فیلمی شەشەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم
فیلمی ژوور
بە ڕۆڵبینینی بری لارسۆن
ڕۆژێک کچێکی
حەڤدەساڵان لە لایەن پیاوێکی کەتەی بەتەمەنەوە دەفڕێنرێت و بۆ ماوەی حەوت ساڵ
لەگەڵ کوڕە پێنجساڵانەکەیدا، کە لەوێ لەدایک بووە، لە ژوورێکدا زیندانی دەبن.
پیاوەکە تەنهاوتەنها بۆ هێنانی شتومەکی ڕۆژانە و سێکسکردن دێتە ژوورەکە و زوو
دەڕواتەوە، تا ڕۆژێک ژنە ستەمدیدەکە دەست بە ڕاهێنانی کوڕە منداڵەکەی دەکات لەسەر
ئەوەی چۆن هەردووکیان لە ''ژوور'' هەڵبێن و ئازاد ببن، تا یەکێک لە پلانەکانیان
سەردەگرێت و منداڵەکە هەڵدێ و بۆ یەکەم جار ئاسمان دەبینێ...
*