Skip to main content

وتاری شەشەم و کۆتایی ژمارە ١ی بڵاوکراوەی ڕەت

''داخلی سیتی''
یەکێک لە وتارەکانی ژمارە ١ی بڵاوکراوەی ڕەت

تێیدا باس لەو چینایەتییە قووڵ و مەترسیدارە کراوە کە دەیەیەکە دەسەڵاتی سیاسیی باشووری کوردستان لە نێوان خوێندکاراندا بناغەی بۆ دادەنێت و وا دروست دەبێت، ئەویش بە دابڕانی ناوەکانی ''داخلی'' و ''ناوشار'' بەسەر خوێندکاراندا و دروستکردنی دوو سەنگەر بە دوو ئایدیا و دەروون و ئەخلاقیاتی جیاوازەوە لە نێوان خوێندکاراندا، لە کاتێکدا ئەوان هەر یەک شوناس و چارەنووسیان هەیە و خاوەنی یەک ئامانجن. هەروەها باس لەو ئامڕازانە کراوە کە لە ڕێیانەوە خوێندکاران دەتوانن ئەو فرتوفێڵانەی سیستم تێک بشکێنن و جارێکی تر بچنەوە ژێر یەک ناو و شوناس و خەباتی خوێندکاری دەستەجەمعییانە دەست پێ بکەن و بەرەنگاری بکەن...