Skip to main content

ژمارە ٢ی بڵاوکراوەی ڕەت بە پی دی ئێف

لە زستانی ٢٠١٨دا ژمارە ٢ی بڵاوکراوەی ڕەت بە کۆمەڵێک وتارەوە لە لایەن کۆمەڵەی ٦٨ەوە بە تیراژی ١٠٠٠ دانە چاپ کرا و لە زۆرینەی زانکۆ و پەیمانگەکانی باشووری کوردستان بێ بەرانبەر دابەش کرا.
لەبەر سنوورداریی توانای دارایی کۆمەڵەی ٦٨ و کەمیی ژمارەی تیراژی بڵاوکراوەکە، لە کاتی دابەشکردنیدا هەر دانەیەک دەدرا بە کۆمەڵێک خوێندکار تا زۆرترین کەس سوود لە یەک نوسخە ببینێت و پێکەوە بیخوێننەوە. بەم هۆکارە بەشێک لە خوێندکاران و گەنجان و توێژەکانی تریش، لە بەشێک لە زانکۆ و پەیمانگە و ناوچە جیاوازەکان بڵاوکراوەکە بە دەستیان نەگەیشت، هەر بۆیە لێرەوە و لە بلۆگی ڕەتەوە، تەواوی بڵاوکراوەکە بە فایلی PDF دادەنێین.

لە ڕێی ئەم لینکەوە ژمارە ٢ی بڵاوکراوەی ڕەت بخوێننەوە: