لە ئینگلیزییەوە: کانیاو سوعاد
بەشێک لە چیرۆکەکانی ئەم فیلمە بە شێوەیەکی کۆمیدی وەسفی
پشێوی دەکەن، لە کاتێکدا ئەوانی تر دەربارەی ئەو چێژەی لە تۆڵەکردنەوەی بەرانبەرە
داڕزاوەکەیاندا دەیبینن، تەواو جیدین.
تۆڵەی یەک: تۆڵە وەک تاکە زمانێک کە مرۆ پێی
ئاشنا بێتلە چیرۆکی پاستەرناکدا، پیاوێکی گەنج کە خۆی بە قوربانی دەزانێت، هەوڵی
تۆڵەکردنەوە لە چواردەوری دەدات. ئازار و ئیهانەکانی ڕابردووی لەبیر نەکردوون و
بڕیار دەدات هێزی خۆی بگێڕێتەوە. ئەم جۆرە لە تۆڵە تەواو ئەوەیە کە ئەو خودە
جەڕێندراوە مەراقیەتی.
تۆڵەی دوو: هەبوونی تۆڵە کاتێک نادادپەروەری هەیە
''تۆڵە
بێبەرهەمی خۆیەتی و خۆراکی تۆقێنەری ژیانە، چێژەکەی کوشتارە و کۆتاییەکەی
نائومێدی.'' -فریدریک سکیڵەر
لە چیرۆکی جرجەکاندا، خانمە گارسۆنێک بەرەنگاری
فێڵبازێک دەبێتەوە کە لە ڕابردوویدا ئازاری داوە، دەیەوێت باجی کارە وەحشیگەرییەکانی
پێ بدات. لێرەدا تۆڵە وەک ئامڕازێک بۆ چینی هەژاران پیشان دەدرێت، تا دادپەروەریی
زیاتر بە لەناوبردنی وەحشیی زیاتر بەرهەم بهێنرێت.
تۆڵەی سێ: تۆڵە و توندوتیژیی
هاتووچۆ
''پێش ئەوەی گەشتێکی تۆڵە دەست پێ بکەیت، دوو گۆڕ هەڵبکنە.'' -کۆنفۆشیۆس
لە
چیرۆکی ڕێگا بەرەو دۆزەخدا، شۆفێرێکی دەوڵەمەند دەبینین چۆن ئارامیی خۆی لە بەرانبەر
شۆفێرێکی تری خاوڕەودا لەدەست دەدات، کە بە ئەنقەست لەسەر ڕێگایەکی گشتی
دەیوەستێنێت. لێرەدا تۆڵە وەک کۆتا خاڵی ڕق وەسف دەکرێت، کە توندوتیژی بەرەو زیادبوون
دەڕوات.
تۆڵەی چوار: تۆڵە وەک پێویستییەک لە دنیای ناتەواوی ئەمڕۆدا
لە چیرۆکی
بۆمبیتادا، ئەندازیارێک ئۆتۆمبێلەکەی لە شوێنێکی یاسایی، لە پارکێکی ڕاگرتنی
ئۆتۆمبێلدا ڕادەگرێت. کاتێک دێتەوە، دەبینێت گوازراوەتەوە. کە شکات دەکات، سیستم
ئیهمالی دەکات. کاتێک بە تۆڵە ئەوانە تێک دەشکێنێت کە ستەمیان لێ کردووە، دڵشادە
وەک ئەوەی پاڵەوانێک بێت. لێرەدا تۆڵە وەک چاکەیەکی خوازراو، لە دنیای ئەمڕۆی
ناتەواودا پێویستە.
تۆڵەی پێنج: تۆڵە وەک ڕێگەیەک بۆ ئەشکەنجەدانی سەرمایەداران
لە
چیرۆکی لیستی کرێدا، پیاوێکی سەرمایەدار هەوڵ دەدات لە ڕێگەی سامانەکەیەوە نەهێڵێت
کوڕەکەی بچێتە زیندانەوە، کە تاوانەکەی لێدانی کەسێک بە ئۆتۆمبێل و پاشان ڕاکردنیەتی.
لەگەڵ بۆنی پارەدا، بەرپرسە چاوچنۆکەکان لە دەوری ئەم ڕژێمە کۆ دەبنەوە. لێرەدا
تۆڵە پێشوازیی لێ دەکرێت وەک ئامڕازێک بۆ ئەتککردنی ئەوانەی خۆیان لە سەروو یاساوە
دەبینن.
تۆڵەی شەش: تۆڵە و لێخۆشبوونچیرۆکی تا ئەو کاتەی مەرگ جیامان دەکاتەوە،
شوێن و کاتەکەی ئاهەنگێکی هاوسەرگیرییە. کاتێک بووکەکە دەزانێت زاواکەی ناپاکیی
لەگەڵ کردووە و دۆستەکەی تری لە ژوورەکەیاندایە، دەتەقێتەوە و دەبێتە ژنێکی وەحشیی
بەتۆڵە. وزەی تۆڵە و نەیاری بە ئاشکرا دەبینرێت، بینەر تەواو ماندوو دەبێت، تا ئەو
کاتەی شتێک ڕوو دەدات و هەموو چیرۆکەکە پێچەوانە دەکاتەوە. بەڵام تا ئەم خاڵەش،
چیرۆکیکی دی هەیە، کە تۆڵە دەکات بە ئاهەنگ، وەک وەڵامێکی سروشتی لە بەرانبەر
ناپاکی لە پەیوەندییەکاندا.
لە کۆتاییدا، چیرۆکە وەحشییەکان لەگەڵ ئەو گاڵتەجاڕی و
کەمیی متمانەیەی کە لە دنیای ئەمڕۆدا بەربڵاوە، جێمان دەهێڵێت. دەتوانرێت لەم گوتەیەدا
دەتوانین کورت بکرێتەوە:
''شتێک نییە بە ناوی دادپەروەری، باشترین شتێک بتوانین
ئاواتی بۆ بخوازین تۆڵەیە.'' -ئێمیڵی ئۆتم
*
ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم لە سینەما سالم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی لە لایەن بینەرانەوە گفتوگۆ دەربارەی کرا