فیلمی دووەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم
فیلمی من،
دانیەڵ بلەیک
بە ڕۆڵبینینی دەیڤ جۆنس
دان پیرەپیاوێکی بەڕیتانیی دانیشتووی شاری
نیوکاسڵە، لە ئەپارتمانێکی ھەژارانەی دەوڵەتیدا ژیان بەسەر دەبات، کرێکارێکە لە
کارگەیەکی دارتاشی و لەبەر نەخۆشیی دڵی، پزیشک کارکردنی لێ قەدەغە دەکات، کە بە
ھۆیەوە لە کارەکەی دەردەکرێت و لەبەر پاساوە نامرۆییانەکانی سیستم، ناتوانێت لە
بیمەی بێکاری سوودمەند بێت. لێرەوە ھەوڵەکانی دانیەڵ بلەیک بۆ وەرگرتنی مافی خۆی
لە دەسەڵاتی سیاسیی وڵاتەکەی دەست پێ دەکات و بە چەندین ڕێگەی جیاواز، ڕووبەڕوویان
دەبێتەوە...
*
ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم لە سینەما سالم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی لە لایەن بینەرانەوە گفتوگۆ دەربارەی کرا