Skip to main content

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: فیلی بیستوهەشتەم

فیلمی بیستوهەشتەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم

ژان گەنجێکی نامۆ و بێباکە، لە ئەمەریکا موزیک دەخوێنێت، چەند ڕۆژێک ناچار دەکرێت لە نەخۆشخانە لای نەنکی بمێنێتەوە. دوای ئەوەی گۆرانییەکی بۆ دەڵێت کە ژان زمانەکەی نازانێت و بۆی نامۆیە و سەرنجی ڕادەکێشێت، نەنکی دەمرێت و لەوێوە بۆ بەخاکسپاردن دەیهێننەوە زێدەکەیان. گۆرانییە نامۆکەی نەنکی، وردە وردە گومان لای ژان دروست دەکات و دنەی دەدات بە دوای ڕیشەکەیدا بگەڕێت، کە پەیوەستە بە شوناسیەوە...
فیلمی زەر
لە دەرهێنانی کازم ئووز
ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی بینەران گفتوگۆیان دەربارەی کرد...