Skip to main content

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: توڕەییە هێمنانەکەی فیلمی من، دانیەڵ بلەیک لە بەرانبەر نادادپەروەریدا

لە ئینگلیزییەوە: کانیاو سوعاد
پاش ئەوەی دانیەڵ بلەیک جەڵتەی دڵ لێی دەدات و توانای کرێکاریی نامێنێت، سیستم ئەو بۆ بیمەی بێکاری ناخوێنێتەوە. دان درک بە هیچێتیی جیهان دەکات، دەبێتە هاوڕێی دایکێکی تەنیای لەندەنی، کاتی، کە لە هەمان حاڵەتی ئەودایە. دەبێتە باپیرەی دوو منداڵەکەی کاتی و هاوڕێیەکی باشیش بۆ خۆی. دانیەڵ پیاوێکی ژیر و لێزانە، بەڵام لەگەڵ کاتی وەک منداڵ لە بەرانبەر جیهانی نوێی پێنەدانی بیمە بە هەژاران، بەریئن.
ئەم فیلمە بە سادەیی و ڕوونییە ڕادیکاڵییەکەی لێت دەدات. لەبارەی لۆچەوە دەڵێن کە ئەگەر بکرایە، بێ کامێرا فیلمی خۆی بەرهەم دەهێنا. ئەم دەرهێنانەی کە خاڵییە لە جوانی، بۆ جیدییەتێکی ناباو و ڕەق لەبارەی ئەوەی کە لۆچ دەیەوێت بیگەیەنێت، تەواو دروستە و پێکاویەتی. لە کارەکەیدا هەست بە گاڵتە دەکەیت، بەڵام گاڵتەیەکی ڕوون و ڕەوان.
ئەم حاڵە تا بێت زیاتر دانیەڵ لە تاوان و فێڵدا بۆ دەربازبوون تێوەدەگلێنێت، لەڕاستییشدا دان هێندە تووڕە کراوە، کە بکەوێتە نێو پلانی دراوسێیەکەی، کاتێک پێڵاوی هەرزانبایی لە چینەوە بهێنن و لە سووچی شەقامەکاندا بیفرۆشن.
ئەم کابووسە پڕ پێچوپەنایەی سیستم بەئازارتر دەبێت، وەختێک داواکارەکان، ئاندامەکانی چینی ستەملێکراوان، دانیەڵ و کاتی، پێیان دەگوترێت کە چارەنووستان لە ژێردەستی بڕیاردەرەکەدایە: ناونیشانێکی تۆقێنەر، پێغەمبەری دنیای سەرمایەداری. وەختێک دان لە تاقیکردنەوە سەرەتاییەکاندا بە ئارەزوو دەرناچێندرێت، وات لێ دەکات بیر بکەیتەوە ''ئەگەر دانیەڵ ئەوەندە ڕاستگۆ نەبوایە، گەر تەنها کەمێک وەک ئەوان، ئەوانی بەڕێوەبەری سیستم، فێڵی هەبوایە تا سیستمی پێ هەڵبخەڵەتێنێت، تەنها کەمێک..'' هەر ئەمەش وا دەکات کە دواتر ببێتە جێی دەنگوباسی تەلەڤیزیۆنەکان، لەژێر ناونیشانی ''بێشەرم'' یان ''داواکاری بیمە شەقام''.
ئەم فیلمە کۆمیدیایەکی ڕەشە، لۆچ دەیەوێت پێمان بڵێت کە هەژاری کاری خودا نییە، بەڵکو هیی خۆمانە: دەتوانین تێیبگەین و شتێکی لەبارەوە بکەین.
*
ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم لە سینەما سالم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی لە لایەن بینەرانەوە گفتوگۆ دەربارەی کرا

زۆرترین خوێنراو

چەمکەکان: ڕادیکاڵیزم

(١) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ کەسی ڕادیکاڵ، کە بە ڕادیکاڵیست ناو دەبرێت، کەسێکە ویستی گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕیشەیی بەشێک یان تەواوی سیستمی سیاسی و ئابووری و کەلتووری و کۆمەڵایەتیی هەیە. وشەی ڕادیکاڵ سەرەتا لە بارودۆخێکی سیاسیی نوێ لە بەڕیتانیا بەکار هێنرا، کە پێناسەکەشی هەر بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە، کاتێک لە لایەن چارلز جەیمسەوە لە ساڵی ١٧٩٧دا، گۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕادیکاڵانەی ڕاگەیاند، کە تێیدا بانگەشەیەکی قووڵ و جەوهەری بۆ مافی مرۆڤ بەگشتی و مافی چینە پەراوێزخراوەکان هەبوو، بەتایبەت مافی دەنگدان بۆ تەواوی چینە جیاوازەکان، کە ئەوکات نەبوو. لە دواتردا چەمکی ڕادیکاڵ وەک چەمکێکی گشتی بەکار دەهێنرا و ئەوانەی دەگرتەوە نوێنەرایەتیی ڕیفۆرمی ڕیشەییان دەکرد. لە دوای بزووتنەوەی ڕیفۆڕمی ڕیشەیی ساڵی ١٨٣٢، کە مافی دەنگدانی بۆ چینی ناوەڕاست دەستەبەر کرد، گرووپێکی ڕادیکاڵ هاوپەیمانییان لەگەڵ فراکسیۆنێکی پەرلەمان بەست بۆ فراوانکردنی مافی دەنگدان، تا چینی کرێکارانیش بگرێتەوە.کاتێک ئەم بزووتنەوەیە مافی دەنگدانی فراوان کرد، ڕادیکاڵەکانی لەندەن ئەرکی ڕێکخستنی دەنگدەرە تازەکانیان بۆ هاوکاریکردنی گۆڕ...

چەمکەکان: ئایدۆلۆژیا

(٧) لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ''ئایدۆلۆژیا ئەو شاشەیەیە کە مرۆڤ لێیەوە جیهان دەبینێت.'' ئایدۆلۆژیا دیاردەیەکی مۆدێرنە و پەیوەندیی بە دۆخە سیاسی و ئابوورییەکانی سەدەی نۆزدە و بیستەوە هەیە. بە دیاریکراوی و بە زەقی، چەمکی ئایدۆلۆژیا لە ماوەی پێش و پاشی شۆڕشی فەڕەنسیدا پەیدا بوو. لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا ئەو دیدەیە کە کەسێک بەرانبەر جیهان هەیەتی و کۆکراوەی کەلتوور، بەهاکان، بڕواکان، دۆخە هاوبەشەکان و پیشبینییەکانی خۆیان و ئەوانی ترە. هەروەها ناسنامەیەک بە کۆمەڵگە، گرووپ و پەیوەندیی نێوان کەسەکان دەدات، شێوە بە بیروڕاکان، کردارەکان، کارلێککردنەکان و هەموو ئەوانەی لە کۆمەڵگەدا ڕوو دەدەن، بە شێوەیەکی فراوان دەدات. هەروەها لە سۆسیۆلۆجیدا ئایدۆلۆژیا چەمکێکی ئێجگار گرنگە و کرۆکی ئەو ڕووەیە کە سۆشیالیستەکان لێی دەکۆڵنەوە، چونکە ڕۆڵێکی بەهێز و بنچینەیی دەگێڕێت لە شێوەبەخشین بە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەوەی چۆن کۆمەڵگە بەگشتی ڕێک خراوە و چۆن کار دەکات و ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، سیستمی ئابووریی بەرهەمهێنان و پێکهاتەی سیاسییەوە هەیە. ئایدۆلۆژیا بە هەمان ...

ژمارەی ١ی بڵاوکراوەی ڕەت بڵاو دەکرێتەوە

چوار مانگ بەسەر دروستبوونی بلۆگی ڕەتدا تێپەڕ دەبێت، کە لەو ماوەیەدا و بەپێی ئەو توانایەی کۆمەڵەی ٦٨ و هاوڕێیانی هەیانبوو، چەندین بابەت و وتار و نووسینی خوێندکاریی تێدا بڵاو کراوەتەوە و تا ڕادەیەک جێی خۆی لەو سەرچاوە سەرەکییانەدا کردووەتە کە دەکرێت خوێندکاران وەک شوێنگەیەکی هزری و مەعریفی بە کاری بهێنن. دوابەدوای ئەم ئەزموونە ئەلیکترۆنییە، بۆ زیاتر چوونەناو ئەو کایەی کاری بۆ دەکات و بۆ قووڵتر ڕۆچوونە ناو خوێندکارانەوە، ڕەت دەبێتە بڵاوکراوەیەکی خوێندکاری و لێیەوە و بە قەڵەمی خوێندکاران و گەنجان ئەو پرسە هەستیارانە دەورووژێنرێن و ئەو برینە قەتماغەگرتوانە دەکولێنرێنەوە، کە دەیەیەکە زانکۆ و پەیمانگە و خوێندکاران بە دەستیانەوە دەناڵێنن و سەرچاوەی تەواوی کێشە و گرفتە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانیانە. هەموو ئەمانەش لەژێر دروشمێکدا: ''بۆ خوێندکارێکی بەرەنگار''. لە بڵاوکراوەی ڕەتدا، بە هەمان ئەو ئامانجەی بلۆگەکەی بۆ دروست کرا کار دەکرێت و ڕەچاوی ئەو دۆخە هزری و مەعریفییە دەکرێت کە توێژی خوێندکاران تێیدان؛ زمانێکی ڕوون و ڕەوان، ئایدیایەکی هاوبەش و دەستەجەم...