Skip to main content

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: فیلمی سیوچوارەم

فیلمی سیوچوارەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم

سەرەڕای هەموو ئەو پێشکەوتنانەی تەواوی دنیا و ئیسرائیلی گرتووەتەوە، بەڵام هێشتا سیستمێکی کۆمەڵایەتیی کۆنەپارێز و دەسەڵاتێکی ئایینیی چەوسێنەر هەیە، کە جیاوازیی ڕەگەزی تۆختر دەکەنەوە و ژن دەکەنە کۆیلەی پیاو... لەم فەزایەی تێیدا هیچ ژنێک ناتوانێت داوای مافی خۆی بکات، ڤیڤیان ئێمزالیم، ژنێکی ستەمدیدە کە دەیەوێت لە مێردە ستەمکارەکەی جیا ببێتەوە، شەڕی ئەو سیستمە کۆنەپارێز و دەسەڵاتە چەوسێنەرە دەکات...

فیلمی تەڵاق: دادگاییکەی ڤیڤیان ئێمزالیم
لە دەرهێنانی برایانی ئێلکابتێز

ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش دەکرێت و دوابەدوای بینینی، بینەران گفتوگۆ دەربارەی دەکەن...

ڕۆژ: سێشەممە، ٢٣\١\٢٠١٨
کات: ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ
شوێن: سینەما سالم
نرخی بلیت: ٣٠٠٠ دینار
بە ژێرنووسی کوردی

وەرن پێکەوە بەرەنگارییەکی سێ ساڵەی ژنێکی ستەمدیدە بەرانبەر سیستمە کۆنەپارێزە کۆمەڵایەتییەکان و دەسەڵاتە چەوسێنەرە ئایینییەکان لە فیلمێکدا ببینین و دوابەدوای بینینی گفتوگۆ دەربارەی بکەین...

ناونیشانی سینەما سالم:
شاڕێی سالم، تەلاری چاپخانەی سەردەم، نهۆمی دووەم