له
ئینگلیزییه‌وه: ئه‌كبه‌ر حه‌سه‌ن
ده‌توانیت هه‌ندێك ڕامان له‌باره‌ی ڕاپه‌ڕینه‌كانی
پاریسی ئایاری ٦٨ەوە بخه‌یته ڕوو؟
تاقانه‌ییه مه‌زنه‌كه‌ی ئایاری ٦٨
لێكنزیكبوونه‌وه‌ی دوو بزووتنه‌وه بوو. یه‌كه‌م: بزووتنه‌وه‌ی مه‌زنی خوێندکاران،
كه بزووتنه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ ستایلێكی نوێی خوێندن، ژیانێكی نوێ بۆ خوێندکار و...
هه‌روه‌تر كاردانه‌وه‌یه‌ك دژ به شتێكی ده‌قگرتوو له كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی
نێوان پیاوان و ژنان، سێكسواڵیته، هونه‌ر، داهێنان و... هەروەها [دووه‌م]:
بزووتنه‌وه‌یه‌كی ته‌واو جیاواز، كه مانگرتنه مه‌زنه‌كه‌ی ملیۆنان كرێكار بوو.
به‌م شێوه‌یه، تۆ دۆخێكی ته‌واو نوێت هه‌یه، چونكه به‌گشتی ئه‌م دوو جۆره بزووتنه‌وه‌یه
ته‌واو لێك جودان. تاقانه‌یی ڕه‌های ئایار[ی ٦٨] لێكنزیبوونه‌وه‌ی به‌شه‌كیی [نیوه‌ناته‌واو]ی
نێوان ئه‌م دوو بزووتنه‌وه‌یه بوو. له ڕاستیدا ئیمكانی داهێنانی شتێكی ته‌واو
نوێ بوو، كه په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆ بوو له نێوان گه‌نجانی خوێندکار و گه‌نجانی
كرێكاردا.
بۆچی ته‌واو نوێ بوو؟ چونكه پێش ئایار، پارتی كۆمۆنیستی فه‌ڕه‌نسی نوێنه‌رایه‌تیكردنی
سیاسیی كرێكارانی قۆرغ كردبوو. پارتی كۆمۆنیستی فه‌ڕه‌نسی دابڕانێكی توندی دروست
كردبوو له نێوان ڕێكخستی سیاسیی كرێكاران (كه خۆی پارته‌كه بوو) و هه‌ندێك له
ڕۆشنبیره‌كان (كه ڕۆشنبیرانی پارت بوون)، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆیان نه‌بوو
به هیچ شتێكی جیهانی كرێكارانه‌وه. به‌م شێوه‌یه، به‌ڕاستی به ڕه‌هاییه‌وه سه‌رده‌می
پارته‌كه بوو. ئه‌گه‌ر ڕاشكاو بین، پارته‌كه ڕێكخستنی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاران بوو؛
پارت به ته‌واوی بزووتنه‌وه‌كه‌ی ئاڕاسته ده‌كرد. له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئایاردا
شتێكی وه‌ك ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ئارادا بوو. شتێكی ته‌واو نوێ له‌گه‌ڵ ئیمكانی
خوڵقاندنی گرووپه بچووكه‌كان له‌گه‌ڵ خوێندکارە گه‌نجه‌كان و كرێكاره گه‌نجه‌كان،
كه هه‌ردوو پێكه‌وه له نێو هه‌مان چوارچێوه‌ی پێداگیریكردندا بوون دژی پارتی
كۆمۆنیست. به‌م شێوه‌یه، ڕاستییه‌كی سیاسیی نوێ و فه‌زایه‌كی نوێ بوو. به‌ڕاستی
خوڵقاندنی فه‌زایه‌كی سیاسی بوو.
له‌وانه‌یه
ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م ڕووداوه كه‌شف نه‌كرابێت. ئێمه له زنجیره‌كه‌داین.
به دڵنیاییه‌وه له دوای دوو، سێ یان چوار ساڵ له زیاترڕوونكردنه‌وه‌ی، هه‌روه‌ها
ئێمه كاریگه‌رییه كلاسیكییه‌كه‌مان هه‌یه به‌و مانایه‌ی كه بزووتنه‌وه‌كان بۆ
هه‌میشه نین. به‌ڵام ئایدیای ده‌رككردنه نوێیه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی
سیاسی چییه و ئیمكانی په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆ له نێوان هه‌ندێك له ڕۆشنبیران و
هه‌ندێك له كرێكاراندا، خوڵقاندنی ئه‌گه‌ری بزووتنه‌وه‌یه‌كی نوێ به دڵنیاییه‌وه
له‌م ڕووداوانه‌وه ده‌ستی پێ كرد.
من سوورم له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستییه‌ی
كه وێنه‌یه‌كی هه‌ڵه هه‌یه له‌باره‌ی ئایاری ٦٨ەوە، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئایار شۆڕشێك
بێت له‌باره‌ی پرسی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به‌گشتی، شۆڕشی گه‌نجان دژ به جیهانێكی ده‌قگرتوو
له‌پێناو ڕزگاریی سێكس و... شتێكی وه‌ك پارتی گه‌وره. به دڵنیاییه‌وه شتێكی له‌م
جۆره هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه ناوه‌ڕۆكه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی ئایار نییه. ناوه‌ڕۆكی
ڕاسته‌قینه‌ی ئایار كاریگه‌ریی پارتی كۆمۆنیسته له دیاریكردنه‌كه‌دا بۆ
قۆرغكردنی ته‌واوی گرنگیی سیاسیی گشتیی خه‌ڵك و خوڵقاندنی ئیمكانی نوێی ڕێكخستنی
بزووتنه‌وه‌كان.