لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ
وەک ئەستێرەکان لەسەر زەوی فیلمی مامۆستاکان،
منداڵەکان، خوێندەوارەکان، نەخوێندەوارەکان، گەنجەکان، پیرەکان و دایکوباوکەکانە. خاڵی
سەرەکیی لەم فیلمەدا ئەوەیە کە هەموو لەدایکبوویەک لەم جیهانەدا تایبەتە، ئیتر
گرنگ نییە لە کوێ لەدایک بووە و کاتەکانی بە چ جۆرێک بەسەر دەبات. ئەوە پیشان دەدات کە منداڵ تەنها
قوتوویەکی خاڵی نییە تا دایکوباوک هیوا و ئارەزووکانیانی تێبئاخنن، هاووڵاتییەکی
بێ کەموکووڕیی لێ دروست بکەن و بیکەن بە تاکێکی گاڵتەجاڕی یەکئاواز و ڕۆبۆتی
ڕۆژانەی ناو خێزان. دایکوباوک و مامۆستا زۆر لە منداڵان دەکەن کە شوێنپێی ئەوان
هەڵبگرن، بە مەبەستی ئەوەی داهاتوویەکی گەشیان هەبێت، کە دەیانگەیەنێت بە هەمان
ئەو ڕاکەڕاکەی خۆیانی تێدان. ئەم فیلمە دەست دەخاتە سەر ئەو کێشە و برینانەی لە
سیستمی پەروەردەییدا هەن.
فیلمی لەم جۆرە دەیسەلمێنێت کە هونەر کارگێڕییەکی
بێلایەنی پێشبینیکەرە، کە تێیدا شتەکان بەوپەڕی پاکیی خۆیانەوە دەخرێنە ڕوو، بە
زمانی زگماکی لەگەڵمان دەدوێن نەک ڕەنگدانەوە، ڕێگەیەکە بۆ دەربازبوونمان لە سروشتی
خەمۆکی مرۆڤ، کە مەنزڵگەی مرۆڤایەتییە.
بۆ
هەموو مامۆستایان و گەورەکان: با وا لە پرۆسەی خوێندن بکەین پڕۆسەیەکی بەچێژ بێت،
لە جێی ئەوەی بێزارکەر بێت و ئەرک و بارگرانی بە جۆرێک بخرێتە سەر خوێندکار، کە
تەنها بۆ بەدەستهێنانی نمرە هەوڵ بدات.
*
ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم لە سینەما سالم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی لە لایەن بینەرانەوە گفتوگۆ دەربارەی کرا