Skip to main content

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: دواهەمین فیلمی یەڵماز گونەی

کریس کۆچێرا
لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال
پەرستگەیەکی کۆن لە گوندێکی بچووکدا  لە باکووری پاریس، لەناکاو دەبێتە بەشێک لە تورکیا. بەسەر دەرگەکەیەوە شتێک هەڵواسراوە و بە تورکی نووسراوە ''زیندانی ناوەندی''. نووسین لە هەموو جێگەیەکدا دەبینرێت، کە مستەفا کەمال پیرۆز دەکەن، لەوانە: ''چ دڵخۆشییەکە بۆ مرۆڤ کە دەڵێت من تورکم.''
لە ناوەوەی پەرستگاکەدا، کۆمەڵێک دیواری تازە دروستبوو ناوچەیەکی جوێ کردووەتەوە، کە تیایدا زیندانییەکان ڕاهێنانی ڕۆژانەی خۆیان دەکەن لەژێر چاودێریی پاسەوانەکاندا. لەو کۆڵانەوەی کە دەچێتە بینا سەرەکییەکەوە، ئوتومبیلێکی کادیلاک بە هێواشی بە ناو کۆمەڵێک ژندا تێدەپەڕێت، ئەو ژنانە سەریان داپۆشراوە بە پەڕۆیەکی ترادیشناڵی ناوچەی ئەناتۆڵیا، پیاوەکانیش بیجامەی گەورەیان لەبەردایە.
یەڵماز گونەی وێنەیەکی چاوەڕواننەکراوی گەیشتنی جەنەڕاڵی پشکنەری زیندانییەکانی گرتووە. ئەکتەرەکە پیاوێکی فەڕەنسییە، کە هەروەها لە وەزارەتی ڕۆشنبیریی فەڕەنساش کار دەکات. هەمیشە پێدەکەنێت، لەسەرخۆیە و هەستێکی گاڵتەبازانەشی تیایە.''پەنجەرەکان بشکێنن، تاوەکو باڵندەکان خۆیان ئازاد بکەن''؛ چیرۆکی فیلمەکە باس لە شۆڕشێک دەکات لە زیندانەوە (فیلمی پێشتری گونەییش، ڕێگە، هەمان تێمای زیندانی بەکار هێناوە).
منداڵانی زیندانەکە شۆڕشەکە ئەنجام دەدەن. یەڵماز گونەی ئەکتەرێکی نەشارەزای ئۆرۆگوایی بەکار هێناوە بۆ ڕۆڵی کەسایەتیی پاسەوانەکە، چ کاردانەوەیەکی دەبێت کاتێک یەکێک لە منداڵەکان لە چێشتخانەی زیندانەکەدا کار دەکات و پاسەوانەکە بە چەقۆیەکی گەورە دەترسێنێت. بەڵام شۆڕشەکە هەرەس دەهێنێت و فیلمەکە تەواو دەبێت بە هاتنی کۆمەڵێک منداڵی تر بۆ زیندانەکە.
بۆ دروستکردنی ئەتمۆستفێری تایبەتی زیندانەکە، ئەرکێکی قورسە بە ئەکتەری ناپڕۆفشناڵ کارەکە ئەنجام بدەیت، بەڵام یەڵماز گونەی بە بەکارهێنانی تەکنیکی ڕیاڵیزمی شیعری، ئەم کێشەیەی نەهێشتووەئەو فیلمەکەی بە بەکارهێنانی سەد منداڵ، کە زۆرینەیان کوردن، دروست کردووە، کە لە ڕۆژهەڵاتی بەرلین و فەڕەنساوە هێنابوونی، هەروەها سەد منداڵی زیادەی تر: پاسەوانی زیندانییەکە، کەسانی نیشتەجێ و خزم و کەسانی تر. هەروەها سەد کەسی تەکنیکی لەو فیلمەدا هەبوون، کە لەگەڵ یەڵمازدا بوون لەو پەرستگە کۆنەدا.
منداڵەکان دڵخۆش بوون بە ئەنجامدانی ئەو سەرکێشییە. ''بیهێننە پێش چاوت، چ سەرکێشیەکە بۆ منداڵانێک کە ناتوانن خەون بە ژیانێکی شاییستەوە ببینن لە ڕۆژهەڵاتی بەرلین و فەڕەنسا؛ بەڵام ئێستا ئەستێرەن.'' تونجێل کورتس وای گوت؛ تاکە ئەکتەری بەئەزموونی ناو فیلمەکە.
لە کاتی ئاساییدا، پەرستگەکە خوێندنگایەکی ناو گوندە. لە یەکێک لە دیوارەکاندا هێشتا دەتوانیت ئەو یاسایانە بخوێنیتەوە کە لە لایەن خوێندکارەکانەوە نووسراون، بۆ نموونە: ''قەدەغەیە لە کاتی وانەدا خەون ببینیت.''
یەڵماز گونەی چەندین شتی گەورە بەرهەمهێنەرەکانی ڕەت کردووەتەوە، کە ویستوویانە فیلمەکەیان بۆ دروست بکات، چونکە ئەو هەمیشە ویستوویەتی ئازادانە لە فیلمەکانیدا کار بکات. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو بەرهەمهێنەرەی لە کۆتاییدا هەڵی بژارد هەلومەرجی زۆر قورسی بۆ کارکردنی دانا. نابێت هیچ دەستکارییەک و فلتەرێک هەبێت بۆ سیناریۆی فیلمەکە، پێش ئەو ڕۆژەی بەرهەمهێنەرەکە دەستنیشانی دەکات بۆ کارکردن.

ئەم بابەتە پێشتر لە ماڵپەری کلتووریی دیدی من (www.didimn.com) بڵاو بووەتەوە


ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی لە لایەن بینەرانیەوە گفتوگۆ دەربارەی کرا...

زۆرترین خوێنراو

چەمکەکان: ڕادیکاڵیزم

(١) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ کەسی ڕادیکاڵ، کە بە ڕادیکاڵیست ناو دەبرێت، کەسێکە ویستی گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕیشەیی بەشێک یان تەواوی سیستمی سیاسی و ئابووری و کەلتووری و کۆمەڵایەتیی هەیە. وشەی ڕادیکاڵ سەرەتا لە بارودۆخێکی سیاسیی نوێ لە بەڕیتانیا بەکار هێنرا، کە پێناسەکەشی هەر بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە، کاتێک لە لایەن چارلز جەیمسەوە لە ساڵی ١٧٩٧دا، گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕادیکاڵانەی ڕاگەیاند، کە تێیدا بانگەشەیەکی قووڵ و جەوهەری بۆ مافی مرۆڤ بەگشتی و مافی چینە پەراوێزخراوەکان هەبوو، بەتایبەت مافی دەنگدان بۆ تەواوی چینە جیاوازەکان، کە ئەوکات نەبوو. لە دواتردا چەمکی ڕادیکاڵ وەک چەمکێکی گشتی بەکار دەهێنرا و ئەوانەی دەگرتەوە نوێنەرایەتیی ڕیفۆرمی ڕیشەییان دەکرد. لە دوای بزووتنەوەی ڕیفۆڕمی ڕیشەیی ساڵی ١٨٣٢، کە مافی دەنگدانی بۆ چینی ناوەڕاست دەستەبەر کرد، گرووپێکی ڕادیکاڵ هاوپەیمانییان لەگەڵ فراکسیۆنێکی پەرلەمان بەست بۆ فراوانکردنی مافی دەنگدان، تا چینی کرێکارانیش بگرێتەوە.کاتێک ئەم بزووتنەوەیە مافی دەنگدانی فراوان کرد، ڕادیکاڵەکانی لەندەن ئەرکی ڕێکخستنی دەنگدەرە تازەکانیان بۆ هاوکاریکردنی گۆڕ...

چەمکەکان: ئایدۆلۆژیا

(٧) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ''ئایدۆلۆژیا ئەو شاشەیەیە کە مرۆڤ لێیەوە جیهان دەبینێت.'' ئایدۆلۆژیا دیاردەیەکی مۆدێرنە و پەیوەندیی بە دۆخە سیاسی و ئابوورییەکانی سەدەی نۆزدە و بیستەوە هەیە. بە دیاریکراوی و بە زەقی، چەمکی ئایدۆلۆژیا لە ماوەی پێش و پاشی شۆڕشی فەڕەنسیدا پەیدا بوو. لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا ئەو دیدەیە کە کەسێک بەرانبەر جیهان هەیەتی و کۆکراوەی کەلتوور، بەهاکان، بڕواکان، دۆخە هاوبەشەکان و پیشبینییەکانی خۆیان و ئەوانی ترە. هەروەها ناسنامەیەک بە کۆمەڵگە، گرووپ و پەیوەندیی نێوان کەسەکان دەدات، شێوە بە بیروڕاکان، کردارەکان، کارلێککردنەکان و هەموو ئەوانەی لە کۆمەڵگەدا ڕوو دەدەن، بە شێوەیەکی فراوان دەدات. هەروەها لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا چەمکێکی ئێجگار گرنگە و کرۆکی ئەو ڕووەیە کە سۆشیالیستەکان لێی دەکۆڵنەوە، چونکە ڕۆڵێکی بەهێز و بنچینەیی دەگێڕێت لە شێوەبەخشین بە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەوەی چۆن کۆمەڵگە بەگشتی ڕێک خراوە و چۆن کار دەکات و ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، سیستمی ئابووریی بەرهەمهێنان و پێکهاتەی سیاسییەوە هەیە. ئایدۆلۆژیا بە هەمان ...

ژمارەی ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

چوار مانگ بەسەر دروستبوونی بلۆگی ڕەتدا تێپەڕ دەبێت، کە لەو ماوەیەدا و بەپێی ئەو توانایەی کۆمەڵەی ٦٨ و هاوڕێیانی هەیانبوو، چەندین بابەت و وتار و نووسینی خوێندکاریی تێدا بڵاو کراوەتەوە و تا ڕادەیەک جێی خۆی لەو سەرچاوە سەرەکییانەدا کردووەتە کە دەکرێت خوێندکاران وەک شوێنگەیەکی هزری و مەعریفی بە کاری بهێنن. دوابەدوای ئەم ئەزموونە ئەلیکترۆنییە، بۆ زیاتر چوونەناو ئەو کایەی کاری بۆ دەکات و بۆ قووڵتر ڕۆچوونە ناو خوێندکارانەوە، ڕەت دەبێتە بڵاوکراوەیەکی خوێندکاری و لێیەوە و بە قەڵەمی خوێندکاران و گەنجان ئەو پرسە هەستیارانە دەورووژێنرێن و ئەو برینە قەتماغەگرتوانە دەکولێنرێنەوە، کە دەیەیەکە زانکۆ و پەیمانگە و خوێندکاران بە دەستیانەوە دەناڵێنن و سەرچاوەی تەواوی کێشە و گرفتە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانیانە. هەموو ئەمانەش لەژێر دروشمێکدا: ''بۆ خوێندکارێکی بەرەنگار''. لە بڵاوکراوەی ڕەتدا، بە هەمان ئەو ئامانجەی بلۆگەکەی بۆ دروست کرا کار دەکرێت و ڕەچاوی ئەو دۆخە هزری و مەعریفییە دەکرێت کە توێژی خوێندکاران تێیدان؛ زمانێکی ڕوون و ڕەوان، ئایدیایەکی هاوبەش و دەستەجەم...