فیلمی دەیەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم
کۆمەڵێک زیندانی لە تەواوی
ڕەگەز و تەمەن و ئاستە جیاوازەکان، لە زیندانی ناوەندیی تورکیادان و دەسەڵاتی سیاسیی
فاشیست و پۆلیسیی ئەو وڵاتە خراپ دەیانچەوسێننەوە و لە ژیانێکی خراپدان، خێزان،
پیاوی گەنج و پیر، ژنی گەنج و پیر، منداڵ و هەرزەکار، هەموویان لەوێن و بە دیوار
جیا کراونەتەوە، منداڵ و هەرزەکارەکان ناو بە ناو و تاکلایەنانە هەوڵی ڕاکردن
دەدەن، بە ئامانجی ئەوەی ئەگەر گیرانەوە، ببرێنە زیندانێکی باشتر، تا شەوێک شۆڕشێکی
پێکەوەیی لە زیندانەکەدا هەڵدەگیرسێن...
فیلمی دیوار
لە دەرهێنانی یەڵماز گونەی
لە دەرهێنانی یەڵماز گونەی
ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی لە لایەن بینەرانیەوە گفتوگۆ دەربارەی کرا...