لە ئینگلیزییەوە: کانیاو ئەبوبەکر
ئەم فیلمە کاردانەوەی ئەو خەمە بەردەوامەی چارەنووسی ڕۆمانیایە، کە هەر لە ڕووخانی کۆمۆنیزمی یەکێتیی سۆڤێت و ڕووخانی ڕژێمی شاوشیسکۆدا لە ساڵی ١٩٨٩دا هاتووەتە ئاراوە. وەختێک خاڵێکی وەرچەرخانی مێژوویی ڕۆمانیا لە فۆڕمێکی ستەم ئازاد دەکات، فیلمی دەرچوون ئەو هەستە دەورووژێنێت کە تارماییەکانی ڕژێمی پێشوو هێشتا جێنیشینەکانی خۆیان دەدەن بەسەر وڵاتدا و ڕەگەزەکانی خراپەکاری بە جۆرێکن، کە نەک تەنها لایەنە کۆمەڵایەتییەکان، بەڵکو خۆیان گەیاندووەتە سنوورەکانی تاکیشەوە.
چیرۆکی فیلمەکە دەربارەی ڕۆمیۆیه، کە گەیشتووەتە ناوەڕاستەکانی تەمەنی، هێندە گەنجە کە دایکێکی بەساڵاچووی هەبێت و پێویستی بە گرنگیپێدانی ئەم بێت، هێندەش پیر کە کچێکی هەبێت کاتی تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی بێت. ناڕەحەتییەکانی ساڵەکانی ناوەڕاستی تەمەنی ڕۆمیۆ، هەبوونی هاوسەرێکە کە لە ڕووە سۆزدارییەکەوە لێک تۆراون و دۆستێکە کە هەڕەشەی کۆتاییپێهێنانی هەموو شتێکی لێ دەکات، گەر ژنەکەی جێ نەهێڵێت.
لە نێوان ئەم چوا خانمەدا، ئەلیزا، کچەکەی، دەبێتە چەقی فیلمەکە. پاش ئەوەی ڕۆمیۆ لە خوێندنگەی دەردەهێنێت، ڕۆژێک کەسێکی نامۆ هێرشی بۆ دەبات و دەستدرێژیی دەکاتە سەر. ئەم هێرشە ئەلیزا بە خراپی تێک دەشکێنێت، بەڵام کێشە ڕاستەقینەکە لەوێوە دەست پێ دەکات کە ئەلیزا وای لێ دێت نەتوانێت لەو تاقیکردنەوە زۆر گرنگەدا بەشدار بێت، کە داهاتووی دیاری دەکات بە وەرگرتنی لە زانکۆیەکی بەڕیتانیدا، کە هەر لە سەرەتاوە ئامانجی ڕۆمیۆ بوو کچەکەی لەو وڵاتە ڕزگار بکات.
ئەم ڕووداوانە زیاتر لە ئەلیزا ڕۆمیۆ دەهەژێنن؛ ڕۆمیۆ سوورە لەسەر ئەوەی کچەکەی هەڵبێت بۆ بەڕیتانیا، وەک چۆن پێشتر خۆیشی هەمان شتی ئەنجام داوە. لە چاوی ئەودا ڕزگاریی کچەکەی دەبێتە ڕزگاریی ئەمیش.
ڕۆمیۆ وەک دکتۆرێک، خۆی لە هەر تاکێکی تری ئەو کۆمەڵگەیەی چواردەوری گرتووە، بە مەبدەئیتر و سەرڕاستتر دەزانێت، بەڵام کاتێک چوونەدەرەوەی ئەلیزا لە ڕۆمانیا دەکەوێتە مەترسییەوە، مۆڕاڵە کەسییەکانی ئەمیش جێلەق دەبێت. ئەم ویستە بۆ ڕزگارکردنی کچەکەی لە زنجیرەیەک ڕووداو و خراپەکاری تێوە دەگلێنێت، کە دووبارەی وێنەی تاکەکانی تری کۆمەڵگەیە.
*
ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم لە سینەما سالم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی لە لایەن بینەرانەوە گفتوگۆ دەربارەی کرا