زانکۆ لە ١٩ی مارسدا ڕێگای لە هەر جۆرە دانوستانێک گرت. ناڕەزایی و مانگرتنە خوێندکارییەکان هەڵگیرسا و هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاری چالاک کە دەیانویست لە گردبوونەوە میللیەکانی خوێندکارانی وارشۆدا بەشداری بکەن، دەستگیر کرد. دەوترێت کە نزیکەی دوو هەزار و حەوتسەد و بیستوپێنج خوێندکاری چالاک لە ٢٥ی مارسدا دەستگیر کراون. بزووتنەوەی خوێندکاریی مانگی مارسی پۆڵەندا ئەگەرچی سەرەتایەکی کاتیی ئەزموون کردبوو، بەڵام بزاڤی ئازادی لەم وڵاتەدا ساڵی ١٩٦٨ توندوتیژیی پۆلیس بەسەریدا سەرکەوت. هەرچەندە زۆربەی شیکەرەوە سیاسییەکان باوەڕیان وایە کە ڕووداوەکانی ساڵی ١٩٦٨ لە پۆڵەندا و چیکۆسلۆڤاکیا بووە هۆی سەرهەڵدانی هۆشیاریی سیاسی لەم دوو وڵاتەدا. بزووتنەوە بەرگریکارەکانی دواتر کە چەند ساڵێک پاش ئەوە لە پۆڵەندا و چیکۆسلۆڤاکیا سەریان هەڵدا، ڕەگوڕیشەیان لە ڕووداوەکانی ١٩٦٨وە گەشەی کردووە.

زۆرترین خوێنراو

چەمکەکان: ڕادیکاڵیزم

(١) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ کەسی ڕادیکاڵ، کە بە ڕادیکاڵیست ناو دەبرێت، کەسێکە ویستی گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕیشەیی بەشێک یان تەواوی سیستمی سیاسی و ئابووری و کەلتووری و کۆمەڵایەتیی هەیە. وشەی ڕادیکاڵ سەرەتا لە بارودۆخێکی سیاسیی نوێ لە بەڕیتانیا بەکار هێنرا، کە پێناسەکەشی هەر بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە، کاتێک لە لایەن چارلز جەیمسەوە لە ساڵی ١٧٩٧دا، گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕادیکاڵانەی ڕاگەیاند، کە تێیدا بانگەشەیەکی قووڵ و جەوهەری بۆ مافی مرۆڤ بەگشتی و مافی چینە پەراوێزخراوەکان هەبوو، بەتایبەت مافی دەنگدان بۆ تەواوی چینە جیاوازەکان، کە ئەوکات نەبوو. لە دواتردا چەمکی ڕادیکاڵ وەک چەمکێکی گشتی بەکار دەهێنرا و ئەوانەی دەگرتەوە نوێنەرایەتیی ڕیفۆرمی ڕیشەییان دەکرد. لە دوای بزووتنەوەی ڕیفۆڕمی ڕیشەیی ساڵی ١٨٣٢، کە مافی دەنگدانی بۆ چینی ناوەڕاست دەستەبەر کرد، گرووپێکی ڕادیکاڵ هاوپەیمانییان لەگەڵ فراکسیۆنێکی پەرلەمان بەست بۆ فراوانکردنی مافی دەنگدان، تا چینی کرێکارانیش بگرێتەوە.کاتێک ئەم بزووتنەوەیە مافی دەنگدانی فراوان کرد، ڕادیکاڵەکانی لەندەن ئەرکی ڕێکخستنی دەنگدەرە تازەکانیان بۆ هاوکاریکردنی گۆڕ

ژمارەی ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

چوار مانگ بەسەر دروستبوونی بلۆگی ڕەتدا تێپەڕ دەبێت، کە لەو ماوەیەدا و بەپێی ئەو توانایەی کۆمەڵەی ٦٨ و هاوڕێیانی هەیانبوو، چەندین بابەت و وتار و نووسینی خوێندکاریی تێدا بڵاو کراوەتەوە و تا ڕادەیەک جێی خۆی لەو سەرچاوە سەرەکییانەدا کردووەتە کە دەکرێت خوێندکاران وەک شوێنگەیەکی هزری و مەعریفی بە کاری بهێنن. دوابەدوای ئەم ئەزموونە ئەلیکترۆنییە، بۆ زیاتر چوونەناو ئەو کایەی کاری بۆ دەکات و بۆ قووڵتر ڕۆچوونە ناو خوێندکارانەوە، ڕەت دەبێتە بڵاوکراوەیەکی خوێندکاری و لێیەوە و بە قەڵەمی خوێندکاران و گەنجان ئەو پرسە هەستیارانە دەورووژێنرێن و ئەو برینە قەتماغەگرتوانە دەکولێنرێنەوە، کە دەیەیەکە زانکۆ و پەیمانگە و خوێندکاران بە دەستیانەوە دەناڵێنن و سەرچاوەی تەواوی کێشە و گرفتە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانیانە. هەموو ئەمانەش لەژێر دروشمێکدا: ''بۆ خوێندکارێکی بەرەنگار''. لە بڵاوکراوەی ڕەتدا، بە هەمان ئەو ئامانجەی بلۆگەکەی بۆ دروست کرا کار دەکرێت و ڕەچاوی ئەو دۆخە هزری و مەعریفییە دەکرێت کە توێژی خوێندکاران تێیدان؛ زمانێکی ڕوون و ڕەوان، ئایدیایەکی هاوبەش و دەستەجەم

چەمکەکان: ئایدۆلۆژیا

(٧) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ''ئایدۆلۆژیا ئەو شاشەیەیە کە مرۆڤ لێیەوە جیهان دەبینێت.'' ئایدۆلۆژیا دیاردەیەکی مۆدێرنە و پەیوەندیی بە دۆخە سیاسی و ئابوورییەکانی سەدەی نۆزدە و بیستەوە هەیە. بە دیاریکراوی و بە زەقی، چەمکی ئایدۆلۆژیا لە ماوەی پێش و پاشی شۆڕشی فەڕەنسیدا پەیدا بوو. لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا ئەو دیدەیە کە کەسێک بەرانبەر جیهان هەیەتی و کۆکراوەی کەلتوور، بەهاکان، بڕواکان، دۆخە هاوبەشەکان و پیشبینییەکانی خۆیان و ئەوانی ترە. هەروەها ناسنامەیەک بە کۆمەڵگە، گرووپ و پەیوەندیی نێوان کەسەکان دەدات، شێوە بە بیروڕاکان، کردارەکان، کارلێککردنەکان و هەموو ئەوانەی لە کۆمەڵگەدا ڕوو دەدەن، بە شێوەیەکی فراوان دەدات. هەروەها لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا چەمکێکی ئێجگار گرنگە و کرۆکی ئەو ڕووەیە کە سۆشیالیستەکان لێی دەکۆڵنەوە، چونکە ڕۆڵێکی بەهێز و بنچینەیی دەگێڕێت لە شێوەبەخشین بە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەوەی چۆن کۆمەڵگە بەگشتی ڕێک خراوە و چۆن کار دەکات و ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، سیستمی ئابووریی بەرهەمهێنان و پێکهاتەی سیاسییەوە هەیە. ئایدۆلۆژیا بە هەمان