فیلمی سیویەکەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم
سەرۆک دیکتاتۆرە، ناو و وێنەی بە هەموو وڵاتەوەن، زۆر دڵی بەمە خۆشە و
پێوەی دەنازێ، هەست دەکات دەبێت ئەم شەهامەتەی وەک میراتێک بمێنێتەوە، یەکێک لە
خوێنی خۆی درێژەی پێ بدات و ئەبەدی بێت، بۆ ئەمەش نەوەیەکی منداڵی هەڵدەبژێرێت و
لەسەر دیکتاتۆربوون پەروەردەی دەکات، تا لەپڕ کڵپەی شۆڕش لە وڵات هەڵدەستێ و سەرۆک
و نەوەکەی لەم شار بۆ ئەو شار خەریکی خۆشاردنەوە دەبن، بەڵام ڕۆژێک شۆڕشگێڕان لە
کەنار دەریایەک دەیاندۆزنەوە...
فیلمی سەرۆک
لە دەرهێنانی موحسین مەخمەلباف
ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و
دوابەدوای بینینی بینەران گفتوگۆیان دەربارەی کرد...