Skip to main content

وتاری سێیەمی ژمارە ٣ی بڵاوکراوەی ڕەت


بوون بە شاجوان: لەدایکبوونێکی پیاوانە


ن: زەردەشت نورەدین

ئایا پرۆسەی هەڵبژاردنی شاجوان و ئەو دنیایەی لەمڕۆدا لە ڕێی سەنتەرەکانی جوانکاری و بازاڕەکانی مۆدەوە بۆ کچان هەڵدەبژێررێت، تا چەند هەڵبژاردەی خودی کچان خۆیانە؟ ئایا کچان خۆیانن؟ ئایا کاتێک بەشێک لە جەستەیان دەستکاری دەکەن و بە شێوازێک خۆیان دەگۆڕن و نان دەخۆن و هەڵدەستن دادەنیشن، خۆیانن یان ئەو ئایکۆن و فیگەرە جیهانییانەی ڕۆژانە لە میدیاکانەوە دەردەکەون؟ کچان خۆیانن یان گۆرانیبێژەکانن؟ خۆیانن یان ئەکتەرەکانن؟ خۆیانن یان پیاوەکانن؟
ئەم وتارە وەڵامی ئەم پرسیارانە و زۆری تریش دەداتەوە...