فیلمی پێنجەم لە چوارچێوەی
پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم
فیلمی ڤی بۆ تۆڵەسەندنەوە
بە ڕۆڵبینینی ناتالیا
پۆرتمان
ساڵی ٢٠٢٠ە و بەڕیتانیا لە لایەن دەسەڵاتێکی سیاسیی ستەمکارەوە بەڕێوە
دەبرێت، ژیانی خەڵک ناهەموارە و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێک نەخۆشیی دروست کردووە. لەم
بارە ناهەموارەی کە تێیدا کۆمەڵگە دژی دەنگ ناکات، پیاوێک بە ناوی ڤی و بە ماسکی
گای فۆکسەوە شۆڕس هەڵدەگیرسێنێت؛ دژی ستەمکاران دەجەنگێت و هاووڵاتییەکان لە ستەم
ڕزگار دەکات، هۆڵەکانی دادگا دەتەقێنێتەوە و موزیکی پێ دروست دەکات، خەبات و
موزیکەکەی کۆمەڵگە دەورووژێنێت و وایان لێ دەکات هەر تاکێکیان ببنە شۆڕشگێڕ...
*