Skip to main content

پێکەوە بۆ بینینی فیلم: فیلمی بیستوپێنجەم


فیلمی بیستوپێنجەم لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم

دەستبەسەرداگرتنی ئابووریی تەواوی دنیا لە لایەن کۆمپانیا زەبەلاحەکانەوە و دروستکردنی شێوەژیانێکی کولەمەرگییانە و ئاڕاستەیەکی چەوسێنەرانەی بازاڕکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵک و بەکاربەراندا، یەکێکە لەو هۆکارە ڕیشەییانەی جیهانیان بەرەو چینایەتییەکی تۆقێنەر بردووە، کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا باوکی ڕۆحییەتی؛ مایکڵ مۆر لەو وڵاتە دەچێتە هەرە هەستیارترین دەزگاکانی ئەم سیستمە بەڕێوە دەبەن و بە گفتوگۆی سادە لەگەڵ ئەندامانی و گواستنەوەی وێنەی مامەڵەکردنیان، شکستی ئەخلاقیی چەوسێنەرترین سیستمی مێژووی مرۆڤایەتیمان پیشان دەدات: سەرمایەداری...

فیلمی دیکیۆمێنتاریی سەرمایەداری: چیرۆکی خۆشەویستییەک
لە دەرهێنانی مایکڵ مۆر

ئەم فیلمە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێکەوە بۆ بینینی فیلم نمایش کرا و دوابەدوای بینینی، بینەرانی گفتوگۆیان دەربارەی کرد...