لە
ئینگلیزییەوە: کانیاو سوعاد
ماسکێک هەیە هەموومان پێی ئاشناین و زۆرینەی جارەکان لە
دەموچاوی کەسە یاخی و شۆڕشگێڕەکاندا دەیبینین: سپییە و زەردەخەنەی کردووە، سمێڵێک
و دوو برۆی کەوانەیی پێوەیە، ئەم ماسکە شێوەی ڕوخساوی گەی فاوکسی بەڕیتانییە، ئەو
پیاوەی نزیکەی پێنج سەدە لەمەوبەر لەبەر ناڕەزاییەتییەکانی خۆی و
هاونیشتمانییەکانی، تەلارە حکومییەکانی وڵاتەکەی تەقاندەوە؛ ئیتر لەو دەمەوە ماسکی
گەی فاوکس بووە سیمبولێک بۆ ئەو ئازادیخوازانەی بۆ مافەکانیان خەبات دەکەن.
هەمیشە لە
شوێنێکی ئەم هەسارەیە جەنگ هەیە، ئێمەش دانیشتوانی ئەو شوێنە شڵەژاوانەین. مرۆڤێکی
دەمارگیر بین یان نا، ڕۆژانە نادادی و ستەمکاری دەبینین، بەتایبەت لەژێر دەستی
ئەوانەی ڕۆژێک لە ڕۆژان زۆر متمانە پێ کردوون. گەندەڵی تەشەنە دەسەنێت، تا ئەو
ڕادەیەی مرۆڤ دەکاتە دوژمنی مرۆڤ، ئیتر هاووڵاتییانی وڵاتە جیاوازەکان لە خەوی
قووڵیان بێدار دەبنەوە و جیهان بەو شێوەیەی هەیە، دەبینن. سەرەنجام ماسکی گەی
فاوکسیش دێتە ناوەوە.
ماسکی گەی فاوکس لە ئێستادا سیمبولێکە بۆ ئەوانەی لە تەواوی
جیهاندا خەباتگێڕانە دژی نادادی و
ستەمکاری دەجەنگن، سیمبولێکە بۆ نەناسراویی ئەوان، تا بمێننەوە و ڕوخساری
ڕاستەقینەیان زوو دەست دەسەڵاتە سیاسییە ستەمکارەکان نەکەوێت و لەناویان ببەن، بۆ
ئەوانەی لە شۆڕشی وڵاتەکانیاندا ڕۆڵیان نەبینیوە؛ ئەمە سیمبولی ئاگاییە. زۆرێک لە
ئێمە هەست بە چەخماخەی هیوایەک دەکەن، بەوەی کە لە قەراغی گۆڕانداین؛ دووبارە ئەوە
دەهێنینەوە یادمان کە هەموو پێکەوە و بە دەموچاوی گرژی ژێرەوە و ماسکی لێوبەخەندەی
سەرەوە لەسەر شەقامین، تا ئەم جیهانە بگۆڕین.
*