لە
ئینگلیزییەوە: کانیاو سوعاد
چیرۆکە وەحشییەکان کۆکەرەوەیەکە لە چیرۆکە خۆش و قێزەونەکان،
ترسناک و ئاڵۆزەکانی دنیای ئەمڕۆ، کە ئەوە دەردەخات زۆر دەمێکە جیهان گەیشتووەتە
لوتکەی نائومێدی. ئەم چیرۆکانە کابووسی کۆمیدیای ڕەشی توندوتیژین، ڕەخنەن لە هەموو
ئەو گەندەڵی و نادادی و کەمایەسییانەی دنیای ئەمڕۆی ئێمە بەڕێوە دەبەن.
لە چیرۆکی
یەکەمدا فاشن مۆدێلێک لە فڕۆکەیەکدا هەست بەوە دەکات کە خاڵێکی هاوبەشی سەیری
لەگەڵ ڕەخنەگرێکی موزیکدا هەیە و گەشتە ئاسمانییەکە بە کارەسات کۆتایی دێت. لە
چیرۆکێ دووەمدا خانمە گارسۆنێک مەعمیلێکی بێزارکەر دەناسێتەوە و دەیگەیەنێتە لای
چێشتلێنەرەکانی سەروو خۆی و پشێوی دەنێتەوە. لە چیرۆکی سێیەمدا ڕەفتارە دزێوەکانی
شۆفێرێک خولێکی ترسناک لە تووڕەیی دەورووژێنێت. لە چیرۆکی چوارەمدا کارمەندێکی
فێڵبازی شارەوانی، کە لە شوێنی وەستانی ئوتومبێلدا کار دەکات، ڕەخنەگرێک تووڕە دەکات،
ئەمەش وای لێ دەکات تواناکانی بۆ تۆڵەسەندنەوە بەکار بهێنێت. لە چیرۆکی پێنجەمدا سەرمایەدارێک
تێدەکۆشێت تاوانەکانی کوڕەکەی دابپۆشێت. لە چیرۆکی شەشەم و کۆتاییدا،
چاوەڕواننەکراوانە وەک شانۆیەکی شەکسپیر، بە جۆرێک کۆتاییەکی خۆشی تێدا دەبینرێت،
بووکێک هەوڵ دەدات لەڕۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیرییاندا، تۆڵە لە زاوا خیانەتکارەکەی
بکاتەوە.
لەم فیلمەدا ئەو توندوتیژییەی لە دنیای ئەمڕۆدا هەیە، لە هەموو دیمەنەکاندا
بوونی هەیە و وێنە دووبارەوەبووەکانی ناوی تێکشکێنەرن. فیلمەکە لەگەڵ پێکداکەوتنە
دووبارەبووەکان دەلەرزێت. کارەکتەرەکان خۆیان و شتەکانیان دەدەن بەدەستەوە و
لێدەگەڕێن بۆ ئەوانی تر بێت. دەرهێنەر تەڵەکەیەکی سەخت بەکار دەهێنێت، کە شتێک
تەواو پێکەنیناوی و لە هەمان کاتیشدا تەواو سامناک دەردەخات.
*
ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم لە سینەما سالم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی لە لایەن بینەرانەوە گفتوگۆ دەربارەی کرا