لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ
ڕۆمیۆ ئەلدێیا
باوکێکە کە هەوڵە زۆرەکەی بۆ سەرکەوتنی کچەکەی هەم ستایشکراوە و هەم ترسێنەرە. پەیوەند
ڕۆمیۆی دکتۆرەوە، ئەلیزای تاکە منداڵی، کە لە کۆتایی ساڵی خوێندنی ناوەندیدایە، نمایندەی
هیوایەک دەکات بۆی و تەواوی هەوڵی خۆی لەودا دەخاتە گەڕ، بە بڕوایەکدا خۆی هەڵدەواسێت
کە خواستە گیرۆدەکەی، ئایدیالیزمە تێکشکاوەکەی و متمانە بەخۆبوونە قوپاوەکەی ڕزگارکەری
دەبێت؛ ئەگەر ئیلیزا لە تاقیکردنەوەی کۆتایی دەربچێت بۆ خوێندنی زانکۆ بچێت بۆ بەڕیتانیا،
خۆی و ژنە مەلوولەکەی، کە لە دوورەوڵاتیدا دەژیان پێش گەڕانەوەیان بۆ ڕۆمانیا لەدوای
کۆمۆنیزم نیازی دووبارە ڕۆیشتنیان نییە، بەڵام دەرچوونی ئەلیزا دژەژەهرێک دەبێت بۆ
بێهیواییەکانی باوکی، لەدەست ئەو چۆڵەوانییە ڕۆحی و ئەخلاقییەی شار و وڵاتەکەی دووچاری
بووە.
فیلمی دەرچوونی دەرهێنەر کریستیان مۆنجیۆ چەندین بەڵگەی نووسراو و بینراومان بۆ
پشتگیریکردنی ڕەشبینییەکەی ڕۆمیۆ پیشان دەدات؛ کامێراکە بە درێژایی دیمەنێکی دێز لە
دەوری ڕۆمیۆ دەسووڕێتەوە، کە تێیدا بینای کۆنی بۆگەن دەڕووخێندرێن و بینای نوێی بۆگەن
دروست دەکرێنەوە و ڕەنگی ڕەساسی و قاوەیی تێیاندا زاڵە و لەو بینایانەدا هیچ کارێک
بە باشی بەڕێوە ناچێت.
کاتێک ئەلیزا هێرشی دەکرێتە سەر و لە بەرگریکردنی خۆی بەرانبەر
بە هەوڵێکی دەستدرێژی بریندار دەبێت، نیازەکانی باوکی زەقتتر دەبنەوە و پلانەکانیشی
پڕ هەڕەشەتر دەبن، لە کاتێکدا ئەم هێرشکردنە وا پێدەچێت کار بکاتە سەر تاقیکردنەوە
چارەنووسسازەکەی کچەکەی. هەروەها ئەلیزا پەیوەندیی لەگەڵ کوڕێک دەبەستێت، کە باوکی
زۆر حەزی بە چارەی نییە، ئەمانەش وادەکەن خەمبوونە باوکانەکەی بگۆڕێت بۆ ئەکتی هەڵەشەیی
و شپرزەیی.لە پێناو ڕزگارکردنی دەرفەتەکانی ئەلیزادا، ڕۆمیۆ دەکەوێتە ئەو جیهانە بەرژەوەندچێتی
و کاسەلێسییەی هەمیشە قێزی لێی هاتووەتەوە، دەبێتە ئەفسەرێکی پۆلیسی پلەبەرز، دەستەبەرێکی
سینەمای ڕەسەنی ڕۆمانیا و سیاسییەکی ناوچەیی لە هەوڵی دەستکاریکردنی نمرەی تاقیکردنەوەکانی
ئیلیزادا. هەوڵ دەدات خۆی قایل بکات بەوەی کە ئەم شتەی دەیکات دروستە و هاوبەشی تاوانەکانیشی
بۆی دەپۆشن و دڵنیایی دەدەنێ کە ئیشەکان باش دەڕۆن.
لەم فیلمەدا مۆنجیۆ یەکێک لە توندترین
فیگەرەکانی ناو پۆست دیکتەیتۆرشیپ، دیارییەکی پێیە بۆ جووڵاندنی ڕۆتینی ڕۆژانە لە ڕێگەی
هەستێکی ترسێنەری دێزی نوێگەرانە.بەڕێز تیتینی، دەرکەوتەیەکی جیدی و گران، وامان لێ
دەکات وا بڕوا بکەین کە هیچ شتێک جگە لە ڕۆحی ڕۆمیۆ لە مەترسیدا نییە، هەروەها بەڕێز
دراگس، کە هێواش هێواش پێگەی چەقی مۆڕاڵی فیلمەکە وەردەگرێت بە شێوەیەکی زۆر جوان کێشەی
منداڵێک وێنا دەکات، کە دەیەوێت لە هەمان کاتدا گوێڕایەڵیش و ئازادیش بێت.
خەونی ڕۆمیۆ
بۆ ئەلیزا پڕیەتی لە دژییەکی و ناکۆکی، ئەو دەیەوێت ئەلیزا ئازاد بێت، بەڵام هەرگیز
ئەو چاوەڕوانییەی نەبووە کە ئەلیزا بیەوێت خۆی لەدەست باوکی ڕزگار بکات.
دەرچوون فیلمێکی
توندی سروشتگەرا و درێژە و لە هەندێ جێدا وەک فیلمێکی ترسناک تێیدا هەستی فۆبیا و دوودڵی
داتدەپۆشێت. وەک کارەکانی دیکەی مۆنیجۆ، ئەم فیلمەش لە دەوری کێشەیەکی ڕەوشتی پڕ سزا
بونیاد نراوە. لە هاوسۆزییەکەیدا ڕەقی دەنوێنێت و لە بڕیاردانەکەیدا لێبوردەیی نییە.
ڕۆمیۆ پیاوێکی لێهاتووە، بەڵام بڕوا لە ڕادەبەدەرەکەی بە خۆی و لێهاتوویی خۆی، جۆرێکی
ژەهراوییە لە خۆبەزلزانی. کردەوەکانی وەک دووڕوویەک دەری ناخەن، هێندەی ئەوەی وەک یەکێکی
دی لە باوکە بێئاگا و فووتێکراوەکان دەری دەخەن، کە خەم و خەفەت دەدەنە سینەمای ڕۆمانیا،
هەروەها لەگەڵ هەموو تاوانەکانیدا، باوکێکی زۆر باش دەردەکەوێت.
*