فیلمی بیستوحەوتەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم
شایرۆن لە یەک کاتدا ڕەشپێشت و هاوڕەگەزخوازە، ئەم دوو شوناسەی بێ ویست و
هەڵبژاردنی خۆی لە ئەزەلەوە بۆ ئەبەد پێوەی لکاوە، لە کۆمەڵگە و چواردەورەکەیدا
قبووڵکراو نییە و هەڵگرەکانی هەمیشە دەکرێنە دەرەوە. بۆیە شایرۆنیش لە سێ قۆناغی
جیاوازی ژیانیدا بەر ئەو دژایەتیکردن و پەراوێزخستنانە دەکەوێت، بەڵام هەموو ئەم
ستەمانە بێ بەرگری و بەرەنگاریی شایرۆن نابن...
فیلمی مانگەشەو
لە دەرهێنانی باری جێنکینس
ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و
دوابەدوای بینینی بینەران گفتوگۆیان دەربارەی کرد...