Skip to main content

وتاری یەکەمی ژمارە ١ی بڵاوکراوەی ڕەت

سێیینەی خێڵ و خێزان و زانکۆی نەریتی: ئەوەی دەبێت خوێندکار بەرەنگاری ببێتەوە
ناونیشانی یەکێک لە وتارەکانی ژمارە ١ی بڵاوکراوەی ڕەت

تێیدا باس لەو زەمینەیە کراوە کە زانکۆ و پەیمانگەکانی باشووری کوردستانی لێوە بەرهەم هاتووە، ئەویش بەوەی بە بەرهەمی ئەو خێڵ و خێزانە نەریتییەی دادەنێت کە دەستیان بەسەر تەواوی جومگەکانی کۆمەڵگەدا گرتووە و یەکڕەنگی و یەکبیری و یەکئاڕاستەییەکی ڕەهایان بەسەریدا سەپاندووە، تا ڕۆ دەچنە زانکۆکانیشەوە و بە هەمان شێوەی خۆیان دامەزراوەیەکی نەریتی و پەڕگیر بەرهەم دەهێنن و پڕ دەبێت لە خوێندکاری نامۆ و نائومێد و بێباک، کە بەرهەمی ئەو مامۆستایانەن نوێنەرایەتیی سەرۆکخێڵ و باوکە پارێزگارەکان دەکەن. هەروەها چۆنێتیی ڕووبەڕووبوونەوە و بەرەنگاربوونەوەی خوێندکار دژی بەو ئامڕازە کاریگەرانەی دەتوانێت بە کاریان بهێنێت، بەڵام دەیەیەکە تۆزیان لێ نیشتووە و بە کار نەهاتوون...