لە پاییزی ٢٠١٧دا ژمارە ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بە کۆمەڵێک وتارەوە لە لایەن
کۆمەڵەی ٦٨ەوە بە تیراژی ١٠٠٠ دانە چاپ کرا و لە زۆرینەی زانکۆ و پەیمانگەکانی
باشووری کوردستان بێ بەرانبەر دابەش کرا.
لەبەر سنوورداریی توانای دارایی کۆمەڵەی ٦٨ و کەمیی ژمارەی تیراژی
بڵاوکراوەکە، لە کاتی دابەشکردنیدا هەر دانەیەک دەدرا بە کۆمەڵێک خوێندکار تا زۆرترین
کەس سوود لە یەک نوسخە ببینێت و پێکەوە بیخوێننەوە. بەم هۆکارە بەشێک لە
خوێندکاران و گەنجان و توێژەکانی تریش، لە بەشێک لە زانکۆ و پەیمانگە و ناوچە جیاوازەکان
بڵاوکراوەکە بە دەستیان نەگەیشت، هەر بۆیە لێرەوە و لە بلۆگی ڕەتەوە، تەواوی
بڵاوکراوەکە بە فایلی PDF دادەنێین.
لە ڕێی ئەم لینکەوە ژمارە ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بخوێننەوە: